riklam

کوردایەتی واتا حزبایەتی

بیروڕا 10:41 AM - 2026-05-19
ستران عەبدوڵڵا

ستران عەبدوڵڵا

ئەندێشەی رێکخراوەیی
(13)

ئەندێشەی رێکخراوەیی دەتوانێت زوومێک بێت بۆ بیرکردنەوەی ئۆرگان لە سنووری خۆیدا، کۆمیتە بێت یان سەکۆ و بازنە بێت، لێرە کۆمیتە وەک نموونەی بچوککراوەی ئۆرگانی رووبەرووی جەماوەر وەرگیراوە.

واتا هەر کۆمیتەیەک پرسیاری چی بکات و چی وەڵام بداتەوە؟ ئەمانەی خوارەوە نموونەی پرسیارن و لە دوای ئەمانە هەر هەڤاڵێک دەتوانێت پرسیاری تری بخاتە سەر و ئەرکی تر دابنێت.

- مەزەندەی دارایی و توانای ماددی و توانای مرۆیی چۆن دەبێت؟ بۆ نموونە هەر کۆمیتەیەک چەند هەزار ئەندام دەبن؟ چەند توانای دارایی بۆ تەرخان دەکرێت، لەلایەن ئۆفیسی دارایی حزب، یان ئابوونە و پرۆژە لۆکاڵییەکانی خودی کۆمیتە؟
بۆ نموونە هەر کۆمیتەیەک چەند ئەندام کۆمیتەی ژن(لێپرسراوی کۆمیتە، جێگر و ئەندام کۆمیتە)ی دەبێت.
- لە ژمارەی هەڤاڵانی کۆمیتە، لە سەدا چەندی خانمان دەبن؟

- رێژەی ژن لە کۆمیتەیەک بنەمای بنتەمەڵییە بۆ گەشەکردنی هەموو دامەزراوەکانی حزب
- لە سەدا چەندی گەنج دەبن؟
- پێوەرەکان کە بۆ نموونەی لێهاتوویی دانراون چۆنن؟
- پلەی خوێندن؟
- چەند ساڵ ئەندامێتی لە رێکخستن؟
- پێوەرەکانی دانان: دیاریکردن، یان هەڵبژاردنیان، یان تێکەڵەیەک لە هەردووکی دەبێت؟
- بەشەکانی کۆمیتەیەک: چەند بەشی تێدایە و ئەرکەکانیان چییە؟

