كوردانی فه‌ره‌نسا پشتیوانی له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن
تاراوگە 09:54 PM - 2019-10-15.
هاوكات شانبه‌شانی وڵاتانی تری ئه‌وروپا و جهان كوردستانیانی دانیشتووی فه‌ره‌نسا به چڕی و به شێوه‌یه‌كی فراوان دوور له جیاوازی بیر‌و ڕاو ده‌مارگیری حزبایه‌تی و به هه‌ستكردن به لیپرسراوهیهتیهوه، هه‌موویان پێكه‌وه و ده‌ست له‌ناوده‌ست له باكوور و باشوور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات هه‌موویان به‌یه‌ك ده‌نگ ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی فه‌ره‌نساوه، به یه‌كده‌نگ به تووندی ئیدانه‌ی هیرشه نارهواكانی توركیایان كرد بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان.
ڕۆژی شه‌ممه 12 ی مانگ له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، كوردستانیانی دانیشتووی پاریس وهه ندێك له كوردانی شاره‌كانی تری فه‌ره‌نسا له ڕێپێوانێكی فراواندا ڕژانه ناو شه‌قام و گۆرهپانهكانهوه ، له‌م خۆنیشاندانه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كوردانی هه‌رچوار به‌شه‌كانی كوردستان به‌شداربوون هاوكات كۆمیته‌ی ڕێكخستنه‌كانی فه‌ره‌نسا كه بریتیبوون له ئه‌رسه‌لان عه‌زیز كارگێری ناوه‌ندی ده‌ره‌ره داره‌وان حاجی حامید به‌رپرسی كومیته به وه‌كاله‌ت و دكتۆر محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا هه‌ورامی كارگێڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاماری كۆمیته و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و براده‌رانی رێكخستنه‌كانی گۆران هه‌ڤال دارا ئه‌بوبه‌كر به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی گۆران به‌یاوه‌ری هه‌ڤال رزگار هه‌له‌بجه‌یی پێكه‌وه و ده‌ستله‌ناوده‌ست به‌شداریان كرد، ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه كه هه‌ندێك له توركه قه‌ومیه ره‌گه‌ز په‌رسته‌كان به ئاڵای توركیاوه به مه‌به‌ستی تێكدان و ئاژاوه‌نانه‌وه خۆیان خزانه ناوخۆنیشاندهرانهوه به‌ڵام هه‌ر به زوویی لیژنه‌ی ئاسایشیی خۆنیشاندانه‌كه كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌یان كرد‌و ئه‌وكه‌سانه دوورخرانه‌وه.
هه‌ر هه‌مان رۆژ و له شاری لیون كه‌رتی رێكخستنه‌كانی كۆمیته‌ی فه‌ره‌نسا هه‌ڤاڵ شێخ عه‌لی به‌رپرسی كه‌رت به وه‌كاله‌ت و ئه‌ندامانی كه‌رت هاوكات له‌گه‌ڵ هاوزمانیان له باكوور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات به ژماره‌یه‌كی به‌رچاوه‌وه به شداریان كرد بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایی و ئیدانه كردنی هیرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای وڵاته‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها له شاره كانی ستراسبورگ و لیل و مارسیلیا ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی رێكخستنه‌كانی فه‌ره‌نسا ،هاوكات له‌گه‌ڵ براكانی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات و باكووردا لهرێپێوانێكی جه‌ماوه‌ریدا به‌شداریان كرد.
