riklam

کوردایەتی واتا حزبایەتی

بیروڕا 11:10 AM - 2026-05-13
ستران عەبدوڵڵا

ستران عەبدوڵڵا

بەشی نۆیەم

لە کوێ بە ناوی تایبەتمەندییەوە مۆری ‏نفوزی شارچێتی و ‏ئەدگاری لۆکاڵی لە سیاسەتی گشتی حزب دەدرێ و لە کوێش بەناوی ‏گشتگیری ‏و سیاسەتی نیشتمانی و نەتەوەییەوە ناوەندێتی ناچالاکی حزبی لە دەزگایەکی ‌‏بیروکراتی سەنتراڵدا، هەقی دەڤەرەکان و تێکۆشەری دەڤەرەکان دەخوا و ‏دینامیکییەتی ‏ئۆرگانەکانی خوارەوە و هەڵسوڕاوی تێکۆشەرانی دوورەدەست ‏پیشێل دەکات.‏

‏هیچ رەچەتە و وەسفێکی سەد دەرسەد نییە بۆ چارەسەری دیاردە حزبییەکانی ‏وەک ‏نیشتمانی و شارچێتی، رەچاوکردنی تایبەتمەندی و رێگەدان بە هۆزچێتی ‏و هەموو دیاردەکانی چەرخی جەهالەت، ‏چونکە حزب خۆی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییە، قاچ و دەست و ‏سەری لەناو کۆمەڵگە و ‏کێشەکاندایە، ناتوانێ بەیەکجاری خۆی لە گرفتەکان ‏ببورێ و پاکیزەیی رێکخراوەیی خۆی ‏بپارێزێ، بە تایبەتی حزبی چالاکی ناو ‏کۆمەڵگە بەرژەوەندیی بە کۆمەڵگە و چینەکان و ‏گروپەکانەوە دەیبەستێتەوە، ‏بەڵام ئەندێشەی هەمیشە زیتەڵ و زیندووی دامەزراوەیی ‏دەستەبژێر و بێلایەنی ‏حزبی (فوق المیول و الاتجاهات) دەتوانێ چاودێرێکی بەردەوام بێت، پشت ‌‏ئەستوور بە پەیڕەوی حزب و نەریتە رەسەنەکانی ئەزموونی حزب لە مامەڵە و ‏چارەسەری ‏کێشەی هاوشێوەشدا، دیسانەوە دەتوانێ هەبێ و کارا و کاریگەر بێت.

داکۆکی لە حزب

یەکێک لە مەرجە چۆنایەتییەکانی ئەندامێتی حزب کە لە پەیڕەو و لە کۆڕ و کۆبوونەوە حزبییەکان و لە بۆنەکانی هەڵسەنگاندنی هەڤاڵبەند و کادردا، زۆر تەئکیدی لێدەکرێتەوە، مەرجی داکۆکییە لە سیاسەت و روانگەکانی حزب و دیارە لەوێشەوە داکۆکییە لە کارەکتەر و تێکۆشەرەکانی، بەهۆی ئازایەتی داکۆکییان لە حزب پەلامار دەدرێن و سووکایەتی جیاجیایان پێ دەکرێت، یان هەڕەشەی فیزیکی و مەعنەوی ناو زڕاندنیان لێدەکرێت، کە ئەم پرسە دەکرێت بە دوو بەشەوە:

-1داکۆکی لە سیاسەت و روانگەکانی حزب و نیشاندانی ئەو روانگانە، وەکو سیاسەتی راست و رەوا لە قازانجی میللەت و بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی.

-2داکۆکیکردن لەو هەڤاڵ و تێکۆشەرانەی بەهۆی پشتیوانی و پشتگیری و روونکردنەوەی ئەو روانگە راست و دروستانەی حزب، پەلامار دەدرێن و دەکرێنە تیری ئامانجی نەیارانی حزب و نەیارانی نەتەوە و نیشتمان و پرۆسەی دیموکراسی لە وڵات، یان تەنانەت هەندێک جاریش بە بیانووی پڕوپوچەوە لە پشتەوە خەنجەری ژەهراویان لێدەدرێت و دەبنە نیشانەی تیری ئەوی پێی دەگوترێت ئاگری دۆستانە کە بەئەسڵ ئاگری دوژمنانێکە خۆیان لە پێستی دۆستدا شاردۆتەوە.

دیارە سیاسەتەکانی حزب، هەر حزبێک، دەبێت بە میکانیزمی گفتوگۆ و پیک سەلماندن و لێهاتوویی چەند جار دووبارەی سەرکردە و سەرکردایەتییەکەیەوە، گەڵاڵە بکرێت و ئینجا دەبێتە سیاسەتی گشتی و رەسمی کە رەزامەندی گشتی حزبی لەسەر دەدرێت.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket