كۆمیتەی فەرەنسا كۆدەبێتەوە
ی.ن.ک 04:41 PM - 2019-11-19
.
لە ژیر دروشمی خۆنوێکردنەوە و یەک دەنگی كۆمیتەی فەرەنسا کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا، ئەنجوومەنی کۆمیتەی رێکخستنەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە فەرەنسا لە رۆژانی 16 و17 ئەم مانگەدا ، لە کەشوهەوایەکی هەڤاڵانە و هەستکردن بە بەرپرسیارەتی بۆ پاراستن و گەشەکردنی رێکخستنەکان لە فەرەنسا لە پاریسی پایتەخت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا .
بە ئامادە بوونی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیتە هەریەک لە بەرپرسی نویی کۆمیتە دارەوان حاجی حامید و عزەدین خۆشناو کارگێری دارایی و محمد عبدوللە هەورامی کارگێری چاودێری و هەڵسەنگاندن و سەرکەوت سوفیی کارگێری ئامار و حەمە عوسمان کارگێری راگەیاندن و ئەرسەلان عەزیز کارگێریی کارووباری کۆمەڵایەتی ناوەندی دەرەوە ، بە دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاک و پڕشکۆیی شەهیدانی ی.ن.ک دەستی بە کارەکانی کرد .
سەرەتا ئەرسەلان عەزیز بە درێژی باسی ئەو گۆرانکاریانەی ئەم دواییەی مەکتەبی رێکخستن و ناوەندی دەرەوەی کرد، سەبارەت بە بەرزکردنەوەی پلەی بەرپرسانی کۆمیتەکان و بەرزکردنەوەی پلەی کارگێری رێکخستنەکانی کۆمیتەکان بۆ بەرپرسی کۆمیتە .
پاشان عزەدین خۆشناو بە درێژیی و بە تێروو تەسەلی و بە ووردیی باروو دۆخی ئێستای کوردستان و ئیقلیمیی و ئەگەرەکانی هەرەشە و دەستدرێژیەکان و هێرشە دڕندانەکانی تورکیا بۆ رۆژئاوایی کوردستان وستراتیجی بۆ بەردەوام بونی لە بەشەکانی تری کوردستان , شەن و کەونکرد و باسی لە سیاسەتی ئیقلیمیی و رەنگدانەوەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان و ستراتیجیی سیاسەتی ئەمریکا و ئەوروپا لە ناوچەکە و بەتایبەتی کوردستان خستە ڕوو و سەرنجی دژواری و سیاسەتی جهانی لە لایەک و بەتایبەت سیاسەتی نیەت خراپی تورکیای دەرهەق بە گەلی کورد بە گشتی خستە روو .
دواتر راپۆرتیی کارووباری راگەیاندن و چۆنیەتی گەشەکردنی لەلایەن کارگێری راگەیاندنەوە باسکرا .
دکتۆر محمد هه ورامی کارگێری چاودێریی و هەڵسەنگاندن ، بەردرێژی باسی یەکریزیی و تەبایی و دڵسۆزی و پەرۆشی بۆ گەشەپێدانی رێکخستنەکان خستە بەر لێکۆڵینەوە هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پێویستە بە شێوەیەکی جیاواز کارەکانمان ئەنجام بدەین و دەست لەناو دەست بە جۆشو خەرۆشێکی ترەوە هەوڵی گەشەکردنی رێکخستنەکانمان بدەین .
هەروەها سەرکەوت کۆیی کارگێڕی ئامار بە ووردی باسی لە راستگۆیی و تەبایی وراشکاویی لەکارکردنی رێکخراوەیدا کرد و هیوای خواست کە هەموو ئەو بریار و نەخشەی کاری داهاتوو بە گیانێکی هەڤاڵانەو بە دڵسۆزیی جێبەجێ بکرێن و هەمومان لە ئاستی بەرپرسیدابین .
لە تەوەرێکی تردا باس لە کۆنگرەی چوارەم کرا و بریاردرا لە راپۆرتێکی تایبەت بە بەشدار بون لە کۆنگرە و مەرجەکانی بەشداربوون ئاراستەی مەکتەبی رێکخستن و ناوەندی دەرەوە بکرێت .
تێکرای هەڤاڵانی ئەنجومەنی کۆمیتە پشگیری خۆیان بۆ هەڤاڵ دارەوان دەربڕی بەر لە تەواو بوونی ماوەی سێ بۆ شەش مانگە کە دیاریی کراوە لەلایەن ناوەندی دەرەوە پێشنیار کرا فەرمانی ئیداری هەر لە ئێستاوە بۆ هەڤال دارەوان دەرکربکرێت و بە فەرمی ببێتە بەرپرسی کۆمیتەی فەرەنسا ، هەر لەم روانگەیەوە هەموو هه ڤاڵان بەڵینیان دا بە رۆحیکی هەڤالنەوە و هاوکاری بکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتوبێت لە بەجێهێنانی ئەرکەکانی ، لەلای خۆشیەوە هەڤاڵ دارەوان وێرایی سوپاس و پێزانین دووپاتی کردەوە کە بە دڵسوزانە کارەکانی ئەنجام بدات و هەر بۆ ئەم مەبەستە ، پرۆگرام و نەخشە رێگای کارکردنی خستە ڕوو و بەڵێنی دا کە بە ئامانەتەوە خاڵ بە خاڵی ئەو پرۆگرامە بە هاوکاریی هەمووان جێبەجێ بکات و هەوڵبدات لە ئاستی ئەو متمانەیەدابێت کە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنەوە پێی بەخشراوە .
هەروەها ئەنجومەنی کۆمیتە بە مەبەستی رێزگرتن و وەفا ژمارەیەک لە کادرانی دانیشتووی پاریسی بانگەشەکرد لە دانیشتێکی دۆستانەدا گوێی بۆ راوو بۆچون و ئامۆژگارەکانیان گیرا .
PUKmedia راگەیاندنی کۆمیتەی فەرەنسا

هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

