riklam

مووچه‌ی فەرمانبەران لە نێوان بێ‌بەرنامەیی و پێویستی چارەسەری بنەڕەتی

بیروڕا 05:25 PM - 2026-05-09
د. شيلان فتحي

د. شيلان فتحي

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هه‌رێمی كوردستان بووەتە یەکێک لە قووڵترین قەیرانە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان, ئەم کێشەیە تەنها دواخستنی مووچە نییە، بەڵکو بووەتە هۆکاری لاوازی متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوە حکومییەکان و زیادبوونی فشار لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک.

جێگای سەرنجە  لەگەڵ گۆڕانی کابینەکان  و هاتنی سەرۆک‌وەزیرانی تازە، تا ئێستا هیچ بەرنامەیەکی ڕوون و درێژخایەن بۆ چارەسەری کێشەی مووچە پێشکەش نەکراوە, زۆرجار چارەسەرەکان کاتی و سیاسی بوون، نەک پلانی ئابووری و داراییی بنەڕەتی لەسەر بنچینەی دەستوور, ئەمەش وایکردووە کێشەکە هەر جارە و لە قۆناغێکی نوێدا دووبارە ببێتەوە.

لە ماوەی ڕابردوو زۆر بەڵێنیان  داوە؛ بەڵام خەڵک تا ئێستا هەست بە گۆڕانێکی ڕاستەقینە ناکەن, نەبوونی ئاشکرایی لە داهاتەکان، پشتبەستن بە یەک سەرچاوەی ئابووری، و بەردەوامبوونی ململانێی سیاسی لەگەڵ عێراق هۆکارگەلێکن کە قەیرانەکەیان قووڵتر کردووە.

ئەگەر حکومەت بەڕاستی بیەوێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات، پێویستە هەنگاوگەلێکی ڕوون و جدی بنرێن، لەوانە:

-دروستکردنی سیستەمێکی شفاف بۆ داهات و خەرجی.

هاووڵاتیان مافی ئەوەیان هەیە بزانن داهاتی نەوت و باج و گومرک چۆن بەکاردهێندرێت.

-ڕێککەوتنی یاسایی و هەمیشەیی لەگەڵ بەغداد

چارەسەری کاتی ناتوانێت ئاسایشی دارایی دابین بکات، پێویستە ڕێککەوتنێکی ڕوون و پابەند بە دەستور هەبێت.

-کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت ، پەرەپێدانی کشتوکاڵ، پیشەسازی و وەبەرهێنان دەتوانێت سەرچاوەی داهاتی جێگیر دروست بکات.

چاودێری و بەرپرسیارێتی زیاتر

هیچ پلانی چاکسازی سەرناکەوێت ئەگەر بەدیهێنانی دادپەروەری و لێپرسینەوە نەبێت.

-دوورگرتنی مووچە لە ملمڵانێی سیاسی

مووچە مافی فەرمانبەرە، نەک ئامرازێک بۆ فشار و ناکۆکی سیاسی.

ئەمڕۆ خەڵکی هەرێم چاوەڕوانی وتە و بەڵێنی نوێ نین؛ بەڵکو چاوەڕوانی کردار و چارەسەری ڕاستەقینەن. چونکە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە زیانی تەنها بە فەرمانبەران ناگەیەنێت، بەڵکو کاریگەری لەسەر بازاڕ، خوێندن، تەندروستی و داهاتووی تەواوی کۆمەڵگا دەبێت.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket