رۆژی جیهانیی مۆزەخانەكان
بیروڕا 10:52 AM - 2026-05-17
مۆزەخانە دامەزراوەیەكی كەلتوریی هەمیشەیی قازانج نەویستە، ئامانجی خزمەتكردنی كۆمەڵگەیە لەرێی كۆكردنەوەو پاراستنو نمایشكردنی بەرهەمەكانی مرۆڤ بەدرێژایی مێژوو لە هونەرەكانو شوێنەوارو دەستنووسو زانستەكان . مۆزەخانە ژینگەیەكی فێركاریو كەلتوری دەرەخسێنێت بۆ ئەوەی هەوادارانی ئەو بوارە ئاشنای مێژووی شارستانیی مرۆڤایەتی بنو زەمینە بۆ بڵاوكردنەوەی زانیاریو دیالۆگی نێوان كەلتورە جیاوازەكان خۆش دەكات.
ساڵی 1977 ئەنجومەنی نێودەوڵەتیی مۆزەخانەكان، بڕیاریدا رۆژی 18ی ئایاری هەموو ساڵێك بكرێت بە رۆژی جیهانیی مۆزەخانەكان، ئیدی لەو كاتەوە ساڵانە لە رۆژی 18ی ئایاردا ئەو یادە لەسەرانسەری جیهاندا دەكرێتەوە، ئامانج لەوەش ئەوەیە:
-بڵاوكردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە بایەخی مۆزەخانەكان لە كۆمەڵگەكاندا.
-هاندانی خەڵك بۆ ئەوەی سەردانی مۆزەخانە بكەنو ئاشنا بن بە مێژووی كەلەپوورو كەلتوری وڵاتەكەیان.
- هاندانی دیالۆگی نێوان كەلتورە جیاوازەكان.
- پشتیوانی خوێندنو توێژینەوەی زانستی لە رێی مۆزەخانەكانەوە.
-دەرخستنی رۆڵی مۆزەخانەكان لە گەشەپێدانی كەلتوریو كۆمەڵایەتی.
بایەخی مۆزەخانەكان لە كۆمەڵگەدا
-پاراستنی كەلەپووری مرۆڤایەتی: كاری مۆزەخانەكان پاراستنی پارچە شوێنەواریو مێژووییەكانە، كە مێژووی شارستانییەتە كۆنەكان دەخەنەروو.
-سەرچاوەی زانیاری: مۆزەخانەكان سەرچاوەی زانیارین بۆ توێژەرانو خوێندكاران لەرێی پێِشانگاكانو بەڵگەنامە مێژووییەكانەوە.
-بەهێزكردنی ناسنامەی كەلتوری: مۆزەخانەكان رۆڵی كارایان هەیە لە بەهێزكردنی ناسنامەی كەلتوریی گەلان لە رێی نمایشكردنی مێژوو و كەلەپووری شارستانی.
-پشتیوانی گەشتیاری:مۆزەخانەكان هۆكاری سەرەكی راكێشانی گەشتیارانن، ساڵانە بە ملیۆنان كەس سەردانی مۆزەخانەكان لە جیهاندا دەكەنو داهاتێكی زۆر بۆ خەزێنەی دەوڵەت دابین دەكەن.
جۆری مۆزەخانەكان
مۆزەخانەی هەمەجۆر هەیە، بەپێی سروشتیی ناوەرۆكی بابەتەكانیان دیاری دەكرین، كە ئەمانەن:
-مۆزەخانەی مێژوویی: پارچەی شوێنەواریو دەستنووس نمایش دەكات، كە ئاوێنەی مێژوو و شارستانیی گەلانن.
-مۆزەخانەی هونەری: تابلۆو بابەتی هونەری هەڵكۆڵینو تاشین و كاری داهێنەرانەی هونەرمەندان نمایش دەكات.
-مۆزەخانەی سروشتی: نموونەی رووەكو گیانلەبەرانو ئێسكە پەیكەر نمایش دەكات.
-مۆزەخانەی سەربازی: چەكو بەڵگەنامەی كۆنی سەربازی دەخاتەروو، مێژووی جەنگەكان تۆمار دەكات.
ئالەنگارییەكانی مۆزەخانەكان
سەرباری بایەخی زۆریان، مۆزەحانەكان رووبەرووی چەندین ئالەنگاری دەبنەوە، لەوانە:
-جەنگەكانو پێكدادانی چەكداری: جەنگە جیهانیو هەرێمیو ناوخۆییەكان، دەبنە هۆی تێكدانو لە ناوبردنی مۆزەخانەكان، ئەوەش بەهیچ شتێك قەرەبوو ناكرێتەوە.
-دزیو بە قاچاخبردنی شوێنەوار: - دزیو بە قاچاخبردنی پارچە شوێنەوارییەكان لەلایەن مافیاكانەوە، مەترسیدارترین ئالەنگارین كە زیانی گەورە بە سامانی شوێنەوار دەگەیەنن.
-كەمی بودجە: مۆزەخانەكان پێویستیان بە بودجەیەكی باش هەیە، بۆ راییكردنی كارو چالاكییەكان، بەپێچەوانەی ئەوەوە مۆزەخانەكان بە هەژاریو دواكەوتوویی دەمێننەوە.
-لاوازیی هۆشیاریی كەلتووری لای كۆمەڵگە دواكەوتووەكان، دەبێتە مایەی ئەوەی سامانی كەلەپووریو شوێنەوار بەهەدەر بچێت.
رۆڵی تەكنەلۆژیای نوێ لە گەشەپێدانی مۆزەخانەكاندا
بەهۆی تەكنەلۆژیای نوێوە، ئێستا مۆزەخانەكان ئامێری نوێو پێشكەوتوو بەكاردەهێنن بۆ سوود گەیاندن بە میوانانو گەشتیاران لەوانە:
-بەكارهێنانی ئامێری دیجیتاڵی بۆ نمایشكردنی بابەتە شوێنەوارییەكان.
- نمایشكردنی فیلمی واقیعی گریمانەیی بۆ ناساندنی شوێنەوارەكان.
-سوود وەرگرتن لە زیرەكیی دەستكرد بۆ هەندێ لە كارەكان.
-سوود وەرگرتن لە پێگەی ئینتەرنێت بۆ خستنەرووی مۆزەخانەو ناوچە شوێنەوارییەكان.
ئەو تەكنەلۆژیا نوێیانە سەرنجی گەنجانی راكێشاوە بۆ ئەوەی بایەخ بە مۆزەخانەكانو شوێنەوارەكان بدەنو بەدواداچوونی بۆ بكەن لەرێی مۆبایلو لاپتۆبو ئایپاتەوە.
رۆژی 18ی ئایار، كە رۆژی جیهانی مۆزەخانەكانە، بۆنەیەكی گەورەی جیهانییە، بۆ ئەوەی باسی رۆڵی پرشنگداری مۆزەخانەكان بكرێت لە پاراستنی كەلەپووری مرۆڤایەتیو بەخشینی زانیاریی كەلەپووری بە هەموان، مۆزەخانەكان بە تەنها شوێنی نمایشكردنی پارچەو بابەتە كەلەپووریو شوێنەوارییەكان نین، بەڵكو دامەزراوەی فێركاریو كەلتورینو رۆڵی دیاریان هەیە لە بەستنی پردی پەیوەندی لە نێوان شارستانیی گەلانو پاراستنی یادگەی كەلەپووریی مرۆڤایەتیو گواستنەوەی بۆ نەوەكانی داهاتوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03




دابەزێنە

