سه‌رۆكی پارتێكی نه‌رویجی: له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانین
چاوپێکەوتن 09:26 PM - 2017-09-24.
پارتی دی كریستن مه‌سیحی نه‌رویج پشتگیری له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌دان ساڵه زوڵم و غه‌در له كورد ده‌كرێت و كورد مافی خۆیه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێت و پێشمه‌رگه بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماند كه تاكه هێز بووه كه به‌ره‌نگاری داعش بوه‌ته‌وه.
ئێریك سێلله سه‌رۆكی پارتی دی كریستنی مه‌سیحی نه‌رویجی له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی PUKmedia دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ته له جیهان و مافی خۆیه‌تی ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی.
ئه‌مه‌ش ده‌قی چاوپێكه‌تنه‌كه:
ده‌توانن خۆتان به خوێنه‌ره‌كانمان بناسێنن؟
ناوم "ئێریك سێلله" یه ، ساڵی 1966 له نه‌رویج له‌دایكبووم، خێزاندارم، مامۆستای "تیۆلۆگی" م له زانستگای ئۆسلۆ، لێكۆڵێنه‌ری زانستی ئابوریم ( ئابوری گشتی/مامناوه‌ند) ، ڕائید له هێزی گشتی و گاردی نیشتمانی، سكرتێری گشتی "پارتی مه‌سیحی نه‌رویجی" (پارتی دی كریستن) ه ، له ساڵی 2013 ه‌وه ئه‌و ئه‌ركه‌م پێسپێراوه و تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامم .
پێناسه‌یه‌كی پارته‌كه‌تان ؟
ساڵی 2009پارته‌كه‌مان به ناوی "پارتی مه‌سیحی نه‌رویج"ی دامه‌زراوه، به پێی یاسای نێوخۆیی شاره‌وانی "بۆملو" وه‌ك پارێكی نیشتمانی، له ساڵی 2012 ه‌وه به‌شداری سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانمان كردوه ، یه‌كه‌م به‌شداریكردنمان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ساڵی 2013 بوو، پارته‌كه‌مان خاوه‌نی ئه‌ندامێكی به‌رچاوه به‌پێی كه‌می ته‌مه‌نی خۆی، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ده‌توانێت ئه‌ندام بێت به پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی دانراون، له ئێستاشدا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌ندامی كارامان هه‌یه له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان.
هۆكار چ بوو به‌ڕێزت و پارته‌كه‌تان زۆر پشتیوانی دۆزی كوردن؟
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه گه‌لی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كن سه‌دان ساڵه زوڵمیان لێده‌كرێت و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه به چه‌ندین شێواز و ده‌سه‌ڵاتی جۆراو جۆر، به‌تایبه‌تیش لهدووایی هێرشی دڕندانه‌و وه‌حشی گه‌رانه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش له (ڕۆژئاوا و باشور) ی كوردستان ، پارته‌كه‌مان به ئه‌ركی خۆی زانی به ته‌واوی هێزو توانایه‌وه پشتیوانی كورد بكات و هه‌وڵه‌كانیشی له‌م باره‌وه چڕ كاته‌وه له كۆنفرانس و خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌كاندا هاوكار و پشتیوانیان بووین و ڕۆڵمان بینیوه به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌داهاتوو تا كورد به مافه‌كانی خۆی ده‌گات .
ڕۆڵی كورد چۆن ده‌بینن له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تاقمه تیرۆریستییه‌كه‌ی"داعش"؟
به‌ڕاستی كورد و هێزی "پێشمه‌رگه و شه‌ڕه‌ڤانان" بۆ هه‌موو دونیایان سه‌لماند، كه‌وا كورد تاكه هێزه شه‌ڕی دژ به‌م گروپه دڕنده‌و به‌ربه‌ریانه ده‌كات، له‌كاتێكدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له بری هه‌موو جیهان جه‌نگاو ڕووبه‌ڕووی داعش بوویه‌وه و مه‌ترسی و دڕنده‌ی ئه‌م تاقمه دژ به مرۆڤایه‌تیه‌ی به هه‌موو دونیا گه‌یاند،گهرچیبهداخهوه گه‌لی كورد بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌بێ هاوكاری ده‌ره‌كی ته‌نها به گیانی خۆیان به‌رگیریان له خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌كرد، به كه‌مترین و كۆنترین جۆری چه‌كه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریان گروپێكی به‌هێز و پڕچه‌ك و ئاماده‌كراو دژیان ده‌جه‌نگان ، تا ئه‌وكاته‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان دركیان به‌و ڕاسته‌یه كرد و هاتنه سه‌ر هێڵ و تاڕاده‌یه‌ك پاڵپشتی و پشتیوانیان بوون له ڕووی چه‌ك و لۆجیستی یه‌وه ، هاوكات هاوپه‌یمانان هێرشێ ئاسمانیان ده‌كرده سه‌ر داعش، ئێشتاش ئه‌م گروپه له‌سه‌ر ده‌ستی كورد تێك‌شكان و له كۆتایی مه‌رگیان نزیك بوونه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت هه‌موو دونیا ڕێز له‌م نه‌ته‌وه‌یه بگرێت و سوپاسیان بكات.