كه‌رتی باشووری رۆژئاوا ،شاره‌كانی ئه‌لبی و مۆتۆبان و تولووز له رۆژانی 9 و12 و13 ئه‌م مانگه ، بۆ سێهه‌مین جار به‌شداریان كرد هاوكات شانبه‌شانی هه‌ڤاڵانیان له كوردانی باكوور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات به ئاڵای كوردستان وجلوبهرگی كوردیه‌وه به ژماره‌یه‌كی به‌رچاو به‌شداربوون هه‌ر له‌م خۆنیشاندانه‌دا هاوكات له‌گه‌ڵ وتاری لایه‌نه‌كان حه‌مه عوسمان وتاری كۆمیته‌ی فه‌ره‌نسای خوێنده‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆریش له دۆستانی فه‌ره‌نسی وه‌ك هه‌مووجارێك نوێنه‌رانی حزب و رێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان و سه‌ندیكا چه‌په‌كان به‌شداربوون و وتاری پشتگیری خۆیان خوێنده‌وه ,ئه‌م دۆستانه‌مان هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌رخۆدانی شه‌ره‌ڤانان به‌رامبه‌ر به داعش هاوكات له‌گه‌ڵ حزب و رێكخراوه كوردیه‌كان له ئه‌نجومه‌نێكی پشتگیری له كوردستان به ناوی ئه‌نجومونی پشتگیری له كۆبانێ یه‌كیان گرته‌وه و به‌رده‌وام و بیوچان شانبه‌شانی كوردستانیانی تهلووز له خۆنیشاندانه‌كان و بۆنه مێژوویه‌كانی كوردستان به‌شدارن و پشتگیری ته‌واوی خۆیان بۆ كورد و كوردستان دووپات ئه‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ر جارێك پێویست بوبێت شاندی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه وه‌ك چاو‌دێر خۆیان گه‌یاندۆته توركیا بۆ پشتگیری له كوردانی باكوور له خۆشی‌دا وه‌ك ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له دیاربه‌كر و ههروههاپشگیری له زیندانیه سیاسیه كورده‌كان له‌كاتی دادگایكردنیان له دادگاكانی توركیا و چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌ردانی شاری كۆبانێ به‌شداری كردن له بنیاتنانه‌وه‌ی.
ئه‌م حزب و رێكخراوه جه‌ماوه‌ریانه به‌شداربون
پارتی سۆشیالیستی فه‌ره‌نسا
پارتی كۆمۆنیست
پارتی چه‌پ ئهنسومیی
پارتی نویی دژی سه‌رمایه‌داری
بزوتنه‌وه‌ی لاوانی ساشیالیست
بزوتنه‌وه‌ی لاوانی كۆمۆنیست
بزوتنه‌وه‌ی لاوانی ماركسی لینینی
سه‌ندیكای سێ ، جێ ، تێ
سه‌ندیكای ئیف سێ تی
رێكخراوی ئاشتی ژنان
رێكخراوی رێپێوانی ئاشتی
رێكخراوی ماڵی كوردی فه‌ره‌نسی له تولووز
رێكخراوی كۆنگره‌ی دیموكراسی كوردستان
رێكخراوی پشتگیری له فه‌له‌ستین
رێكخراوی ئانارشیسته‌كانی فه‌ره‌نسی
سه‌ندیكای خوێندكارانی زانكۆی باشوور
بزوتنه‌وه‌ی دژبه ره‌گه‌ز په‌رستی و هاورییه‌تی نیو گه‌لان
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia حه‌مه عوسمان فه‌ره‌نسا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
بەغدا مووچەی ئایار دابەشدەکات و هەولێر چاوەڕێی مووچەی نیسانە
11:38 AM - 2024-05-11
دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سێ سكاڵای تایبه‌ت به‌هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
10:07 AM - 2024-05-11
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
09:29 PM - 2024-05-10
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
03:23 PM - 2024-05-10
زۆرترین خوێنراو
-
کوپری گەورە پردی بیرەوەری
بیروڕا 02:52 PM - 2024-05-11 -
سکاڵایەک پڕۆسەی دیموکراسی پەکدەخات
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-11 -
بەغدا مووچەی ئایار دابەشدەکات و هەولێر چاوەڕێی مووچەی نیسانە
کوردستان 11:38 AM - 2024-05-11 -
دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سێ سكاڵای تایبه‌ت به‌هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:07 AM - 2024-05-11 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام سەعید گەڵاڵی
پرسەنامە 10:38 PM - 2024-05-10 -
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچیدوای مام سەعید
پرسەنامە 04:38 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ کۆچی‌دوایی سەعید عەبدوڵا بەگ
پرسەنامە 04:28 PM - 2024-05-10