ئۆغڵو: ئامه‌د به‌ره‌و شارێكی گه‌شتیاری هه‌نگاو ده‌نێت
ئابوری 01:16 PM - 2019-06-25.
ئۆزگور محه‌مه‌د ئۆغڵو: پارێزگای ئامه‌د له‌بواری گه‌شتوگوزار پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و ساڵانه‌ش (3) ملیۆن و (500) هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
عه‌بدولقادر ده‌میر: له‌وڵاتی توركیا (1) یه‌ك ملیۆن و (500) هه‌زار كۆمپانیای بازرگانی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌یه.
حكومه‌تی توركیا رێژه‌ی (30%- 75%) پاره‌ی تێچوونی پڕۆژه‌كان هاوكاری وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كات و زه‌وی و ئامێری پێویستیان بۆ دابین ده‌كات
حكومه‌تی توركیا به‌ڕێژه‌ی 100% رووبه‌ری زه‌وی پێویستی بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه ئابووریه‌كان ته‌رخان ده‌كات و رێژه‌ی (30% - 75%) بڕی پاره‌ی تێچوونی پڕۆژه‌كه به‌پێی جۆری پڕۆژه‌كانیان پێ ده‌دات و له‌ڕووی ته‌كنیكیشه‌وه هه‌موو ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و پێداویستیه‌كانی دامه‌زراندنی پڕۆژه‌كانیان بۆ دابین ده‌كات، له‌هه‌مان كاتیش رێژه‌ی 50% له كرێ ی مانگانه‌ی كاره‌بای ئاویان بۆ داده‌شكێنێت، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی 75% له‌كۆی تێچوونی خه‌رجی به‌شداری كردنی بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران له‌كۆنفرانس و وۆرك شۆپ و پێشانگا ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی.
عه‌بدولقادر ده‌میر سه‌رۆكی ژووری بازرگانی پارێزگای باتمان له‌ووڵاتی توركیا، سه‌باره‌ت بهپهرهپێدانی بواری بازرگانی له‌م وڵاته‌و هاوكاری كردن و كارئاسانی كردن بۆ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌و ئه‌نجامدانی پڕۆژه ئابووریه‌كان پێی راگه‌یاندین : كاتێك بازرگانێك یاخود وه‌به‌رهێنه‌رێك بیه‌وێت پڕۆژه‌یه‌كی ئابووری ئه‌نجام بدات، ده‌بێت سه‌ردانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌تی توركیا بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌ت هه‌موو كارئاسانیه‌كی بو ده‌كات له‌وانه به‌ڕێژه‌ی 100% رووبه‌ری زه‌وی پێویستی بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كه ته‌رخان ده‌كات، وه رێژه‌ی (30% - 75%) بڕی پاره‌ی تێچوونی پڕۆژه‌كه‌ی پێ ده‌دات به‌پێی جۆری پڕۆژه‌كه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی ته‌كنیكیشه‌وه هه‌موو ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و پێداویستیه‌كانی دامه‌زراندنی پڕۆژه‌كه‌ی بۆ دابین ده‌كات، له‌هه‌مان كاتیش رێژه‌ی 50% له كرێ ی مانگانه‌ی كاره‌بای و رێژه‌ی 50% كرێ ی مانگانه‌ی ئاوی بۆ داده‌شكێنێت.
وتیشی : زۆر جاریش حكومه‌تی توركیا له‌كاتی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه بۆ فراوانكردن و پێشخستنی پڕۆژه ئابووریه‌كانی هاوكاری خاوه‌ن كۆمپانیا و پڕۆژه ئابووریه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕێژه‌ی 75% له‌كۆی تێچوونی خه‌رجی به‌شداری كردنی بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران له‌كۆنفرانس و وۆرك شۆپ و پێشانگا ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی، هه‌روه‌ها ناوه‌ندی وه‌به‌رهێنان و كارسازی توركیا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پڕۆژه‌كه‌وه بۆ ماوه‌ی (3) ساڵ مووچه‌ی كارمه‌ندانی پڕۆژه‌كه دابین ده‌كات و پاره‌ی باجی دڵنیایی ته‌ندروستی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان بۆ خه‌رج ده‌كات، له‌هه‌مان كاتیش ژووری پشتیوانی و پێشخستنی كارسازی له‌توركیا له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی تایبه‌ته‌وه یارمه‌تی خاوه‌ن پڕۆژه ئابووریه‌كان ده‌دات و قه‌ره‌بووی زه‌ره‌رو زیانه‌كانیان ده‌كاته‌وه ئه‌وكاته‌ی كهئامێرهكانیان له‌كار ده‌كه‌ون یاخود پڕۆژه‌كانیان رووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی سروشتی ده‌بنه‌وه.
راشیگه‌یاند : له‌وڵاتی توركیا سه‌ره‌تا حكومه‌ت پڕۆژه‌ی ئابووری و كارگه داده‌مه‌زرێنێت، دواتر دهیقرۆشێتهوه به‌كه‌رتی تایبه‌ت و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان و كۆی گشتی داهاتی پڕۆژه‌كه‌ش بۆ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌ت به‌ڕێژه‌ی (1% - 25%) باجی هاوورده كردنی كه‌ره‌سته‌ی خاو‌و شتومه‌ك له‌هاوڵاتیان و خاوه‌ن پڕۆژه‌كان وه‌رده‌گرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه رێژه‌ی 1% كه‌لوپه‌لی خۆراكی زه‌روری و رێژه‌ی 8% پۆشاك و جلوبه‌رگ و رێژه‌ی 18% به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و ئوتۆمبێل و ئامێره میكانیكیه‌كان و رێژه‌ی 25% كه‌لوپه‌ل و شتومه‌كی نازهروری ده‌گرێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد : له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتی توركیا نزیكه‌ی (1) یه‌ك ملیۆن و (500) هه‌زار كۆمپانیای بازرگانی هه‌یه و به‌ته‌نیاش له‌پارێزگای باتمان (4) هه‌زار كۆمپانیای بازرگانی كه‌رتی تایبه‌ت و (74) كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی كه‌رتی تایبه‌ت و یه‌ك كۆمپانیای بازرگانی حكومی (كه‌رتی گشتی) هه‌یه كه ئه‌ویش كۆمپانیای بازرگانی نیشتیمانی نه‌وته.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئۆزگور محمد ئۆغڵو سه‌رۆكی به‌شی پیشه‌سازی بیناسازی و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی له‌ژووری بازرگانی ئامه‌د، سه‌باره‌ت به‌بواری وه‌به‌رهێنان له‌سێكته‌ره ئابووریه‌كان له‌وڵاتی توركیا پێی راگه‌یاندین : له‌وڵاتی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌به‌رهێنان له‌بواری پیشه‌سازی بیناسازی له‌پێش هه‌موو بواره‌كانی تره‌وه‌یه، دوابه‌دوای ئه‌ویش وه‌به‌رهێنان له‌بواری گه‌شتیاری دێت كه به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داهاتی وڵاتی توركیا دێت، ئینجا وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌هه‌ردوو سێكته‌ری ته‌ندروستی په‌روه‌رده ده‌گرێته‌وه كه‌ئه‌مانه‌ش رۆڵێكی گرنگ ده‌بینن له‌بواری په‌ره‌پێدان و وه‌به‌رهێنانی ئابووری له‌م وڵاته‌دا، به‌ڵام وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌بواری كشتوكاڵ له‌وڵاتی توركیا گرنگی و بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نیه ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و رێكه‌وتن و په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابووریانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه.
وتیشی : حكومه‌تی توركیا هاوكاری و كارئاسانیه‌كی باش بۆ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بێن له‌وڵاتی توركیا كاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی ئابووری ئه‌نجام بده‌ن، له‌م رووه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر لهوهبهرهێنهران و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌هه‌ریه‌ك له‌وڵاته‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و ئیسرائیل له‌وڵاتی توركیا كاری وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌مه‌ش كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان وه‌به‌رهێنان له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیاو ئه‌لیكترۆنیات و كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كان وه‌به‌رهێنان له‌بواری دروستكردنی ئوتۆمبێل و ئامێر‌و كه‌ره‌سته پیشه‌سازیه‌كان و كۆمپانیاكانی وڵاتی ئیسرائیل وه‌به‌رهێنان له‌بواری ئامێر‌و پێداویستی كشتوكاڵی و به‌رهه‌م هێنانی خۆراكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام تاكو ئێستا حكومه‌تی توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگای به‌وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كۆمپانیا بازرگانیه‌كانی كوردستان نه‌داوه كه‌بێن له‌وڵاتی توركیا كاری وه‌به‌رهێنانی ئابووری ئه‌نجام بده‌ن.
راشیگه‌یاند : له‌پارێزگای ئامه‌د بواری گه‌شتوگوزار پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ساڵانه (1) ملیۆن و (500) هه‌زار گه‌شتیاری بیانی و (2) ملیۆن گه‌شتیاری ناوه‌خۆیی سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی سنوری پارێزگای ئامه‌د ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتی توركیا (3) كۆمپانیای بواری گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی كردن كاری خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه‌ئه‌وانیش (تورك سال – تورك تلیكۆم – فۆدافۆن) ده‌گرێته‌وه.
PUKmedia فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی/ هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
10:46 AM - 2024-04-28 -
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
04:34 PM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
10:11 AM - 2024-04-27 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26
ئەمانەش ببینە
د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
10:17 AM - 2024-04-28
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:10 AM - 2024-04-28
یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
06:17 PM - 2024-04-27
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
05:44 PM - 2024-04-27
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هۆزی جاف دەکات
پرسەنامە 08:52 PM - 2024-04-28 -
لوقمان وەردی: یەكێتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن دا نییە
کوردستان 03:06 PM - 2024-04-28 -
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
کوردستان 10:46 AM - 2024-04-28 -
د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
کوردستان 10:17 AM - 2024-04-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی کامەران حەمە حەمەسەعید
پرسەنامە 10:01 AM - 2024-04-28 -
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:10 AM - 2024-04-28