كوردی باشوور ده‌یهه‌وێ ڕاپرسی خۆی ئه‌نجامدا بۆ سه‌ربه‌خۆیي، ڕای به‌ڕێزتان له‌م باره‌وه چییه؟
له‌پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ڕۆژهه‌ڵاتی نێوین دابه‌شكرا به‌سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێكدا به پێی پلان و ڕێكه‌وتنی وڵاته زلهێزه‌كان، نه‌ته‌وه و نیشتمانی كوردیش به‌ده‌ر نه‌بوو لهمدابهشبونه ، تاوه‌كو ئێستا به به خوێنی خۆیان باجی ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌ده‌ن ، به‌درێژای ئه‌و سه‌ده‌یه كورد له خه‌بات و كۆششدا بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی خۆی، چه‌ند جارێكیش نزیك بووه له به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی به‌ڵام له‌به‌ر به‌ڵانسی هێز هه‌وڵه‌كان له‌بار براون، له‌كاتێكدا كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ته له دونیادا، له پاش تێپه‌ڕبوونی سه‌د ساڵ به‌سه‌ر نه‌هامه‌تی و ژێرده‌سته‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌یهه‌وێ به سه‌ربه‌خۆیی بژی، ئه‌مه‌ش مافی سروشتی خۆیانه، دیاره گه‌شتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی چیتر نایه‌نه‌وێ ئه‌و ئازاره بكێشن كه‌وا زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه پێوه‌ی ده‌ناڵێنن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌نها بڕیار لای خۆیانه، له به‌شه‌كانی دیكه‌ش كورد مافی خۆیه‌تی وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی تری دونیا بڕیار له داهاتوو چاره‌نووسی خۆی بدات، ئێمه وه‌ك پارته‌كه‌مان ئاوات و خه‌ونمانه كورد له هه‌موو به‌شه‌كان بگات به مافی خۆنووسین و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و یه‌كگرتوو، مافی نه‌ته‌وه‌كانی تریش بپارێزێت وه‌ك چۆن له ئێستادا پاراستوێتی ، هه‌روه‌ها به‌ئاشتی و ئازادی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی هاوسێدا بژین و ڕێز له سه‌روه‌ری و بهرژهوهندێكانی یه‌كتری بگرن.
له په‌رله‌مان یاخود ده‌زگایه‌كی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ت، پرۆژه‌تان هه‌بووه بۆ پشتیوانی ئه‌م پرۆسه‌یه؟
به‌داخه‌وه ئێمه له ئێستادا ئه‌ندامی په‌رله‌مانمان نیه ، تاوه‌كو ڕاسته‌خۆ بتوانین ئه‌و كارانه بكه‌ین،به‌ڵام چه‌ندین ڕێگا تر هه‌یه و ئێمه هه‌رچیمان له‌ده‌ست بێت به‌شانازیه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، له ئێستادا له ڕێگای ڕێكخراوی "ئێن جی ئۆ" وه له نێوان و نه‌رویج و كورده‌كان پرۆژه و به‌رنامه‌ی كارمان هه‌بووه‌و ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش هاوكاری په‌نابه‌ر و دابینكردنی كار و به‌ده‌ستهێنانی شوێنی مانه‌وه له كوردستان بۆ " یه‌زیدی و مه‌سیحی و ژن و منداڵ. هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له نێوان به‌شێك له‌م ڕێكخراوه‌و حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پشتیوانی و هاوكاریه‌كان.
