لەیادی 34 ساڵەی هەڵبژاردنی یەکەمین خولی پەرلەمانی کوردستان
بیروڕا 01:42 PM - 2026-05-19
ماوەی یاسایی دەستبەکاربوونی خولەکانی پەرلەمان
لەگەڵ کۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی پەرلەمان لەهەرێمی کوردستان کەبۆ چوار ساڵ هەڵدەبژێردرێت بەپێی یاسا بەرکارەکان پێویستە هەڵبژاردنی خولێکی تری پەرلەمانی بەڕێوەبچێت. لەفه‌سڵی سێ یه‌م و مادده‌ى (12) یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستاندا هاتووە؛ له (15) ڕۆژ پاش ته‌واوبوونى ماوه‌ى په‌رله‌مان یان كاتێك پەرلەمان خۆى به بڕیارێك هه‌ڵدەوە‌شێنێته‌وه، واده‌ى هه‌ڵبژاردن به بڕیارى سه‌رۆكى هه‌رێم دیارده‌كرێ و به‌ر له‌و واده دیاركراوه له ڕێگاى ڕاگه‌یاندنه‌وه هاووڵاتییانی لێ ئاگادار دەکرێتەوە، به ماوه‌یه‌ك له مانگێک كه‌متر نه‌بێت.
دوای دیاری کردنی ڕۆژی هەڵبژاردنیش لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بەفەرمانێکی هەرێمی، لەو ڕۆژەدا هەڵبژاردنی خولێکی تازەی پەرلەمانی بەڕێوە دەچێت.
بۆ ئەوەی خولێکی تری پەرلەمانی دوای هەڵبژاردن دەستبەکار بێت چەندە کاتی پێویستە؟
ئەمەش بەشێکی پەیوەستە بەوەی کە پەرلەمان چەند زوو دوای هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە، هەروەها ئەو ڕێکارانەی پێش دەستبەکاربوونی پەرلەمان پێویستن چەند دەخایەنێت. لەیاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق، کە سەرپەرشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی هەرێمی کوردستانی کردووە، ئەو ماوانە دیاریکراون کە کۆمسیۆن پێویستی پێیەتی تا دەگاتە راستاندنی کۆتایی ئەنجامی هەڵبژاردن. بەپێی مادەەی (20)ی یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن کە لە (3) بڕگە پێکهاتووە، لەبڕگەی یەکەمیدا ماوی (3) ڕۆژی دیاری کردووە تا بەربژێرو حزبە سیاسیەکانی بەشدار لەهەڵبژاردن، تانە لەبڕیاری کۆمسیۆن بدەن، کەبەپێ ئەو بڕیارە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنیان ڕاگەیاندووە. لە بڕگەی دووەمدا، ئەوەی دیاریکردووە کە ئەنجوومەنی کۆمسیاران، وەڵامی داواکاری و پرسیارەکانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان سەبارەت بەتانەکان دەداتەوە لەماوەیەیەک کە (7) ڕۆژی کارکردن تێپەڕ نەکات لەبەرواری وەرگرتنیانەوە. لەبڕگەی سێهەمیشدا ئەوە دیاریکراوە، کەدەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان بڕیار لەسەر تانە پێشکەشکراوەکە دەدات بەمەرجێک نابێت لەماوەی (10) دە ڕۆژی کارکردن تێپەڕ بکات لە بەرواری وەڵامی دەستەی کۆمیسیارانەوە بۆ تانەکان.
بەپێی یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2014یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان لە مادده‌ی چواره‌م، نۆیه‌م؛ هاتووە ئاشكراكردنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان به‌مه‌رجێك له (72) حه‌فتا و دوو كاتژمێر تێپه‌ڕنه‌كات و، هه‌روه‌ها ئه‌نجامه كۆتاییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی تایبه‌تمه‌نده‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێن.
لەمادده‌ی (10) بڕگەی سێیەم لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی2005 ی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی هەموارکراو کە تیادا هاتووە " لەماوه‌ی (10)ده رۆژدا له رۆژی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه، فه‌رمانی بانگهێشت كردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێم بۆ خولی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌ی خولی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌چوێنێ و، ئه‌گه‌ر بانگهێشتی بۆ ده‌رنه‌كرا، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن، له خۆیه‌وه، له رۆژی دوای كۆتایی ماوه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه".
