ده‌نگی كورد له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له برۆكسل
ریپۆرتاژ 12:06 AM - 2018-01-08.
له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكاو پایته‌ختی ئیداری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌وروپا، زۆر سیمینار‌و كۆنفرانس و كۆبونه‌وه‌ی فراوان ساڵانه له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد سازده‌كرێت به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌وه‌ی كورد به‌ره‌وڕووی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو بوه‌وه به‌رامبه‌ر به گه‌وره‌ترین رێكخراوی ترسناك و تیرۆرستی جیهان داعش، بۆ هه‌موو دنیا ده‌ركه‌وت كه هێزی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانان ده‌ورێكی كاریگه‌ریان بینی و بوونه جێی ئاماژه‌و گرنگیپێدان له میدیاكانی جیهاندا، هه‌ر ئه‌وانیش بوون كه توانیان ئاسایشی وڵاتانی ئه‌وروپا سه‌قامگیر بكه‌ن، بۆیه هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌و بۆ زیاتر زانیاری و چۆنیه‌تی سازدانی ئه‌و كۆنفرانس و كۆبونه‌وانه به‌باشمانزانی دیدارێك له‌گه‌ڵ خانمه چالاكوانی كوردی باشوور هه‌رمن ئه‌حمه‌د، كه زیاد له سێ ساڵه له بروكسل ده‌ژی و به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌و سیمینار‌و كۆنفرانسانه‌ی كردووه كه بۆ كێشه‌ی كورد كراون.
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه هه‌رمن كێیه؟ ده‌ڵێت: هه‌رمن ئه‌حمه‌د چالاكوانی سیاسی و نوێنه‌ری پێشووی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له برۆكسڵ له‌نێوان ساڵه‌كانی 2009 بۆ 2012 و سلۆڤینیا‌و بۆسنه، ئێستاش ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان‌م، وه‌ك رۆژنامه‌نووس بۆ هه‌ندێك رێكخراو راپۆرت له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كان ئاماده ده‌كه‌م، له كه‌ركوك له‌دایكبووم به‌ڵام ته‌نها یه‌ك رۆژ له‌و شاره ماومه‌ته‌وه له‌ماڵی باپیرم و له سلێمانی گه‌وره‌بووم و ژیاوم و شانازی ده‌كه‌م به‌هه‌ردوو ئه‌و شاره پڕشكۆیه‌وه، خوێندنی زانستیه سیاسیه‌كانم ته‌واو كردوه‌و تویژه‌كه‌شم له‌سه‌ر كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل بوو، ئێستاش وه‌ك ئه‌ندامێكی سه‌ربه‌خۆی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان به‌رده‌وامم و درێژه ده‌ده‌م به چالاكیه‌كانم له په‌رله‌مان، دانیشتوی شاری لوڤنم له به‌لجیكا.
ده‌شڵێت: كار‌و چالاكیه‌كانم فراوانن، له‌ماوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ی.ن.ك و له‌بواری دبلۆماتكاریدا توانیومه تا راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بم و له‌و ماوه‌یه‌دا توانیم چه‌ند كه‌سایه‌تی و رێكخراو پارتی سیاسی و كۆمپانیای بازرگانی ببه‌مه كوردستان، دیاره ئه‌مجۆره چالاكیانه ده‌بێته مایه‌ی بونیاتنه‌رو گرنگی و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه، له ئێستاشدا به‌رده‌وامی به كار‌و چالاكیه‌كانم ده‌ده‌م وه‌ك ئه‌كتیڤێكی سیاسی، بایه‌خدان به پرسی ژنان یه‌كێكه له پێشینه‌كانی كاره‌كانم.
له‌باره‌ی باسی دوا كۆنفرانس كه له‌سه‌ره‌تای مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو به‌شداربوو به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان د.یوسف و سروشتی ئه‌و كۆنفرانسه هه‌رمن وتی: بریتی‌بوو له چواره‌مین كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی و یه‌كێتی ئه‌وروپا كه له 6و7 ی دێسه‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌م كۆنفرانسه تایبه‌تبوو له‌سه‌ر پرسی كورد‌و تورك و رۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌ژێر دروشمی (به‌دیلی دیموكراتیه‌ت به دیكتاتۆریه‌ت و ئاڵۆزی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست). د.یوسف له‌سه‌ر پێشنیاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ئاماده‌بوو هاوكات له‌گه‌ڵ زۆرێك له كه‌سایه‌تی رۆژئاوایی و ئه‌مریكی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند د.یوسف له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی و ئابووری و ئاكامه خراپه‌كانی دوای ریفراندۆم باسێكی پێشكه‌شكرد بۆ ئاماده‌بوانی كۆنفرانسه‌كه.