له‌ڕێگای "ناتۆ" وه هه‌وڵتان نه‌داوه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی سكرتێری گشتی ناتۆ هاوڵاتێكی نه‌رویجییه؟
ناتۆ خۆی پێویستی زۆری به هێز و پشتیوانی پێشمه‌رگه بووه‌و ده‌شبێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه ئه‌ركی خۆیه‌تی هاوكاریان بكات، له‌دابینكردنی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی و مه‌شق و ڕاهێنان و بواری لۆجیستی، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر ڕووبه‌ڕووی داعش ببنه‌وه، ڕه‌نگه شێوازی پشتیوانی و هاوكاریه‌كان له شووێنێكهوه بۆ شووێنێكی تر بگۆڕێت ، هه‌ر جێگا‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه .
له ئێستادا چه‌ند وڵاتێك داوای دواخستنی ڕاپرسی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن، خوێندنه‌وه‌ی ئێوه له‌و باره‌وه چییه ؟
پارتی مه‌سیحی نه‌رویجی، پشتیوانی كورده بۆ ده‌نگدان به پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی و داهاتووی خۆیان، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ئه‌و كاره به پێوسیت و گرنگ ده‌زانین له كاتی دیاریكراودا ئه‌نجام درێت، ڕاسته‌وخۆ كورد خۆی هه‌نگاو به‌ره‌و ئایندهی ده‌نێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه‌ی وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تری سه‌ر زه‌وی هه‌یه‌تی، كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه ناچارت كا چارهنوسێكت بۆ دیاریكات وه بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بدات،ئێمه‌ی مرۆڤ ئازادین له‌وه‌ی چیمان ده‌وێت و چۆنمان ده‌وێت بژین.
پشتیوانی ئێوه له‌داهاتودا بۆ گه‌لی كورد چی ده‌بێت به‌تایبه‌تیش بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی ؟
پارته‌كه‌مان ده‌یهه‌وێت هه‌وڵ بدات و كار بكات له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌ت له‌م باره‌وه كه خۆی لای گرنگ و پێویسته بۆ ئایندهی كورد له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌كی گونجاو ئاسانكاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئه‌گه‌ر له ئێستاشدا ڕێفراندۆم ئه‌نجام نه‌دراو ڕێكه‌وتن هاته‌ئاراوه ، ئه‌وا ئێمه هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسه دیسان هاته ئاراوه كورد پشتیوانی و پشتگیری بكرێت له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه، بۆ ئه‌م كاره‌ش ئێمه چه‌ندین ڕێگاو شێوازی جیاوازمان هه‌یه كه هه‌وڵی بۆ بده‌ین.
په‌یامی ئێوه له‌م باره‌وه بۆ كوردانی تاراوگه چییه ؟
بێگومان له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیادا ڕێژه‌یه‌كی باش و به‌رچاوی كورد نێشته‌جێن و پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریان هه‌یه، ئه‌م پرسه‌ش ته‌نها به‌پشتیوانی دۆسته‌كانیان ناگاته ئامانج ، خۆتان وه‌ك كورد ده‌بێت به‌رده‌وام بن له هه‌وڵدان و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌و كه‌رنه‌ڤاڵی پشتیوانی و په‌یداكردنی دۆستی زۆرتر و باشتر، بۆئه‌وه‌ی زیاتر نیشانی گه‌لانی دونیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی به‌ن، كه‌وا گه‌ڵێكی یه‌كگرتوو یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیزن، به‌مه‌ش سه‌نگ و پێگه و قورسایتان زیاتر به‌ده‌رده‌كه‌وێت و گه‌لان و كۆمه‌ڵگای تریش ده‌نگیان ده‌خه‌نه پاڵ ده‌نگی ئێوه و پشتیوانتان ده‌بن، تا ده‌گه‌ن به مافه ڕه‌واكانی خۆتان، ئێمه و دۆستهكانیشتان به‌رده‌وام ده‌بین له ناساندن و به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی زیاتر و به‌هێز بۆ خواسته‌كانتان به‌تایبه‌تیش یه‌كخستنه‌وه‌ی ده‌نگی جالیه‌ی ورد.
