كه‌نه‌دا.. كۆنفرانسی ماڵی كورد به‌ڕێوه‌چوو
تاراوگە 09:23 AM - 2019-10-21
.
به‌مه‌به‌ستی (نوێبوونه‌وه و گه‌شه‌كردنی ماڵی كورد) رۆژی 20-10-2019 كۆنفرانس و هه‌ڵبژاردنی نوێی ماڵی كوردی تورونتۆ به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری لایه‌ن و ڕێكخراوه كوردییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كوردانی هه‌رێمی ئۆنتاریو له هۆڵی سڤیك سه‌نته‌ری یانگ - ی تورونتۆ به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه به سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب و ئۆ كه‌نه‌دا و ڕاوه‌ستانی خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد. پاشان مه‌ڕوان كێسته‌یی به‌ناوی ماڵی كورد به‌خێر هاتنی ئاماده‌بووانی كرد و به‌رنامه‌ی كاری كۆنفرانسی بۆ ئاماده‌بووان ڕاگه‌یاند.
چه‌تۆ وانی به‌رپرسی ماڵی كورد له وتارێكدا تیشكی خسته سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی ماڵی كورد له ماوه‌ی ته‌مه‌نی پێنچ ساڵی ڕابردوودا ، هه‌روه‌ها له به‌شێكی وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به كه‌موكوڕییه‌كانی ماڵی كورد كرد و وتی: كه‌موكوڕیمان له ڕووی ئیداری داراییه‌وه زۆرن، بۆیه پێویستیمان به‌كه‌سانی شاره‌زا و لێهاتوو هه‌یه كه هاوكاریمان بكه‌ن بۆ په‌ڕه‌پێدانی چالاكییه‌كان. دواتر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمیته‌ی به‌رێوبردنی ماڵی كوردی ڕاگه‌یاند.
سه‌رتیپ كاكه‌یی و دوكتۆر فه‌ره‌یدون ڕه‌حمانی له وته‌كانیاندا كار‌و چالاكیه‌كانی ساڵانی ڕابردووی ماڵی كوردیان به‌رز نرخاند.
پاشان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكرد و نۆ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئیداری و سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ به‌ڕێوبردنی كاروباری كۆمیته‌ی نوێی ماڵی كورد هه‌ڵبژێردران.
جێی ئاماژه‌یه ڕێكخراوی ماڵی كوردی تورونتۆ رێكخراوێكی كولتووری كوردی یه له ساڵی 2005 دامه‌زراوه ، له‌ماوه‌ی 13 ساڵی ته‌مه‌نیدا چه‌ندین كۆڕی ئه‌ده‌بی و فیستیڤاڵی كه‌لتووری و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتیوانیكردنی كوردانی چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان ئه‌نجامداوه.
PUKmedia عوسمان عه‌لی تورونتۆ
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