1 - ئەگەر بەراورد بکرێت لەنێوان شێوە ئیشی کۆمیتەیەک لە رابردوو و ئەوی ئێستا چۆنە؟
2 - جیاوازیی نموونەی کۆمیتەیەک لە سنووری قەزایەک و جیاوازی نموونەیەکی تر لە سنووری پارێزگایەک، دەسەڵاتی کامیان زیاتر و کامیان سەربەخۆتر دەبن؟
3 - نموونەی توانای پێویستی دارایی بۆ کۆمیتەیەکی نموونەیی
4 - ئەرکی هەر کۆمیتەیەک وەکو کارنامە و خشتەی کارکردن چۆنە و چییە؟
- نموونەی کۆمیتە لە ژوور و دیزاین و چۆنێتی پارێزگاری لێکردنی؟ کۆمیتەکان یەک دیزاین بن کە لە سنووری چالاکی خۆیدا بناسرێنەوە، یان بەگوێرەی ژینگە و کەلتوری ناوچەکە بێت؟
- نموونەی کاری چالاکی و کۆمیتە لە هەفتەیەکدا.
- کۆبوونەوەی فراوان و تێکەڵ، بەشەکان بەجیا و بەشەکان پێکەوە.
- بەسەرکردنەوەی نەخۆش، بەسەرکردنەوەی پرسە و سەرقەبران و بەشداری لە بۆنە کۆمەڵایەتییە خۆشەکان.
-کاری رێکخراوەیی چۆن دەپێورێت؟
-کاری هەڵمەتی هەڵبژاردن و کەمپینی حزبی: کەی و چۆن دەست پێدەکات؟ ئەم ئەرکە گشتییە کەی دەبێتە گشتی، کە هەموو کۆمیتە بچنە خزمەتییەوە، بە گوێرەی خشتەی هەڵمەتی هەڵبژاردن و کەی لە رۆژە ئاساییەکان دەبێتە ئیشی بەشی هەڵبژاردن؟؟
واتا ئەمە ئەرکی بەش و بنکە و وێستگەی هەڵبژاردنە، یان ئەرکێکی گشتی هەمووانە؟
- دەنگی حزب لە سنووری جوگرافی ئەو کۆمیتەیە چەندە و چۆن زیاد دەکات؟
5 - هەڵسەنگاندنی کاری مانگێک: چەند کەس کراون بە ئەندامی نوێی حزب و چەند وازیان هێناوە و بۆچی وازی هێناوە؟
6 - هەڵسەنگاندن بۆ دوو ساڵی هەر کۆمیتەیەک، وەک نموونەی هەڵسەنگاندن.
7 - کێ ئەدای کۆمیتە هەڵدەسەنگێنێ و چۆن؟
8 - چەند کەس لە خولی پێگەیاندنی کادیران بوون؟
9 - چەند خول کراوە بۆ کادیرانی کۆمیتە؟ چەند کۆڕی سیاسی و کۆمەڵایەتی و هتد.. کراوە و هاوسەنگی لە بابەتەکانی کۆڕەکان چۆن دەکرێت؟
10 - کتێبخانەی کۆمیتە چۆن دەبێت؟ پێویستە نموونەی هەموو ئەدەبیاتی حزبەکەی تیا بێت
11 - چەند بەشداری لە چەند چالاکی جەماوەری کراوە؟
12 - ئەرشیفی حزب: تێکۆشەرەکانی، شەهیدەکانی، بریندارەکانی لە سنووری جوگرافی هەر کۆمیتەیەک چەندە و چۆن پۆلێنکراون؟ چۆن بکرێنە بەشێک لە تۆماری ئیداریی کۆمیتەکە.
13 - پەیوەندی حزبایەتی لەگەڵ حزبەکان لە سنووری کۆمیتەی ناوبراو چۆنە و چۆن دەچێتە رووباری پەیوەندییە گشتییەکانی حزبەکەوە؟
14 - ئەندامی نموونەیی هەر کۆمیتەیەک چۆن دەبێت؟ چۆن نموونەکانی ئەندامی نموونەی لە حزب و لە ناویشیاندا لە کۆمیتە دیاری بکەین؟ خەسڵەت و سیفەتەکانی چۆن بێت؟
15 - تێکەڵبوونی کۆمیتەیەک لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە چۆن دەبێت؟ تەنێکی غەریب و ئەفروزەکراوە، یان پشت و پەنا و قەڵایەکی داکۆکی لە خەڵکە؟
16 - چەند ئەندامێکی کۆمیتە تێکەڵ دەبێت لەگەڵ خێزان و بنەماڵەکانی سنوورەکە و لەگەڵ خەڵکەکە؟ ژنیان لێدەخوازێ و ژنیان دەداتێ.
17 - پەیوەندی لەگەڵ کۆمیتەکانی تر چۆنە؟
18 - پەیوەندی کۆمیتە لەگەڵ سەرکردایەتی حزب: پەیوەندی ئۆرگانییە یان هەژمونییە؟ ئاسۆییە یان ستوونی؟
19 - بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ کاری حزبی.
- کۆبوونەوەی ئۆنلاین، بازنە و گروپی واتسئاپی و هی تر...
(باسێکی تایبەت لەم بوارە دەخەینە روو)
20 - شتە بێ کەڵک و زیادەکانی کۆمیتەیەک؟ چ جۆرە نەریتێک دەبێ لە کۆمیتە کۆتایی پێ بێت و تەواو بێت و چ جۆرە نەریتێک پێویست دەکات زیاد بکرێت؟
بەم شێوەیە دەتوانرێت دەیان پرسیار دروست بکرێت و کۆمیتە لای خۆی وەڵامی بداتەوە؟ درێژەی هەیە

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket