عه‌قڵی مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر كۆمپیوته‌رێك شكست ده‌هێنێت
تەکنەلۆجیا 11:26 AM - 2019-05-26
.
زانا چینیه‌كان ده‌رئاسا ده‌خولقێنن له‌ناو ئاپۆڕای شارازایانی زیره‌كی ده‌ستكرد ، به دروستكردنی كۆمپیوته‌رێكی پڕۆگرامسازكراو كه ده‌توانێت به‌سه‌ر عه‌قڵی مرۆڤدا سه‌ركه‌وێت له‌به‌شی ژیربێژی زاره‌كی تایبه‌ت به‌تاقیكردنه‌وه‌ی ڕیژه‌ی زیره‌كی IQ.
كاره‌كه پشتی به‌ستووه به ته‌كنیكێك پێ ده‌ڵێن (فێربوونی قوڵ- Deep Learning) كه ته‌ركیز ده‌كاته سه‌ر گۆڕینی داتا وه‌رگیراوه‌كان بۆ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خه‌واریزمی كه كۆمپیوترهكه ده‌توانێت لێی تێبگات. هه‌روه‌كو زانراوه تاقیكردنه‌وه‌ی IQ له‌سێ به‌ش پێكدێت : پرسیاری ماتماتیكی و پرسیاری ژیربێژی و ژیربێژی زاره‌كی.
هه‌تا ئێستا كۆمپیوته‌ره‌كان توانیویانه سه‌ركه‌ون به‌سه‌ر مرۆڤ له هه‌ردوو به‌شی سه‌ره‌تا، به‌ڵام كاتێك بابه‌ته‌كه پهیوهستهبێت به به‌شی سێیه‌م بۆ نمونه : ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ست ئه‌بێت به پۆلێن‌كردن و به‌راوردكرد “هاوشێوه یان دژی ئه‌م وشانه بدۆزه‌وه “، “كام وشه جیاوازه له‌وانیتر” .. ئه‌م جۆره پرسیارانه كاره‌كه زۆر قورس ئه‌كات له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كان ، هه‌ر ئه‌مه‌شبوو وایكرد په‌ره به‌ته‌كنیكی – فێربوونی قوڵ بدرێت.
له ڕابردوودا، ئه‌وپه‌ڕیی پێشكه‌وتن لهپڕۆگرامسازی زیره‌كی ده‌ستكرد كه پڕۆگرامسازهكان پێگه‌یشتبوون بریتی‌بوو له بنیاتنانی خهواریزمیهك كه كاریده‌كرد له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها نوسراو له‌ڕێی تۆڕه ئینتهرنێتیهكانهوه له‌پێناوی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و جۆرانه‌ی په‌یوه‌ست ئه‌بێت له‌ڕێیی وشه‌كانه‌وه وه‌ك ئه‌و ته‌كنیكه‌ی له (سیری) ئهپڵدایه یان ئه‌و ته‌كنیكی گه‌ڕان به ده‌نگه‌ی گۆگڵ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زۆر كاریگهرو قبوڵكراوبوو ئه‌و جۆره به‌ڵام به‌شی خۆی هه‌ڵه‌ی تیا‌بوو، بۆ هه‌ر وشه‌یه‌ك واتای خۆی هه‌بوو زیاتری نه‌بوو ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی زیره‌كی IQ كه هه‌ر وشه‌یه‌ك چه‌ندان واتای جۆاروجۆری لێ دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆش ، به‌بۆنه‌ی كاره‌كانی زانكۆی زانست و ته‌كنه‌لۆژیای چینی به‌پاڵپشتی بنكه‌ی مایكرۆسۆفت بۆ توێژینه‌وه‌كان له په‌كین ،ده‌توانرێت شێوازه نه‌هجێكی نوێ بهێنرێته‌كایه‌وه ، ئه‌م كۆمپیوته‌ره ده‌توانێت جیاوازی بكات له‌نێوان هه‌موو پرسیاره‌كان ، وه ستڕاتیژێكی گونجاو هه‌ڵبژێرێت ، به زیادكردنی هه‌ندێك تێگه‌یشتنی ماتماتیكی كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌توانێت جیاوازی بكات له‌نێوان وشه‌كان هه‌ر له‌ساتی یه‌كه‌مه‌وه ، ئه‌مه‌ش به یارمه‌تی خه‌واریزمی كه ئاماده‌كراوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین وشه‌ی تاك كه نزیك بن له ڕووی واتای و كار بۆ دروستكردنی ڕسته‌یه‌كی زمانه‌وانی گونجاو.
لهكێبڕكێیهكی تاقیكاریدا، 200 كه‌سیان دانا له‌هه‌موو ته‌مه‌ن و پیشه جیاوازه‌كان، ئه‌نجامه‌كان چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو له‌ئاستی ده‌ربڕینی گروپه‌كه كه به‌جۆرێك چالاكی ئه‌قڵی مرۆڤ كه‌متربوو له چالاكی ئامێره‌كه. ئه‌م كاره‌ش وا ئه‌كات زیره‌كی ده‌ستكرد هه‌نگاوێكی گه‌وره به‌ره‌و پێش بڕوات وه ئه‌و جیاوازیه‌ی ده‌رخست كه فێربوونی قووڵ هێنایه كایه‌وه وه دهشیهێنێت له داهاتوودا.
PUKmedia / له‌ماڵپه‌ڕی تێك ئای-وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

