پەروین بابەكر: سامانی سروشتی بكرێتە ئامرازی خۆشگوزەرانی
چاوپێکەوتن 04:38 PM - 2019-02-02.
(پریسما ریپۆرت) كەسەنتەرێكی توێژینەوەی ئەمەریكییە و بەهاوبەشی لەگەڵ گۆڤاری (فۆرن پۆلیسی)، لەشێوەی پاشكۆدا راپۆرتێكی فراوان و هەمەلایەنەیان لەسەر هەرێمی كوردستان ئامادەكردووە، لەو راپۆرتەدا كەبەناونیشانی (هەستانەوەی كوردستان، تیشكخستنە سەر هەرێم) بڵاوكراوەتەوە و لەرێگەی ئەنجامدانی چەند دیدارێكەوە لەگەڵ ئەو كەسایەتییانەی جێ پەنجەیان لەسەر گەشەپێدانی ئابوری هەرێمی كوردستان هەیە، ئاماژە بەو هەوڵ و پرۆژانە كراوە كە دورمەودان و بونەتە هۆی گەشەپێدانی ئابوری لەهەرێمی كوردستان و بونیادنانەوەی ژێرخانێكی ئابوری پتەو بۆ هەرێمی كوردستان.
لەبەشێكی ئەو راپۆرتەداو بەناونیشانی ( سەرۆكێك، سیاسەتمەدارێك شوێن پێی خۆی لەسەر كوردستان جێ دەهێڵێت)، گفتوگۆیەك لەگەڵ (پەروین بابەكر) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وەزیری پێشووتری پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمپانیای وزە ئەنجام دراوە، (پەروین بابەكر) ئاماژەی بەوەكردووە (لە ئێستادا هەرێمی كوردستان چانسێكی باشە بۆ سەرمایەداران تا شوێن دەستی خۆیانی لێ بە جێبهێڵن، هەروەها ئاماژەشیكردووە بەهەوڵە بەردەوام و درێژخایەنەكانی پرۆسەی بەتایبەتیكردنی كارگەكان، لە ناویاندا بە تایبەتیكردنی كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە لەو كاتەدا كە (پەروین بابەكر) وەزیری پیشەسازی هەرێمی كوردستان بوو، باسی لەوەشكردووە لە ئێستادا چەندین هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی پرۆسەی بەتایبەتیكردن زۆربەی جومگە و دامەزراوە گرنگەكانی بواری بازرگانی و ئابوری بگرێتەوە.
سەبارەت بەهەوڵەكانیان وەك كۆمپانیای وزە بۆ چارەسەركردنی كێشەو قەیرانی سوتەمەنی لەسنوری پارێزگای سلێمانی، لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەهەوڵ و ماندووبوون و پێشنیارەكانی (پەروین بابەكر)كراوە لەهەوڵدان بۆ دابینكردنی هەلی كار و سەرچاوەی سوتەمەنی پارێزگای سلێمانی كردووە.لەبارەی چۆنیەتی سودوەرگرتن لەسامانی سروشتی هەرێمی كوردستان، (پەروین بابەكر) بە (فۆرن پۆلیسی) و (پریسما ریپۆرت)ی راگەیاندووە" سەروەت و سامانی ئەم خاكە مافی هاووڵاتییانە و دەبێت خێر و بێرەكەشی بۆ هەمووان بێت، پێویستە نەوت و سامانی سروشتی بكەین بە ئامرازێكی دروست بۆ بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابوری و پیشەسازی بەهێز و لەرێگەی پلانێكی گشتگیری دورمەوداشەوە بیرمان لای نەوەكانی داهاتووش بێت".
لەئێستادا گۆڤاری (فۆڕن پۆلیسی) لەسەر ئاستی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و وڵاتانی تری جیهان بەیەكێك لەگۆڤارە جدی و پڕخوێنەرەكان دادەنرێت و راپۆرت و بەدواداچوونەكانیشی كاریگەرییان لەسەر پرۆسەی بڕیاردان و چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكاندا هەیە.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
02:53 PM - 2024-05-16 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
04:27 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی تانەکەی یەکێتی بڕیاریدا
11:05 AM - 2024-05-16
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئیستا زۆر جیاوازترە لەڕابردوو
09:56 PM - 2024-05-15
سەرۆک بافڵ لە واشنتن: ئامانجمان داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی تۆکمەیە
09:16 PM - 2024-05-15
قوباد تاڵەبانی: بەهیمەتی سەرۆک بافڵ یەکێتی ئێستا هێزێکی زۆر کاریگەرە
05:36 PM - 2024-05-15
زۆرترین خوێنراو
-
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
کوردستان 08:17 PM - 2024-05-16 -
هەڵبــــــــــــژاردن ئەکـــــــــــــــــرێ !
بیروڕا 06:59 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
کوردستان 05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
کوردستان 04:27 PM - 2024-05-16 -
لەمەڵبەندی سلێمانی باس لەئامادەکاریی هەڵبژاردن دەکرێت
کوردستان 03:26 PM - 2024-05-16 -
شێخ جەعفەر: خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدان بکرێت
کوردستان 02:58 PM - 2024-05-16 -
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
کوردستان 02:53 PM - 2024-05-16 -
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-16