سه‌عدی پیره: بۆ كۆنگره پێویستمان به ته‌وافوق نییه
ی.ن.ک 12:23 PM - 2019-09-04.
سه‌عدی پیره سه‌باره‌ت به به‌ستنی كۆنگره ده‌ڵێت: پێویستیمان به لێكتێگه‌یشتن هه‌یه نه‌ك ته‌واوفوق و ئه‌گه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا كاتی كۆنگره دیاری نه‌كرێت فشاره‌كان بۆ سه‌ر یه‌كێتی زیاتر ده‌بێت.
وا بڕیاره له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌نجام بدات و كاتی كۆنگره‌ش دیاری بكات.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له چاوپێكه‌وتنێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه مه‌جموعه‌یه‌كی ناو یه‌كێتیی بۆ كۆنگره ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌ك دژی مه‌جموعه‌یه‌كی تر، ده‌شڵێت: به‌ڵام ناوه‌نده‌كانی ناو یه‌كێتیی پێویستیان به لێكتێگه‌یشتن هه‌یه بۆ به‌ستنی كۆنگره نه‌ك ته‌وافوق.
با له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، دوایین زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به به‌ستنی كۆنگره چین، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڕیار دراوه 5ی مانگ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: كۆبووه‌نه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌كرێت، 5 یان 6ی مانگ نازانم، به‌ڵام ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه ده‌كرێت.
ئه‌و كۆبووه‌نه‌وه‌یه دوا واده‌یه بۆ دیاریكردنی ڕۆژی كۆنگره، واته بڕیار هه‌یه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕۆژه‌كه دیاری بكرێت؟
ئه‌م پرسیاره پاش كۆبوونه‌وه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، هه‌موو شتێك مومكینه، به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامه بۆ دوای كۆبوونه‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری كاتی كۆنگره نه‌درا چی ده‌بێت؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: وه‌ك وتم ئه‌وه دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی قسه‌ی لێوه ده‌كرێت، ئایا له‌م كۆبوونه‌وه‌یه ڕۆژی كۆنگره دیاری ده‌كرێت یان نا، ئه‌گه‌ر ڕۆژه‌كه‌ی دیاری نه‌كرا ئه‌و كاته ده‌تواندرێت قسه بكرێت كه چی ده‌كرێت نه‌ك لێره من قه‌رار بده‌م.
فشاره‌كان به تایبه‌ت فشاره جه‌ماوه‌رییه‌كه له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی زیاتر ده‌بێت؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: ئه‌و فشاره جه‌ماوه‌رییه شتێكی ئه‌رێنی و پۆزه‌تیڤه، دیاره گرنگه خه‌ڵك له خه‌می یه‌كێتیی و به‌ستنی كۆنگره‌دایه، له خه‌می ئه‌وه‌دایه یه‌كێتیی خۆی كۆ بكاته‌وه و باشتر خۆی ڕێك بخاته‌وه و به‌رنامه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ده‌مه‌زه‌رد بكاته‌وه، ئێمه خۆشحاڵین به‌وه‌ی كه ئه‌و فشاره جه‌ماوه‌رییه هه‌یه.
پێتان وایه ئه‌گه‌ر كاتی كۆنگره دیاری نه‌كرێت، فشاره جه‌ماوه‌رییه‌كه زیاتر ده‌بێت؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر كات دیاری نه‌كرێت و كۆنگره دوا بخرێت فشاره جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی زیاد ده‌كات.
ئیراده و به‌ڵێنه‌كان له ناو یه‌كێتیی به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن ئه‌مساڵ كۆنگره بكرێت؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: بڕیارێك هه‌یه له ناو مه‌كته‌بی سیاسی كه ئه‌مساڵ، ساڵی 2019 كۆنگره بكرێت، ئه‌م بڕیاره ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه ڕۆژێك دیاری بكرێت بۆ كۆنگره، خۆی له خۆیدا ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی پێویسته بۆ به‌ستنی كۆنگره به‌شێكی زۆری ئاماده‌یه، بۆیه ده‌بێت كۆنگره ببه‌سترێت.
ده‌وترێت بۆچوونێكی نوێ له‌ناو یه‌كێتیی درووست بووه و ته‌به‌نیش ده‌كرێت، كه كۆنگره بۆ سه‌ره‌تای ساڵی 2020 دوا بخرێت؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: من گوێم له‌و بۆچوونه نه‌بووه، ناتوانم ئه‌و بۆچوونه پشتڕاست بكه‌مه‌وه.
زۆر قسه له‌سه‌ر كۆنگره‌ی ته‌وافوق یان بێ ته‌وافوق ده‌كرێت، ئه‌مه چۆنه؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: ئه‌وانه‌ی شاره‌زای یه‌كێتیی بووبن و مێژووی یه‌كێتیی بزانن، ده‌زانن كه یه‌كێتیی ڕێكخراوێكی فره مینبه‌ر و نیمچه به‌ره‌یی بووه، هه‌میشه له دوای دامه‌زراندنییه‌وه له ساڵی 1975، له دوای ئه‌وه له ساڵی 1976 ده‌ست كراوه به دامه‌زراندنی ئۆرگان و دامه‌زراوه‌كانی، هه‌موو ئه‌وانه به ته‌وافوق بووه له ناو باڵه‌كانی ناو یه‌كێتیی، كه ئه‌و كاته بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیست بوو، كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران بوو، هێڵی گشتی بوو، ئێستاش ته‌قریبه‌ن له ناو یه‌كێتیی بیروبۆچوونی فكریی جیاجیا هه‌یه، ڕه‌نگه هه‌ندێك ڕه‌هه‌ندی ئابووریشی له‌خۆ گرتبێت، ئه‌مانه هه‌مووی پێویستی به نه‌وعێك له ته‌فاهومات هه‌یه له به‌ینی ناوه‌نده‌كان، كه له ناو یه‌كێتیی هه‌یه.
كۆده‌نگی له‌سه‌ر كامیان هه‌یه؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: ئه‌مه له كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێت هه‌ر كه‌سه و ڕه‌ئی خۆی بدات، ئه‌و كاته زۆرینه له‌گه‌ڵ كامیان بێت ئه‌وه‌یه.
پرسیاره‌كه دووباره ده‌كه‌مه‌وه، كۆده‌نگییه‌كه زیاتر له‌گه‌ڵ كامیانه كۆنگره‌ی ته‌وافوقی یان بێ ته‌وافوق؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: ئاخر ئه‌مه لێره ناگوترێ، پڕوپاگه‌نده بۆ یه‌كێك له‌م دوو ڕایه ناكه‌م له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌بێت ئیشی خۆم بكه‌م.
تۆ خۆت له‌گه‌ڵ كامیانی؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: من پێم وایه یه‌كێتیی ناو یه‌كێتیی له هه‌مووی گرنگتره، به شیعارات یه‌كێتیی نابێته سه‌ركه‌وتوو، یه‌كێتیی پێویسته هه‌وڵ بدات مه‌ناخێكی ته‌بایی پته‌و له ناو خۆیدا درووست بكات، بۆ ئه‌م مه‌وزوعه‌ش پێویستی به نه‌وعێك له ته‌فاهومات هه‌یه، به‌ڵام مه‌وزوعی ته‌وافوقات یه‌عنی مه‌جموعه‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییان یه‌ك بخه‌ن دژی مه‌جموعه‌یه‌كی تر ئه‌وه خراپه و نه‌خێر له‌وه‌یان له‌گه‌ڵی نیم.
مه‌رجی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی نوێ چی ده‌بێت؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: ئه‌و مه‌رجه‌یه كه له په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی یه‌كێتیی نووسراوه.
PUKmedia هه‌فته‌نامه‌ی ئاژانس
هەواڵی زیاتر
-
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
10:46 AM - 2024-04-28 -
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
04:34 PM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
10:11 AM - 2024-04-27 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26
ئەمانەش ببینە
د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
10:17 AM - 2024-04-28
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:10 AM - 2024-04-28
یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
06:17 PM - 2024-04-27
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
05:44 PM - 2024-04-27
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هۆزی جاف دەکات
پرسەنامە 08:52 PM - 2024-04-28 -
لوقمان وەردی: یەكێتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن دا نییە
کوردستان 03:06 PM - 2024-04-28 -
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
کوردستان 10:46 AM - 2024-04-28 -
د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
کوردستان 10:17 AM - 2024-04-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی کامەران حەمە حەمەسەعید
پرسەنامە 10:01 AM - 2024-04-28 -
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:10 AM - 2024-04-28