ئەو ماوانەی پەرلەمان لەخولەکاندا تێایدادەستبەکار بووە:
هه‌ڵبژاردن خولى یەکەم1992
ڕۆژی 19\5\1992 هەڵبژاردن ئەنجامدرا، ڕۆژی 3/6/ 1992ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕاگەیەنراو بەبڕیاری ژمارە 120 دەستەی باڵای هەڵبژردن پەسند کرا، ڕۆژی 4/6/1992 دانیشتنی دەسپێکی خول بەڕێوەچوو. لەهەمان دانیشتن سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرا بەتەزکیە، چونکە یەک پالێوراو بۆ هەر پۆستێک هەبوو. دانیشتنەکە یاسایی و بوو بە ڕەچاوکردنی مادده‌ی چل و شه‌شه‌م لەیاسای ژمارە (1) ساڵی 1991 یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە تیادا هاتووە" ئه‌نجومه‌ن یه‌كه‌م دانیشتنی له سه‌عات 10ی سه‌ر له به‌یانی ده‌یه‌مین رۆژی دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌به‌ستێ". واتا دانیشتنەکە لەوادەی یاسایی خۆی و یەک رؤژ داوی راگەیاندنی ئەنجامەکان ئەنجام درا.
هه‌ڵبژاردنی خولى دووەم 2005
رۆژی30/1/2005هەڵبژاردن ئەنجامدرا، ڕۆژی 17/2/2005 ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕاگەیەنرا، رۆژی 4/6/2005 دانیشتنی دەسپێکی خولی دووەم بەڕێوەچوو، واتا (3) مانگ و (18) ڕۆژی خایاند تا دانیشتنی دەسپێک بەڕێوەچوو. لەهەمان دانیشتن سەرۆکایەتی پەرلەمان بەتەزکیە هەڵبژێردرا، چونکە یەک پالێوراو بۆ هەر پۆستێک هەبوو.
دانیشتنەکە یاسایی و بوو جگە لەڕەچاونەکردنی مادده‌ی چل و شه‌شه‌م لەیاسای ژمارە (1) ساڵی 1991 یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە تیادا هاتووە" ئه‌نجومه‌ن یه‌كه‌م دانیشتنی له سه‌عات (10) سه‌ر له به‌یانی ده‌یه‌مین رۆژی دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌به‌ستێ". واتا دانیشتنەکە (3) مانگ و (8) ڕۆژ لەوادەی یاسایی دواکەوتووە.
هه‌ڵبژاردنی خولى سێيه‌م2009
رۆژی25/7/2009 هەڵبژاردن ئەنجامدرا، ڕۆژی 18/8/2009 ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن بەنووسراوی رەسمی کۆمسیۆن بە ژمارە ( خ/9/1431 له 18/8/2009) ئاراستەی پەرلەمان کرد، رۆژی 20/8/2009 دانیشتنی دەسپێکی خولی سێیەم بەڕێوەچوو، واتا (2) ڕۆژی خایاند تا دانیشتنی دەسپێک ئەنجام درا. لەهەمان دانیشتن سەرۆکایەتی پەرلەمان بەتەزکیە هەڵبژێردرا، چونکە یەک پالێوراو بۆ هەر پۆستێک هەبوو. دانیشتنەکە یاسایی و بوو بەڕەچاوکردنی مادده‌ی (10) بڕگەی سێیەم لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی2005 ی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی هەموارکراو کە تیادا هاتووە " لەماوه‌ی (10)ده رۆژدا له رۆژی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه، فه‌رمانی بانگهێشت كردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێم بۆ خولی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌ی خولی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌چوێنێ و، ئه‌گه‌ر بانگهێشتی بۆ ده‌رنه‌كرا، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن، له خۆیه‌وه، له رۆژی دوای كۆتایی ماوه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه". واتا دانیشتنەکە لەوادەی یاسایی خۆی بەڕێوە چووە.
هه‌ڵبژاردنی خولى چوارەم2013
ڕۆژی21/9/2013 هەڵبژاردن ئەنجامدرا، ڕۆژی 28/9/2013 ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەبڕیارێک ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکەی پەسەند کرد، رۆژی 6/11/2013 دانیشتنی دەسپێکی خولی چوارەم بەڕێوەچوو، واتا (38) ڕۆژی خایاند تا دانیشتنی دەسپێک بەڕێوەچوو. دانیشتنەکە بێ ڕەچاوکردنی مادده‌ی (10) بڕگەی سێیەم لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی2005 ی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی هەموارکراو بەڕێوەچوو، کە تیادا هاتووە "لەماوه‌ی (10)ده رۆژدا له رۆژی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه، فه‌رمانی بانگهێشت كردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێم بۆ خولی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌ی خولی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌چوێنێ و، ئه‌گه‌ر بانگهێشتی بۆ ده‌رنه‌كرا، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن، له خۆیه‌وه، له رۆژی دوای كۆتایی ماوه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه". واتا دانیشتنەکە (28) رۆژ لەوادەی یاسایی دواکەوتووە. لەدانیشتنی ڕۆژی 29/4/2014 بەدەنگدانی نهێنی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرا. واتا (5) مانگ و(23) رۆژ دانیشتنی دەسپێک بەکراوەیی مایەوە. جگە لەوەش دانیشتنی دەسپێک بۆ ماوەی (5) مانگ و (23) رۆژ بەکراوەیی مایەوە، کە ئەمە لە هیچ دەقێکی یاسای باس نەکراوە. پێچەوانەی خولەکانی تریش کە سەرۆکی خولی پێشووی پەرلەمان دانیشتنەکەی دەکردەوەو بانگی سەرۆکی تەمەنی دەکرد سوێندی یاسایی بخوات، لەم خولەداو لەدانیشتنی دەسپێکدا سەرۆکی دیوان بانگی سەرۆکی تەمەنی کرد سوێندی یاسایی بخوات، کە ئەمەش لەهیچ دەقێکی یاسایی و پەیڕەوی ناوخۆدا لەوکات ئاماژەی پێ نەدرابوو. سەبارەت بە سوێندەکەش لەیاسای هەڵبژاردن جۆرێکەو لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان جۆرێکی ترە، هەرچەندە بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی شورا‌و لەبابەتێکی تردا ئەوە یەکلابۆتەوە کە یاسا لەسەرووی پەیڕەوە، بۆیە بەدەقی ئەو سوێندەی لەیاسای هەڵبژاردن هاتووە سوێند دەخورێت. لەگەڵ ئەوەش پێویستە سوێندەکە یەکبخرێت.
هەڵبژاردنی خولی پێنجەم 2018
ڕۆژی30/9/2018 هەڵبژاردن ئەنجامدرا، ڕۆژی 20/10/2018 کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی هەرێم بەبڕیاری ژمارە (63) ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند، رۆژی 6/11/2018 دانیشتنی دەسپێکی خولی پێنجەم بەڕێوەچوو، واتا (17) ڕۆژی خایاند تا دانیشتنی دەسپێک بەڕێوەچوو. لەم خولەشدا دانیشتنەکە بێ ڕەچاوکردنی مادده‌ی (10) بڕگەی سێیەم لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی2005 ی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی هەموارکراو بەڕێوەچوو، کە تیادا هاتووە "لەماوه‌ی (10)ده رۆژدا له رۆژی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه، فه‌رمانی بانگهێشت كردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێم بۆ خولی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌ی خولی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌چوێنێ و، ئه‌گه‌ر بانگهێشتی بۆ ده‌رنه‌كرا، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن، له خۆیه‌وه، له رۆژی دوای كۆتایی ماوه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه". لەدانیشتنی ڕۆژی 18/2/2019 بەدەنگدانی نهێنی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرا، واتا (3) مانگ و (12) رۆژ دانیشتنی دەسپێک بەکراوەیی مایەوە.
هەڵبژاردنی خولی شەشەم 2024
20/10/2024 هەڵبژاردن ئەنجامدرا. ڕۆژی 24/11/2024 کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عیراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکەی پەسەند کرد و بەنووسراوی ژمارە (خ /24/ر.م/ ١٤٤) لە24/11/2024 ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی کردووە.
رۆژی 2/12/2024 دانیشتنی دەسپێکى خولی خولی هه‌ڵبژاردنی شه‌شه‌می په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، واتا (8) ڕۆژی خایاند تا دانیشتنی دەسپێک بەڕێوەچوو. واتا دانیشتنەکە بە ڕەچاوکردنی مادده‌ی (10) بڕگەی سێیەم لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی2005 ی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی هەموارکراو بەڕێوەچوو، کە تیادا هاتووە "لەماوه‌ی (10)ده رۆژدا له رۆژی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه، فه‌رمانی بانگهێشت كردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێم بۆ خولی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌ی خولی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌چوێنێ و، ئه‌گه‌ر بانگهێشتی بۆ ده‌رنه‌كرا، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن، له خۆیه‌وه، له رۆژی دوای كۆتایی ماوه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه". تا نووسینی ئەم وتارە شیکارییە سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵنەبژێردراوە. واتا بەنزیکی (1) ساڵ و (5) مانگ و (18) ڕؤژ دەکات.
بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03




دابەزێنە

