كۆمیته‌ی یۆنان په‌نابه‌ران ئاگادار ده‌كاته‌وه
ئاگاداری 12:19 PM - 2019-04-06.
كۆمیته‌ی رێكخستنی یۆنانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی سنووری یۆنان و وڵاتانی باكووری ئه‌وروپا به‌ڕووی په‌نابه‌راندا، ئاگادارییه‌ك ئاڕاسته‌ی په‌نابه‌ران و كوردستانیان ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه له‌یۆنان، بۆ په‌نابه‌ران و كوردستانیانی خۆشه‌ویست..
هه‌روه‌كو ئاگادارن ماوه‌ی چه‌ندرۆژێكه جارێكی تر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆته‌وه كه گوایه سنووری یۆنان و وڵاتانی تری باكوور ئه‌وروپا به‌ڕووی په‌نابه‌رانی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌كرێته‌وه‌و كۆچی بهلێشاوهكهی ساڵی 2016 ی په‌نابه‌ران دووباره ئه‌بێته‌وه...
دوای به‌دواداچوونی ورد‌و هێمنانه ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرابوو، به‌مه‌به‌ست و بۆ ده‌ستكه‌وتنی سوودی چه‌ند كه‌س و لایه‌ن و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و بازرگانه‌كان، له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی یۆنان ئه‌و پرسه هاتۆته ئاراوه‌و له‌یاریكردن به‌مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران زیاتر هیچی ترنییه... به‌تایبه‌تیش كه‌ئێستاكه له‌نێوخۆی یۆنان‌دا چه‌ند هێزێك بۆ گه‌رمكردنی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوخۆ وه‌ك چه‌كێك له‌دژی ده‌سه‌ڵات به‌كاریده‌هێنن.
كوردستانیانی خۆشه‌ویست و په‌نابه‌ران له‌م وڵاته ئاگاداردهكهین، پشوودرێژو ئارامبن و نه‌هێڵن له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و ده‌زگا میدیاییانه‌ی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌و بازرگانان به‌چاره‌نووسی مرۆڤه‌وه‌و بۆمه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان به‌كاربهێنرێن، لێگه‌ڕێن پرسی مانه‌وه‌و خزمه‌تكردنیان له‌م وڵاته "سه‌رباری سستی و كه‌می خزمه‌تكردن"رێكاریی یاسایی و راست و دروستی خۆی وه‌ربگرێت و چیتر چاره‌نووسی خۆیان منداڵه ئازیزه‌كانیان نه‌خه‌نه دووڕیان و تونێڵێكی تاریكه‌وه كه سه‌ره‌نجام ته‌نیا خۆیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن، هاوكات لێپرسراوی كۆمیته‌ی رێكخستنی ی.ن.ك له‌یۆنان، ماوه‌ی چه‌ندرۆژێكه له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بووه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌پرسی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی زیاتر پێشكه‌شبكه‌ن و كاربكه‌ن بۆ باشكردنی گوزه‌رانیان، هه‌روه‌ها په‌له‌بكه‌ن لهرێكاره یاساییه‌كان بۆبه‌خشینی مافی په‌نابه‌رێتی بۆ په‌نابه‌ران به‌گشتیی و بۆ كوردستانیانی ئازیزمان به‌تایبه‌تی، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه به‌ڵێنیانداوه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا چاوبهوپرسهدا بخشێننه‌وه‌و هه‌ركارێكی یاسایی له‌خزمه‌تی پهنابهراندابێت، بۆیان بكه‌ن.
هیوادارین هه‌موو په‌نابه‌ران و كوردستانیانی ئازیز له یۆنان و وڵاتانی تری ئه‌وروپادا، به‌ویست و خواسته‌كانی خۆیان شادبن و به روونتر له‌داهاتووی خۆیان بڕوانن و هه‌میشه شاد‌و سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتووبن.
له‌گه‌ڵ رێزدا
كۆمیته‌ی رێكخستنی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
له‌یۆنان
PUKmedia كۆمیته‌ی یۆنان
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی هەڵبژاردن: بەردەوامین لەکارەکانمان
11:21 PM - 2024-05-15 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە پرسەی چوار خوێندکارەکەدا دەکات
09:12 PM - 2024-05-15 -
عیراق 443 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد‌و خشتەی مووچە بڵاوکرایەوە
05:54 PM - 2024-05-15 -
سەعدی پیرە: یەکێتی باشترکردنی ژیانی خەڵکی دەوێت
12:19 PM - 2024-05-15
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ لە واشنتن: ئامانجمان داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی تۆکمەیە
09:16 PM - 2024-05-15
قوباد تاڵەبانی: بەهیمەتی سەرۆک بافڵ یەکێتی ئێستا هێزێکی زۆر کاریگەرە
05:36 PM - 2024-05-15
سەرۆک بافڵ: دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت
02:13 PM - 2024-05-15
سه‌رۆك بافڵ بۆ مامۆستایان: به‌رگریکردن له‌مافه‌كانتان ئهركمانە
12:56 PM - 2024-05-15
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت: تێکۆشەرانی یەکێتی مایەی شانازی هەموولایەکمانن
ی ن ک 02:47 PM - 2024-05-15 -
سەرۆک بافڵ: دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت
کوردستان 02:13 PM - 2024-05-15 -
سه‌رۆك بافڵ بۆ مامۆستایان: به‌رگریکردن له‌مافه‌كانتان ئهركمانە
کوردستان 12:56 PM - 2024-05-15 -
سەعدی پیرە: یەکێتی باشترکردنی ژیانی خەڵکی دەوێت
کوردستان 12:19 PM - 2024-05-15 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەزیری کشتوکاڵ: پەرەی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ بدرێت
کوردستان 11:24 AM - 2024-05-15 -
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تاکە رێگەی چارەسەری مووچەیە
کوردستان 10:23 AM - 2024-05-15 -
قوباد تاڵەبانی: مامۆستایان پێشەنگی قوربانیدانن
کوردستان 09:26 AM - 2024-05-15 -
پەیامی هاوخەمی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ لەتیف فاتح فەرەج
پرسەنامە 12:08 AM - 2024-05-15