داواكاریتان له كوردانی نیشته‌جێی وڵاتی نه‌رویج؟
داواكارین كورده‌كان تێكه‌ڵ و به‌شداربن له كۆبوونه‌وه و كۆنفرانس و گفتووگۆو مێزگرد و به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنی و ڕۆژنامه و هتد... به‌گشتی چالاكیه‌كانیان چڕكه‌نه‌وه‌و ڕۆڵ ببین و به ئه‌ركی خۆیان وه‌كو هاوڵآتێكی كورد/نه‌رویجی هه‌ستن، یه‌كخستنه‌وه‌ی جالیه‌ی كوردی زۆر گرنگه له به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانتان هه‌روه‌ها كاریگه‌ری به‌هێزی ده‌بێت ، هه‌وڵی جدی بده‌ن بچنه نێو پارت و ڕێكخراوه نه‌رویجی و بیانێكان به‌تایبه‌تیش گه‌نجه‌كان، ئێمه وه‌كو پارته‌كه‌مان كوردێكی زۆر لامان ئه‌ندامن و ڕۆڵی باشیان هه‌یه و تواناكانیان ده‌رخه‌ری لێهاتوویی و زیره‌كی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ن، هه‌روه‌ها توانای باشیان له خۆگونجان و قبوڵكردنی به‌رامبه‌ریان هه‌یه به‌بێ جیاوازی ئاین و نه‌ته‌وه و بیر و باوه‌ڕ، ئه‌مه‌ش زه‌مانه‌ته بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و ئازاد و پێشكه‌وتوو، له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌بێت هه‌مووان چاوكراوهبین به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ كار له‌سه‌ر تێكدانی ئارامی و كۆمه‌ڵگا و ئازادی بكه‌ن ، له‌م ڕێگایانه‌وه به‌شێوازێكی دیموكراتی ده‌توانن كار له‌سه‌ر پرسه‌كه‌یان بكه‌ن و له پرسی كوردیه‌وه بیكه‌ن به پرسێكی جیهانی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی واشه ئه‌م بابه‌ته پێویستی به پاڵپشتی و هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی زلهێز و ناوچه‌كه‌شه .
په‌یامی كۆتایتان ؟
هیوادارین و ئاواتمان ئه‌وه‌یه له‌داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا كوردستان ئه‌و هه‌تاوه به‌تین و ڕوناك و پڕشنگداره بێت كه هه‌ڵدێت، له تاریكایی و شه‌وه زه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی نێویندا ، ئێمه‌ش وه‌ك پارتی مه‌سیحی چاوه‌ڕوانی ههڵاتنین و به‌خێرهاتنی لێده‌كه‌ین.
هه‌ورامان ئه‌حمه‌د
نه‌رویج
21-9-2017
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
عیراق 443 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد‌و خشتەی مووچە بڵاوکرایەوە
05:54 PM - 2024-05-15 -
سەعدی پیرە: یەکێتی باشترکردنی ژیانی خەڵکی دەوێت
12:19 PM - 2024-05-15 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەزیری کشتوکاڵ: پەرەی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ بدرێت
11:24 AM - 2024-05-15 -
مووچەی مانگی نیسان دابەشدەکرێت
12:03 AM - 2024-05-15
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت
02:13 PM - 2024-05-15
سه‌رۆك بافڵ بۆ مامۆستایان: به‌رگریکردن له‌مافه‌كانتان ئهركمانە
12:56 PM - 2024-05-15
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تاکە رێگەی چارەسەری مووچەیە
10:23 AM - 2024-05-15
قوباد تاڵەبانی: مامۆستایان پێشەنگی قوربانیدانن
09:26 AM - 2024-05-15
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی هاوخەمی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ لەتیف فاتح فەرەج
پرسەنامە 12:08 AM - 2024-05-15 -
مووچەی مانگی نیسان دابەشدەکرێت
کوردستان 12:03 AM - 2024-05-15 -
سەرۆک بافڵ: دڵنیام لە توانا و ئەزموون و لێهاتوویی خوێندکاران و گەنجانی وڵاتەکەم
کوردستان 09:50 PM - 2024-05-14 -
پەیامی هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی پورە جەیران
پرسەنامە 09:06 PM - 2024-05-14 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە د. مەزهەر خوراسانی دەکات
کوردستان 07:57 PM - 2024-05-14 -
یەکێتی مامۆستایان داوای 56 مووچەی پاشەکەوتکراو و نەدراو و لێبڕاو دەکات
کوردستان 06:37 PM - 2024-05-14 -
مەکتەبی سیاسی: یەکێتی هەمیشە پشتیوانی لە داوا رەواكانی مامۆستایان دەكات
کوردستان 06:18 PM - 2024-05-14 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ لەتیف فاتیح فەرەج
پرسەنامە 06:10 PM - 2024-05-14