وەزیری شەهیدان پرسی ناساندنی جینۆسایدی كوردان دووپاتدەكاتەوە
جینۆساید 07:33 PM - 2018-12-19.
وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان داوای كرد، هەرێمی كوردستان رۆڵی هەبێت لەو لێژنەیەی كە بە بڕیاری 2379ی نەتەوەیەكگرتووەكان پێكهاتووه.
پێشنیوەڕۆی رۆژی 19-12-2018 رۆژنامەی سەندی تایمزی بەریتانی لە رێگەی رۆژنامەنووسەكەی كریستیانا لامب، چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ساز كرد.
لەو دیدارە رۆژنامەوانییەدا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە وەڵامی پرسیارەكانی رۆژنامەنووسەكەدا تیشكی خستە سەر پرسی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئیزدی و پێكهاتە نەتەوایەتی و ئایینییەكانی تر و دوا هەوڵەكانی ئەو لێژنە باڵیەی كە بۆ ئەم بەمەبەستە پێكهاتووە.
پرسیار: دوایین هەوڵەكانی لێژنەی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئیزدی و پێكهاتە نەتەوایەتی و ئایینییەكانی تر بە چی گەیشتووە و هەنگاوەكانی داهاتووتان چییە؟
وەڵام: دوای هەفتەیەك لەو كارەساتەی كە داعش بەسەر خەڵكی شەنگال و دەشتی نەینەوای دا هێنا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لژنەیەكی باڵای بە سەرۆكایەتی بەندە پێكهێنا، هەر زوو ئەو لێژنەیە بۆ كۆكردنەوەی بەڵگە و داكیۆمێنتەكان سەنتەرێكی لە دهۆك دروست كرد. ئەو سەنتەرە بە پێوەر و ستانداردی نێودەوڵەتی زیاتر لە ٥ هەزار بەڵگەی كۆ كردووەتەوە. لە چوارچێوەی ئەو دیدار و لێكۆلێنەوانەی كە لەگەڵ قوربانیان ئەنجامی داوە. لە یەكەم هەنگاویشیدا ئە لێژنەیە بۆ بە نێونەتەوەیی كردنی ئەم پرسە، ژمارەیەكی زۆر لە بەڵگەی گەیاندە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە جنێڤ و یەكێتی ئەرووپا. بەو ئامانجەی كە دادگای تاواننی نێودەوڵەتی (ICC) لێكۆڵینەوە لە تاوانانە بكات، بەڵام بە داخەوە دوای ٩ مانگ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بە بیانووی ئەوەی عێراق ئەندام نییە لەو دادگایە بە لێژنەكەیان راگەیاند كە ئەوان ناتوانن لێكۆڵینەوە لەو كەیسە بكەن. بۆیە لێژنەكە بیری لە ئەلتەرناتیڤ كردەوە و بڕیاریدا كار لەسەر دادگایەكی تایبەت بكات. تا كو ئەو بەڵگانە سوودی لێوەربگیرێت و تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن. لە پاڵ ئەوشدا سێ گۆڕی بە كۆمەڵ لەو سنوورەدا هەڵدراوەتەوە كە نزیكەی ١٠٠ رووفاتی تێدا بووە و ئەوانەش بەڵگەی باشن بۆ بە سزاگەیاندنی تاوانباران.
هەروەها سوپاسی هەردوو حكوومەتی ئەمریكا و بەریتانیای كرد بۆ دەركردنی بڕیاری ٢٣٧٩ی نەتەوەیەكگرتووەكان كە رۆڵی باشینا هەبووە. هەروەك سوپاسی تیبەتی كۆنگریسی ئەمریكای كرد تایبەت بەو بڕیارەی كە جەند رۆژی رابردوو تایبەت بەو پرسە دەریكردووە.
پرسیار: داواكاریتان لە بەریتانیا و ئەمریكا چییە؟
وەڵام: سەرەتا سوپاسی رۆڵیان دەكەم لە دەركردنی بڕیاری 2379ی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پێكهێننی ئەو تیمە تایبەتەی كە بۆ لێكۆڵینەوە تاوانەكانی دەستی داعش پێكهێنراوە بە سەرۆكایەتی كەریم خان. داواكارین رۆڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شەهیدان و لێژنەی باڵا بوونیان هەبێ لەو تیمەی كە كەریم خان پێكی هێناوە هەروەها سوود لەو بەڵگانە وەربگرن كە لە سەنتەری لێكۆڵینەوە كۆ كراوەتەوە.
هەروەها ئێمە لە دیدارەكانمان هەم كاتێك لە ئەمریكا بینیمان و هەم لێرەش كە میوانداریمان كرد، ئەو راستتەمان خستە بەر دیدی كەریم خان و ئامادەیی خۆشمان نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی. داواكاری دووهەممان، ئەوەیە كە هاوكاری هەرێمی كوردستان بكەن بۆ دامەزراندنی تاقیگەیەكی ناسینەوەی رووفات (DNA) چونكە ئێمە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار قوربانی جینۆسایمان هەیە و زۆربەی نەدۆزراونەتەوە و ئەوەی دۆزراوەتەوەش نەناسێنراوەتەوە. بۆیە پێویستمان به تاقیگەیەكی هاوشێوەی تاقیگەی كۆسۆڤۆ.
بە پێداویستی و كەلوپەلی پێشكەوتوو. هەروەها عێراق ناچار بكەن هاوكار بێت بۆ دۆزینەوەی ونبووان. داواكاریی سێیەممان، ئەو مەرگەساتانە بەسەر گەلی كورد دوبارە نەبێتەوە. ئەوەش بەوە دەكرێ پاراستنی نێودەوڵەتی بۆ دەستەبەر بكرێت یان سەروەری بۆ دەستەبەر بكرێت.
پرسیار: عیراق تا چەند هاوكاریتان دەكات بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان؟
وەڵام: هەرچەندە ئێمە داوامان كردووە بە گوێرەی یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2006، هەماهەنگ بین لەگەڵ حكوومەتی عیراق بۆ هەڵدانەوەی گۆرە بە كۆمەڵەكان، داوامان كردووە نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ئامادەییان هەبێت لە هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان بە تاینەتی رێكخراوەی ICMP، بۆ ئەوەی زیاتر مۆركێكی نێودەوڵەتی و بەڵگەكان پشت راستتر بن و بەشدار بن. بەڵام حكوومەتی عیراقی هەماهەنگ نەبووە.
پرسیار: سەبارەت بە گلەیی خەڵكی شنگال كە دەڵێن حكوومەتی هەرێم خزمەتی شنگالی نەكردووە، چی دەڵێن:
وەڵام: لەو كاتەی كە ئێمە دوای شەڕە داعش دەسەڵاتمان بەسەر ئەو سنوورە هەبوو، بە جددی كارمان لەسەر پرسی گۆڕە بە كۆمەڵەكان كرد و جەند گۆڕێكی بە كۆمەڵمان هەڵداوەتەوە جەند گۆڕێكیشمان بە هاوكاری ICMP دەستنیشان كردووە. ئەوەی ئێستا هەیە لە دەسەلاتی ئێمەدا نییە. ئەگیان ئێمە درێغیمان نەكردووە.
پرسیار: پێتان وایە خەڵكی لێقەوماوی شنگال و ئەو سنورە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان؟
وەڵام: بۆ ئەم بابەتە وەك داوام كرد خەڵك پێویستی بەوە هەیە دادگایەكی تایبەت بۆ بەسزا گەیاندنی تاوانبارن پێك بهێنرێت و ئاشتی كۆمەڵایەتی بێتە دی، دوای ئەوە پێویستمان بە سێ شتی سەرەكی دەبێت، كە بریتین لە، ئاسایشی نێودەوڵەتی واتە پاراستنی نێودەوڵەتی، ئاشتی كۆمەڵایەتی، بونیادنانەوەی ئابووری و ئاوەدانكردنەوەی. ئەمانەش بۆ ئەوەی جارێكی تر متمانە لای خەڵك دروست بكەینەوە بۆ گەرانەوەیان بۆ ئەو ناوچانە.
