riklam

سامسۆنگ واده‌ی راگه‌یاندنی Galaxy Fold ى دواخست

تەکنەلۆجیا 06:35 PM - 2019-04-22
.

.

ئەمڕۆ سامسۆنگ بڕیاری دا کە ئاهەنگە تایبەتەیکەیان سەبارەت بە ڕاگەیاندی مۆبایلە نوێکەیان Galaxy Fold دوابخات کە وا بڕیار بوو ئەم هەفتەیە لە هۆنگ کۆنگ و شەنگەهای بکرێت ، ئەمەش لە دوای ئەو ڕووداوانەی کە بەسەر مۆبایلە نوێکە هاتووە کە بە ئاسانی ڕونماکەی دەشکێت.


بەڕێوبەری سامسۆنگیش هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم دواخستنە نەداوە ، هەروەها هیچ بەروارێکی نوێش دیاری نەکراوە ، پێش ئەوەی لە بەرواری ٢٦ ئەم مانگە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕابگەیەنرێت لەلایەن میدیاکاران و شارەزایانی تەکنەلۆژیاوە تاقیکرایەوە و سەرکەوتوو نەبوو ، کە لە دوای یەک ڕۆژ بەکارهێنان ڕونماکەی توشی شکان و تێکچوون هاتوە.


سامسۆنگ دڵنیایکردەوە کە ڕێژەیەکی کەم زەرەریان پێگەشتوە لە ڕونماکانیدا کە نزیکەی ١٩٨٠ هەزار دۆلارە ، ئەم ڕووداوەش هەمان ڕوداوی مۆبایلی Galaxy Note 7 مان بیر دەخاتەوە کە سێ ساڵ پێش ئێستا بەهۆی تەقینەوەی باتریەکەیەوە هەموو مۆبایلەکانی لە بازاڕدا کشاندەوە.

 

PUKmedia سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی كاروان ئایتی

maxresdefault.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket