مۆبایلە نوێیەكانی ئایفۆن گەیشتنە سلێمانی
تەکنەلۆجیا 05:50 PM - 2018-09-21
.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كۆمپانیای ئەسێ گەیشتنی هەردوو مۆبایلی مۆبایلی (Iphone xs max- Iphonexs) ئاشكرا كردو كە بۆ یەكەمجار مۆبایلەكان خاوەن دوو سیمكارتن.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ 21-9-2018 باوەڕ جەمال بەڕێوەبەری ماركێتینی كۆمپانیای ئەسێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گەیشتنی مۆبایلەكانی مۆبایلی Iphone xs max- Iphonexs ئاشكرا كردو وتی: بەخۆشحاڵیەوە ئەمڕۆ نوێترین مۆبایلی ئایفۆن گەیشتن كە بریتن لە مۆبایلی Iphone xs max- Iphonexs كە چەندین تایبەتمەندی سەردەمیانەیان تێدایە، لەوانە بۆ یەكەمجار دوو سیمكارتین، بەڵام سیمێكیان ئێستا تەنها لەوڵاتی چین كارایە.
وتیشی: ئامێرەكە 15%ی لە مۆبایلەكانی تر خێراترن، هەروەها بۆ یەكەمینجار كۆمپانیای ئەپڵ میمۆری ٥١٢ی ناوەكی دەخاتە بەردەست و رامەكەشیان چوار گێگایە.
سەبارەت بە شاشەی مۆبایلەكانیش وتی: شاشەكەیان لە جۆری سۆپەر ئەمۆڵیدەو پێشتریش ئەم شاشەیە بەكارهێنراوە.
لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری PUKmediaدا سەبارەت بەنرخی مۆبایلەكان بەڕێوەبەری ماركێتینی كۆمپانیای ئەسێ وتی: ئەم مۆبایلانە نرخەكەیان لە هەزارو 390 دۆلار دەست پێدەكات و بەپێی رەنگ و تایبەتمەندییان دەگۆڕێت.
لەكۆتایی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا دەربارەی گەرەنتی و پارچەی یەدەگ باوەڕ جەمال وتی: كۆمپانیای ئەسێ بڕوانامەیەكی تایبەتی بەدەستهێناوەو لەهەفتەی ئایندەوە دەتوانێ گەرەنتی ئەو ئامێرانەی تری ئەپڵ بكات و بەجۆرێك لەماوەی چوار رۆژدا ئەو مۆبایلەی لەماوەی گرەنتیدا ماوەتەوە، مۆبایلەكە بێ گرفت و بەماوەیەكی كەم بۆ كڕیارەكە بگۆڕێت.
PUKmedia گۆران قادر – سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