پرسیار: هاوكارییە نێودەڵەوتییەكان چۆن هەڵدەسەنگێنن كە بە پرسی ناساندنی جینۆسای كراوە؟
وەڵام: ئەم بابەتە دوو رەهەند لە خۆی دەگرێت، رەهەندی سەربازی و سیاسی، بۆ ئەمە سوپاسی ناوەندە نێودەوڵەتییەكان و وڵاتە زلهێزەكان دەكەین، بەڵام لایەنی یاسایی و كۆمەڵایەتی كاری بۆ كراوە و خەریكی كاركردنین لەسەر ئەوە بەڵام ماوێتی. هیوادارین كاری زیاتری لەسەر بكرێت.
پرسیار: چەند لەو هۆكارانەی كە باست كرد، پەیوەستە بە هەرێمی كوردستان و عێراق ؟
وەڵام: وڵاتە زلهێزەكان بە تایبەتی بەریتانیا رۆڵی لە رەنگڕێژكردنی نەخشەی عێراق هەبووە لە كۆنەوە، دەتوانن ئەو بەربەستە لابدەن، ئەو بابەتانەشمان لە دیدارەكاندا ئاماژە پێكردووه.
پرسیار: سەبارەت بە دوایی كاری لێژنەی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئیزدی و پێكهاتە نەتەوایەتی و ئایینییەكانی تر؟
وەڵام: لە دوایی سەردانماندا بۆ بەریتانیا ئامادەی دیبەیتێك بووین كە لەو وڵاتە ساز كرابوو هەروەها دیدارمان لەگەڵ وەزیری كاروباری دەرەوەی ئەنجام دا و هەمان ئەو داواكارییانەمان خستە بەر دیدی بەڕێزیان كە لە وەڵامی ئەو پرسیارانەی پێشوودا ئاماژەمان پێكرد. شاندی هاوڕێمان تیشكیان خستە سەر لایەنە كۆمەڵایەتییەكانی پرسی تاوانەكانی داعش وەك دەستدرێژی سێكسی و ئاوارەبوون و باری دەروونی رزگاربووان و ئاوەدانكردنەوەی سنوورەكە دوای داعش. چەندان دیداری تریشمان ئەنجام دا.
PUKmedia فواد عوسمان
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی هەڵبژاردن: بەردەوامین لەکارەکانمان
11:21 PM - 2024-05-15 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە پرسەی چوار خوێندکارەکەدا دەکات
09:12 PM - 2024-05-15 -
عیراق 443 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردو خشتەی مووچە بڵاوکرایەوە
05:54 PM - 2024-05-15 -
سەعدی پیرە: یەکێتی باشترکردنی ژیانی خەڵکی دەوێت
12:19 PM - 2024-05-15
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ لە واشنتن: ئامانجمان داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی تۆکمەیە
09:16 PM - 2024-05-15
قوباد تاڵەبانی: بەهیمەتی سەرۆک بافڵ یەکێتی ئێستا هێزێکی زۆر کاریگەرە
05:36 PM - 2024-05-15
سەرۆک بافڵ: دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت
02:13 PM - 2024-05-15
سهرۆك بافڵ بۆ مامۆستایان: بهرگریکردن لهمافهكانتان ئهركمانە
12:56 PM - 2024-05-15
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق 443 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردو خشتەی مووچە بڵاوکرایەوە
کوردستان 05:54 PM - 2024-05-15 -
قوباد تاڵەبانی: بەهیمەتی سەرۆک بافڵ یەکێتی ئێستا هێزێکی زۆر کاریگەرە
کوردستان 05:36 PM - 2024-05-15 -
مەکتەبی سکرتارییەت: تێکۆشەرانی یەکێتی مایەی شانازی هەموولایەکمانن
ی ن ک 02:47 PM - 2024-05-15 -
سەرۆک بافڵ: دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت
کوردستان 02:13 PM - 2024-05-15 -
سهرۆك بافڵ بۆ مامۆستایان: بهرگریکردن لهمافهكانتان ئهركمانە
کوردستان 12:56 PM - 2024-05-15 -
سەعدی پیرە: یەکێتی باشترکردنی ژیانی خەڵکی دەوێت
کوردستان 12:19 PM - 2024-05-15 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەزیری کشتوکاڵ: پەرەی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ بدرێت
کوردستان 11:24 AM - 2024-05-15 -
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تاکە رێگەی چارەسەری مووچەیە
کوردستان 10:23 AM - 2024-05-15