لەپەرلەمانی نەرویج گروپی پەرلەمانتارانی دۆستی كورد رادەگەیەنرێت
تاراوگە 10:42 AM - 2019-10-18
.
لەسەر بانگهێشتی فرێدی ئەندرێ ئۆڤیستە گۆرد پەرلەمانتاری پارتی چەپی سۆشیالیستی نەرویج، رزگار هۆرێنی ئەندامی ئەم پارتەو هاوكات ئەندامی كۆمیتەی رێكخستنی نەرویجی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندام ئاسۆ عەزیز نوێنەری پەیەدە كرا بەمەبەستی دروستكردنی گروپی پەرلەمانتارانی دۆستی كورد لە پەرلەمانی نەرویج.
هەر دوێنێ لەپەرلەمان لەگەڵ كۆمەڵێك لە كەسایەتی دیاری كۆمەڵگەی نەرویجی كە شێرگیرانە هەمیشە داكۆكیكارێكی سەرسەختی دۆزی رەوای كوردن و بەردەوام لە هەوڵ و كۆششدان بۆ ئەم مەبەستە كۆبوونەوە، لەوانەش ئارلینگ فوڵكەڤۆرد ئەندامی پێشوی پەرلەمان.
ئەم كۆبونەوەیە یەكەم كۆبونەوە بوو كرا، وەك سەرەتایەك بۆ هاوكاریكردنی رۆژئاوای كوردستان و دروستكردنی كۆدەنگیەك لە ناوپەرلەمانی نەرویج.
تا ئێستا 17 ئەندام پەرلەمان لەپارتە جیاوازەكان بەدەم ئەم بانگهێشتەی فراكسیۆنی پارتی چەپی سۆشیالیستی نەرویجەوە هاتوون، گەرچی بەهۆكاری جیاواز بەشێكیان نەیانتوانی ئەمڕۆ ئامادەبن، بەڵام بڕیار وایە بۆكۆبونەوەی داهاتوو ئەندام پەرلەمانەكانی پارتی كرێكاران و سەنتەر پارتی بەشداربن، ئەمەش هەنگاوێكی گرنگ و مێژوویی و مەزنە كەوا لە پەرلەمانی وڵاتانی دونیا كورد دۆستی دڵسۆزو راستەقینە بۆ دۆزە رەواكەی پەیداكات و هەوڵی كۆدەنگی زیاتر بدات بۆ ئەوەی لەڕێگای پەرلەمان و حكومەت و باڵیۆزخانەكانەوە داواكارییەكانی خۆی بگەیەنێت.
لەكۆبونەوەكەشدا وەك دەستپێك دوو تەوەری سەرەكی باسیان لێوەكرا كەبریتی بوون لە بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان و مەترسیەكانی داگیركردنی لەلایەن توركیا و جینۆسایدو شەهیدكردنی هاوڵاتی سڤیل بە منداڵ وگەنج و بەتەمەنەوە بەدڕندانەترین شێوەو بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكرا و بەزاندنی یاساكانی جەنگ لەلایەن سوپای توركیاو میلیشیا بەكرێگیراوەكانی و ئەنجامدانی تاوانی جەنگ كە بەدەیان بەڵگە لەبەردەستە بۆ سەلماندی ئەم ڕاستیانە.
هەروەها خستنەڕووی ئەو پلانە مەترسیدارەی توركیا كە بەئاشكرا لە لایەن ماس مێدیا و بەشیك لە كاربەدەستانی ئەم دەوڵەتە ڕۆژانە باس دەكرێت، كە ئەگەر ئەم داگیركاریەیی بۆ بچێتەسەر ئەوە مەترسیش ئەكەوێتە سەر باشوری كوردستان هێرشی دەكەنەسەر، ئەمەش بەهۆی ئەو چەند بنكە سەربازیەیی كە ساڵانێكە لە باشوری كوردستان هەیەتی و بەپێی نوێتری هەواڵ و زانیاریش رۆژانە بنكەكان بەرفراوان دەكرێن و هێزی زیاتر و چەكی قورسی بۆ رەوانەدەكات.
لەكۆبونەوەكە بڕیاریشدرا هەر پەرلەمانتارێك لەلایەن خۆیە لەگەڵ فراكسێۆنەكەی باسی دروستبونی ئەم گروپە بكەن و بانگهێشتی فراكسێۆنەكانی تریش بكەن بەشدار بن لەم گروپەدا، پلانیش بۆ بەرنامەی كاری داهاتو دانرا ئەویش بەڕێكخستنی كۆڕ و سیمیناری فراوان و كۆبونەوەی گشتی لەگەڵ پارت ولایەنە سیاسی یە كوردستانیەكان لە وڵاتی نەرویج.
PUKmedia راگەیاندنی كۆمیتەی ڕێكخستنی نەرویج
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