سه‌باره‌ت به ئالیه‌تی كاركردن له په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو چۆنیه‌تی به‌ستنی ئه‌و كۆنفرانسانه وتی: بانگه‌شه‌ی رێكخراو و پارته سیاسیه‌كان بۆ په‌رله‌مان له برۆكسل به چه‌ند رێگایه‌كه‌وه ده‌كرێت، له‌رێگای په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزب و رێكخراوه‌كان هه‌ریه‌ك له‌وانه نوێنه‌ریان هه‌یه له ده‌زگا ره‌سمیه‌كانی بروكسل، بۆ نموونه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له‌رێگای كۆمسیۆنی دیبلۆماسی و كاروباری ده‌ره‌وه ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن وه‌ك په‌رله‌مانی ئه‌وروپا.
ده‌شڵێت: به‌لجیكا سێ په‌رله‌مانی هه‌یه كه بریتین له (په‌رله‌مانی فلاندرن، په‌رله‌مانی والۆن، په‌رله‌مانی فیدراڵی به‌لجیكا) بۆیه پێویستی به دیبلۆماسیه‌تێكی به‌هێز هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ره‌چاوگرتنی لایه‌نی مادیی و مه‌عنه‌وی.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ستنی كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌ڵێت: رێگای جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌و كارانه له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، هه‌ندێكجار له رێگای په‌رله‌مانتاره‌كانه‌وه‌یه‌و زۆربه‌ی كات له‌رێگای كۆمسیۆنه‌كانه‌وه له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بانگه‌شه ده‌كرێن، به هاوبه‌شی لایه‌نی كورد‌و كۆمسیۆنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن و ئه‌ركی ئه‌و كۆنفرانسه ده‌خه‌نه سه‌رشانی خۆیان، هه‌رچه‌ند هه‌روا ئاسان نیه به‌ڵام مه‌حاڵیش نیه پێویستی به بودجه‌یه‌كی باش هه‌یه بۆ دابینكردنی هه‌موو خه‌رجیه‌كان و بانگه‌شه‌كردنی میوانه‌كان و دابینكردنی جێ و رێگایان له‌ماوه‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی كۆنفرانسه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ندێك جاریش په‌رله‌مانته‌ره‌كان خۆیان داوا ده‌كه‌ن به‌رپرسێك یان كه‌سێكی شاره‌زا له‌بواره جیاوازه‌كان به‌شداربێت له كۆنفرانسێكدا بانگه‌شه‌ی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پرسێكی تایبه‌ت، چونكه چه‌ند ئێمه‌ی كورد پێویستمان به‌وان هه‌یه، ئه‌وانیش پێویستیان به زانیاری و ئاگابوون هه‌یه له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كانی كوردستان.
له‌باره‌ی دوای به‌ستنی ئه‌و كۆنفرانسانه كاردانه‌وه‌ی چۆن ده‌بێت چ سودێكی هه‌یه بۆ دۆزی كوردی، وتی: بێگومان كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت و سودی خۆی ده‌بێت ره‌نگه زوو یان دره‌نگ، چونكه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له‌دوای هه‌موو كۆنفرانسێك راپۆرتی تێروته‌سه‌لی خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن و به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه بۆ سه‌رو خۆیان، بێگومان راپۆرته‌كانیان سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌سه‌ر دیبه‌یت و دۆكۆمێنت ئاماده ده‌كه‌ن كه‌هه‌ر كۆنفرانسێك بۆ ئامانجێكه بۆیه به‌لایانه‌وه گرنگه ئه‌و په‌یامه بگات كه خۆیان مه‌به‌ستیانه‌و له كۆتایی هه‌ر دیدارێكدا كۆنفرانسێك ئه‌نجام نامه‌یه‌ك ده‌رده‌چێت و تۆمارده‌كرێت، ئه‌و ئه‌نجام نامه‌یه وه‌ك فشارێك و داوایه‌ك ده‌خرێته به‌رده‌م كه‌سه به‌رپرسه‌كان و له‌میدیای په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بڵاوده‌كرێته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، هه‌رمن ده‌ڵێت: بێگومان هه‌ر كار‌و چالاكییه‌ك سوودی خۆی هه‌یه، بۆ نموونه به‌هێزكردنی پشتیوانی بۆ دۆزی كورد‌و گه‌یاندنی وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی زوڵم و زۆر به‌رامبه‌ر به كورد له‌بواری دیبلۆماسیدا ده‌بێته هۆی دروستكردنی پردێك كه رۆژئاوا‌و كوردستان به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ها كار‌و چالاكییه‌كان به‌ندن به پێشهاتوو گۆڕانكاری و بۆنه جیاوازه‌كان، ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بنه فاكته‌ری به‌هێز بۆ كاركردن و به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان رێكخراوه‌كان و پارته سیاسییه‌كان و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان.
سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانیش ده‌ڵێت: ك.ن.ك له چالاكی و خه‌باتی خۆی به‌رده‌وامه، به‌مه‌به‌ستی كۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و كۆكردنه‌وه‌ی رێكخراو و پارته سیاسیه‌كان له‌ژێر سه‌یوانێكی ره‌سه‌نی كوردیدا، شێوازی كار‌و چالاكییه‌كان جۆراوجۆرن و پێكهاتوون له كۆنسیه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و چه‌ند كۆمسیۆنێك، بۆ نموونه كۆمسیۆنی دبلۆماسی، كۆمسیۆنی ژنان، كۆمسیۆنی ژینگه، راگه‌یاندن و مافی مرۆڤ، هه‌ریه‌ك له‌م كۆمسیۆنانه به‌رده‌وامی به‌كاری خۆی ده‌دات له‌كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.
له كۆتایدا هه‌رمن ئه‌حمه‌د خۆی وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌كتیف و چالاك و سه‌ربه‌خۆیی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ده‌ناسێت و ده‌ڵیت: زۆر گرنگه كورد پێگه‌ی خۆی له برۆكسل دیاری بكات، با لێره‌وه هه‌نگاو بنێت چونكه په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو سه‌نته‌ری ئابووری جیهانی و هاوپه‌یمانی ئه‌تله‌سی ناتۆ‌و كۆمسیۆنی باڵای ئه‌وروپاو زۆر باره‌گای گرنگی تر له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا بوونیان هه‌یه، كورد له‌م دۆخه خراپه‌ی ئێستادا پێویستی به جوڵانه‌وه‌یه‌كی گرنگ و كاریگه‌ر هه‌یه چ له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و میدیایی و دبلۆماسی و رێكخراوه‌یدا، به‌داخه‌وه كه له‌هیچ كات له‌و كۆنفرانس و دیدارانه‌دا میدیاكانی كوردستان ئاماده‌نین ده‌وریان نیه، له‌كاتێكدا میدیاكانی ئه‌وروپا گرنگی ده‌ده‌ن به‌و پرسانه به‌تایبه‌تی له‌كاتی ریفراندۆم و رووداوه‌كانی دوای ریفراندۆم.
PUKmedia حه‌مه عوسمان - فه‌ره‌نسا
هەواڵی زیاتر
-
سکاڵای دوو ژنی لەدادگای فیدراڵی کێشرایەوە
08:31 PM - 2024-05-13 -
کارگەیەکی پۆشاکی سەربازی لە سلێمانی دەکرێتەوە
07:48 PM - 2024-05-13 -
حزبی زەحمەتكێشان: هەڵوێستەكانی یەكێتی جێگەی نرخاندنە
02:50 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بکرێت بۆ وەبەرهێنەران لە هەڵەبجە
01:04 PM - 2024-05-13
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:15 AM - 2024-05-14 سەرۆک بافڵ: دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروستبکەن
ئاسایش 'دووپشکەکە' لە سلێمانی دەستگیردەکات
03:41 PM - 2024-05-13
ئەنجومەنی نوێنەران وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دیاریدەکات
02:44 PM - 2024-05-13
قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە چارەسەر بوو
01:07 PM - 2024-05-13
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی مەرجە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە
12:24 PM - 2024-05-13
زۆرترین خوێنراو
-
ویژدانتان بێت !(ی،ن،ك) خەتابار مەکەن ،
بیروڕا 05:34 PM - 2024-05-13 -
ئاسایش 'دووپشکەکە' لە سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 03:41 PM - 2024-05-13 -
حزبی زەحمەتكێشان: هەڵوێستەكانی یەكێتی جێگەی نرخاندنە
کوردستان 02:50 PM - 2024-05-13 -
ئەنجومەنی نوێنەران وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دیاریدەکات
عیراق 02:44 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی سەردانی مەڵبەندی ٩ی شارەزووری کرد
ی ن ک 02:21 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە چارەسەر بوو
کوردستان 01:07 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بکرێت بۆ وەبەرهێنەران لە هەڵەبجە
کوردستان 01:04 PM - 2024-05-13 -
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی مەرجە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە
کوردستان 12:24 PM - 2024-05-13