حەنینێك بۆ قەڵەم و كاغەز كە دەبوونە ئاوێنەی نوسینەكانمان
بیروڕا 03:39 PM - 2026-05-10
چەند خۆش بوو كە دەمان ویست وتارێك بۆ رادیۆ، رۆژنامە یا تەلەفزیۆن بنوسین، جۆری قەڵەمەكەمان لا گرنگ بوو (پاندانی پاركەر، شیڤەر، قەڵەم جافی بیك یا سۆفت) كاغەزی خەتدار یا ئەی فۆری سپی) رۆڵی گرنگیان دەبینی لە كوالێتی بەرهەمەكەمان.
جا چا خواردنەوە یان جگەرە كێشان (بۆ جگەرەكێشەكان) گرنگ بوو بۆ بەرهەمهێنان و لەدایك بوونی بەرهەمەكە.
من خۆم حەزم بەكاغەزی رەنگاو رەنگ زیاتر بوو بۆ نووسینەكانم، ناونیشانی راپۆرت، وتار و بابەتەكان بە ماجیكێك بنوسم، ئەویتری بەپاندانی مەرەكەب یان جافی بیك یان جافە قەڵەوە سویدییەكان بنوسم یاخود قەڵەمی سۆفت، [ئاخر لەسەردەمی خوێندكاریشدا دەفتەرەكانم جوانترین بوون هەموی رەنگاو رەنگ و رازاوە بوون بەگوڵ و گەڵا یان خۆم دەمنەخشاندن یان سودم لەوێنەی ریكلامەكان وەردەگرت]، ئیتر ئەو نووسینە زۆر بە تام و چێژێكی تایبەتەوە دەنوسران.
هەر بۆیە خاوەنی سامانێكی زۆری قەڵەمی جۆراو جۆر بووم، تەنانەت لەكار كەوتووەكانیشم فڕێ نەدەدا، ئێستاش كە دەچمە كتێب فرۆش و شوێنە تایبەتەكانی پێداویستی نوسین، هەمیشە پەلكێش دەكرێم بۆ لای خانەی قەڵەمەكان.
چەند خۆش بوو! بۆ نوسینی راپۆرتێك، ئامادەكردنی بەرنامەیەكی رادیۆیی یان رۆژنامەی كاغەزیی، تەنانەت تەلەفزیۆنیش، دەبوایە، پەنا ببەین بۆ ئەرشیف، نووسینە كۆنەكان، كتێب و سەرچاوە مێژوییەكان.
ئەمێستا كۆمیتەر، مۆبایل و لاپتۆپی بێ گیانی بێ رەونەق لەبەردەستدایە، دیار نییە كێ دەستو خەتی جوانە!، هەرچییەكت بوێت خۆت هیلاك مەكەو بەدواییدا ئەم كتێب، ئەو سەرچاوە، ئەو كتێبخانە و ئەم رۆژنامەیە مەكە، لە گۆگڵ كلیكێك لێبدەو هەقت نەبێت هەمویت وەك هێلكەی پاككراو دێتە بەردەست، ئیتر هەڵەشی تیادا بێت گرنگ نییە، لەوەش خراپتر سیستمی (Artificial Intelligence,AI) زیرەكی دەستكردە، كەئیتر بۆ وتار نووسین و هەمو شتێكی تر جێگەی بیركردنەوەی مرۆڤیشی گرتووەتەوە، بەو واتایەی ئیدی هەموو كەس نوسەر، ئەدیب، دەنگ خۆش و موزیسان هەمو شتێكە.
سەرباری ئەوەی بێ ناوەڕۆكیشن و دیارە كەزادەی بیرو هزری كەسەكە نین، بەڵام كوا ئێستا گوێ بە ناوەڕۆك و رۆح دەدرێت!. كەواتە نەك هەر قەڵەم و كاغەز، بەڵكو بیركردنەوەكانیش، تواناو بەهرەكانیش نرخ و ئەرزشیان نەماوە، وەك چۆن سۆشیاڵ میدیا بەهای رۆژنامەنوس و جنێو فرۆشی كردە یەك، وەك چۆن ئەم تەكنەلۆژیا و ئایدۆلۆژیایەی هیچ و پوچییە، قەڵەمە مەزنەكانی رۆژنامەگەریی وەك بەدرخانییەكان، پیرەمێرد، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، سەرۆك مام جەلال، نەوشیروان مستەفا، فەلەكەدیین كاكەیی، عەلادین سجادیی، پڕۆفیسۆر عیزەددین مستەفا، مستەفا ساڵح كەریم و دەیانی تری كۆچكردوو، سەدان رۆژنامەنوسی ئێستا تەمەنیان درێژ و قەڵەمیان بڕشت بێت، خراونەتە ریزی جنێودەر و بوختان چییەكان و ناویان لەخۆناوە رۆژنامەنوس یاخود ب هۆی ئەم سۆشیاڵ میدیایەوە كەخراپ بەكاردەهێنرێت وەك هەر ئامێرێكی دیكە، رۆژنامەنوسە گەشمەرگەكانی ئازادیی قەڵەم و بیروڕای وەك {جمال عیرفان، شاسوار جەلال (ئارام)، عەبدولخالق مەعروف، كاردۆ گەڵاڵی، رەئوف ئاكرەیی و فیكرەت جاوید، عەبدولجەبار وەهبی (ئەبو سعید)، ئەبو گاتع ،سەلام عادل و عەبدولعەباس سالم} و سەدانی هاوشێوەیان خراونەتە ریزی ئەوانەی كەبێ مۆراڵانە قسە دەكەن، سجن كراون یان كوژراون، لە كاتێكدا نێوانی پەیامی ئەو گەشمەرگانەو ئەمانەی تر ئاسمان و رێسمانە [سەرباری ئەوەی من بەهیچ شێوەیەیەك لەگەڵ كوشتن و تیرۆری جەستەییدا نیم].
بەڵێ وەك چۆن بەهاو پێودانگی رۆژنامەنوس گەیشتووەتە ئاستێكی نەرێنی، بەش بەحاڵی خۆم وای دەبینم بەهای قەڵەم و كاغەزیش لەقەیراندایە، ئەو وتار و چیرۆك و بابەتانەی لەسەر شاشەی مۆبایلەكەم یان لاپتۆپەكەم دەیخوێنمەوە چێژی كتێب و رۆژنامە كاغەزییەكەی لێوەرناگرم، ئەو بابەتانەشی دەیان نووسم بەمۆبایلەكەم هیچ وەك ئەو بابەتانە نییە كەجاران بەقەڵەم دەمنووسین و بەفاكس یان بەنامە دەمناردن!. بەڵام چی بكەین ئەوە واقعەو دەبێت سازشی لەتەكدا بكەین و خۆمانی لەسەر رابهێنین، هەروەك چۆن ئەمڕۆ بەكەسێك دەڵێین جەردەو پیاوكوژ، بەڵام كە توش دەبێت، دەبێتە پاڵەوان و نیشتمان پەروەرو هەمومان دەبێت بۆی بلاوێنینەوەو بەسەریدا هەڵبدەین و بەخۆڕاگر و رزگاركەری گەلی ناو بنێین !.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03




دابەزێنە

