پێشمەرگەدێرینەکان لاوێکی بەهرەمەندیان خەڵات کرد
تاراوگە 01:01 AM - 2019-12-29
.
رۆژی ٢٨/١٢ وەفدێکی کۆمیتەی ئەڵمانیای کۆمەڵەی پێشمەرگەدێرینەکانی کوردستان بەسەرۆکایەتی " هاوڕی کامەران عارف" بەرپرسی کۆمیتەو بەهاوڕێیەتی هەریەک لەتێکۆشەرانی دێرین" شێخ هیواو شێخ وەهاب" کارگێرانی کۆمیتەو هونەرمەند "هوشیار حەمەفەرەج " و " محمەد جێشانە" کادیری ڕێکخستنەکان ، لەشاری بۆن سەردانی لاوی بەهرەمەند خوێندکاری زانکۆ" دیاری هیوا" یان کرد کە وەرزشوانێکی بەتواناو سەلیقەیەو ڕۆڵێکی بواری هەیە لەبواری وەرزشی زانکۆی Loughborough University ی بەریتانی کە نازناوی نایابترین زانکۆی وەرزشی هەیە لەسەر ئاستی هەموو جیهان ، ئەو وەرزشوانە لەناو زانکۆکەیدا یاری تۆپی پێ دەکا، هاوکات یارزانی یانەیەکی پلەیەکی ئینگلتەرایەوڕۆڵی بەرچاوی هەیە لەبەرزکردنەوەی ئاستی هەڵبژاردەکەی،ئەو کوڕەکوردە چەند جارێک لەلایەن هەڵبژاردەی عێراقیەوە بانگهیشت کراوە بۆسەردان وڕاهێنان کردن بە وەرزشوابنانی تیپەکە ، دواجارسەرەتای ئەمساڵ بۆ ماوەی دوو هەفتەلە خولێکی ڕاهێنان لە نەجەف بەشداری کردو تواناو شارەزایەتی خۆی پێشکەش بە وەرشواوەرشوانانی هەڵبژاردەی عێراقی کردو ئەوانیش سوپاسی ئەو هەڵوێستە جوانەیان کرد.
وەفدەکەی کۆمیتە بەشانازیەوە ڕێزی لەو گەنجە ناو دیاری وسوپاسنامەی کۆمیتەی پێبەخشی لەپاڵ هەوڵ وماندوبونەوەکانی لەبواری وەرزشی وسەربڵنکردنی کورد لەوبوارەدا، بەناوی هەموو ئەندامانی کۆمیتەشەوە دەستەگوڵێکی ڕەنگاو ڕەنگی پێشکەشکردو هەمویان پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو لاوە دوپات کردەوەو هیوایان خواست کە تواناکانی خۆی پەرەپێ بدات لەبواری وەرش وخزمەتی گەلەکەمانی پێ بکات.
کاکە دیاری سۆزو پەیمانی پێدان کە بۆخزمەتی کوردو کوردستان چاو لە پێشمەرگەبکاو لە پێشکەوتن سڵ نەکاتەوە بۆ شەکاندنەوەی ئاڵای کوردو کوردستان.
PUK Media ئەڵمانیا، بورهان ئەمین



هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

