كەرتی رێكخستنی كۆبنهاگن كۆدەبێتەوە
ی.ن.ک 04:02 PM - 2019-12-31
.
رۆژی یەكشەممە 29-12-2019 كەرتی رێكخستنی كۆبنهاگن بە ئامادەبوونی وشیار جەلال دەربەندی لێپرسراوی كۆمیتە و جافەر وەیسی لێپرسراوی بەشی ئامارو سەباح مجید لێپرسراوی بەشی دارایی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای كۆبوونەوەكە بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد و پاشان هاوڕێ محمود لێپرسراوی كەرتی رێكخستنی كۆبنهاگن بەدرێژی باسی كاروچالاكییەكانی كەرتەكەی كرد لە سنووری شاری كۆبنهاگن و بەشداری كارای هەڤاڵانی كەرتەكەی لە كۆڕ و كۆبوونەوەكان وتەواوی چالاكییەكانیان بەرز نرخاند و بەبەشداری هەڤاڵانی بەشداربووی كۆبوونەوەكە باس لە كارو پلانەكانی داهاتوویان كرد كەبریتی دەبن لەچالاك كردنەوەی رۆڵی ژنان و گەنجان و هێنانە پێشەوەیان بۆ زیاتر راپەڕاندنی كارەكانیان.
لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدن وشیار جەلال دەربەندی لێپرسراوی بەدرێژی باسی دوا گۆڕانكاریەكانی كرد و پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لە هەڤاڵان و تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی كرد، بەناوی كۆمیتەی رێكخستنی دانیماركەوە پیرۆزبایی لەو هەڤاڵانە كرد كە دەرچوون بۆ ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و هەڤاڵانی ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی و هیوای خواست كە هەنگاوەكانی دوای كۆنگرە هەنگاوی زیاتر كارا كردنەوەی تەواوی ئۆرگانەكانی یەكێتی بێت وهەوڵبدرێت نوێ گەری لەتەواوی بوارەكاندا بكرێت وژنان و گەنجان بهێنرێنە پێشەوە و سوودی زیاتر لەتواناكانیان ببینرێت.
هاوكات دەستخۆشی زۆری لەهەڤاڵانی كەرتی رێكخستنی كۆبنهاگن كرد كەهەمیشە توانیویانە ئەركەكانیان چالاكانە راپەڕێنن.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا هەریەك لە هەڤاڵان جافەر وەیسی و سەباح مجید باسی كارەكانیان لە بەشەكانیان بۆ ئامادەبووان كرد و تیشكیان خستە سەر ئەو خاڵانەی كە پێویستە ئەندامان پێوەی پابەندبن.
لەتەوەرێكی تردا رزگار رەباتی لێپرسراوی كۆمەڵەی رێكخستە دێرینەكان لەدانیمارك باسی كاروچالاكییەكانی كرد لەدانیمارك و سوپاسی كۆمیتەی رێكخستنی كرد بۆ هەماهەنگی و راپەڕاندنی كارەكانیان لە سنووری دانیمارك و بەپێویستی زانی كە لەداهاتوودا لەگەڵ ئۆرگانەكانی تری كۆمیتە لە تەواوی سنووری دانیمارك بەهەمان شێوە بەردەوام بن بۆ زیاتر بەرەوپێش چوونی كارەكان وەك بە بەسەركردنەوەی تەواوی تێكۆشەران لە بوارە جیاجیاكاندا.
لەكۆتایدا راو بۆچوون و رەخنە و پێشنیارەكان لە لایەن هەڤاڵانی بەشداربووی كۆبوونەوەكە خرایە روو و كۆبوونەوەكە كۆتایی هات.
PUKmedia وشیار جەلال دەربەندی
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

