ته‌مه‌نی تویۆتا لاندكرۆزه‌ر بوو به 68 ساڵ
هەمەرەنگ 10:08 PM - 2018-07-10.
له ساڵی 1951 كۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنی بۆ یه‌كه‌مین جار ئۆتۆمبێلی تویۆتا لاندكرۆزهری به‌رهه‌مهێنا كه دواتر بووه یه‌كێك له ئۆتۆمبێله گران به‌هاكان و له سه‌رانسه‌ری جیهاندا فرۆشێكی زۆری هه‌بوو.
تویۆتا لاندكرۆزه‌ر ته‌مه‌نی بوو به 68 ساڵ ، به‌ڵام ئه‌م ئۆتۆمبێله هه‌ر گه‌نج ده‌بێته‌وه، چونكه وه‌ك ده‌بینین ساڵانه به دیزانیه سه‌رنج ڕاكێشه‌كه‌ی دڵی هه‌مووان بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشێت، به تایبه‌ت مۆدێل 2018 كه بووه‌ته یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه و له سه‌ر ئاستی جیهان خه‌ڵاتی باشترین ئۆتۆمبێله‌كانی وڵاتی ژاپۆنی پێدراوه.
تویۆتا لاندكرۆزه‌ر به درێژایی ته‌مه‌نی متمانه‌ی هه‌موو نه‌وه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی دیزاینی گۆڕی و له ئۆتۆمبێلی شوێنه سه‌خته‌كان كردی به ئۆتۆمبێلی جوانی و كه‌شخه‌یی، ئه‌مه‌ش وای كرد كه خێزانه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی و سه‌رانسه‌ری جیهاندا به گشتی ڕوو بكه‌نه ئه‌م ئۆتۆمبێله.
تویۆتا لاندكرۆزه‌ر بووه ئۆتۆمبێلی سه‌رۆكی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و مرۆیه‌كان، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گرنگی زۆری به‌م ئۆتۆمبێله ده‌دات، چونكه توانایه‌كی باشی هه‌یه بۆ كه‌ش و هه‌وا و ڕێگاو بانی جیاواز.
خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوای ته‌واو بوونی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ڕوویان كرده ئه‌م ئۆتۆمبێله، دواتریش بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكای باكور گرنگی زۆریان به لاندكرۆزه‌ر دا، چونكه ئۆتۆمبێلێكی كه‌شخه‌ی ده‌بڵ ئه‌كسل بوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ببێته ئۆتۆمبێلی یه‌كه‌م.
PUKmedia گۆران قادر
سه‌رچاوه: الامارات الیوم
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆمار: هاوکاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق دەبین
10:10 PM - 2024-05-11 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەڵوێستەکانی ناسڕی رەزازی جێگەی ستایشە
08:42 PM - 2024-05-11 -
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09
ئەمانەش ببینە
سکاڵایەک پڕۆسەی دیموکراسی پەکدەخات
02:32 PM - 2024-05-11
بەغدا مووچەی ئایار دابەشدەکات و هەولێر چاوەڕێی مووچەی نیسانە
11:38 AM - 2024-05-11
دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سێ سكاڵای تایبه‌ت به‌هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
10:07 AM - 2024-05-11
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
09:29 PM - 2024-05-10
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆمار: هاوکاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق دەبین
عیراق 10:10 PM - 2024-05-11 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەڵوێستەکانی ناسڕی رەزازی جێگەی ستایشە
کوردستان 08:42 PM - 2024-05-11 -
سەرۆک بافڵ: باوەڕمان بە هاوبەشی راستەقینە لەبەڕێوەبردنی وڵات‌دا هەیە
کوردستان 05:59 PM - 2024-05-11 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی خاتوو زەینەب دەکات
پرسەنامە 03:08 PM - 2024-05-11 -
کوپری گەورە پردی بیرەوەری
بیروڕا 02:52 PM - 2024-05-11 -
سکاڵایەک پڕۆسەی دیموکراسی پەکدەخات
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-11 -
بەغدا مووچەی ئایار دابەشدەکات و هەولێر چاوەڕێی مووچەی نیسانە
کوردستان 11:38 AM - 2024-05-11 -
دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سێ سكاڵای تایبه‌ت به‌هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:07 AM - 2024-05-11