دەربارەی مەرجەکانی ئەندامێتی و خەسڵەتەکانی ئەندام
بیروڕا 03:48 PM - 2026-05-05
کوردایەتی واتا حزبایەتی
دەربارەی مەرجەکانی ئەندامێتی و خەسڵەتەکانی ئەندام
بەشی سێیەم
(3)
چارەی ئەم دەردە چییە؟
دیارە چارەی ئەمەش گەڕانەوەیە بۆ هەڤاڵێتی و پێکەوەیی و تەواوکاری لە ئۆرگاندا. بازدانە لە قۆناغی (هەڤاڵی نموونەییەوە) بۆ (ئۆرگانی نموونەیی) لە حزبی مۆدێرندا.
چونکە ئۆرگانی نموونەیی حزبی ئۆرگانێکی هاوچەرخە و هەموو پێکەوە تەواوکاری یەکتری دەبن، بە شێوەیەک شانە و بەش لێک جیا نین، پێچەوانەی زەمانی دەرەبەگایەتی کە هەر دەڤەرێک دەرەبەگی لە ئاستی جیاجیای توانا و گەشەکردن دەبێت، ئۆرگانی نموونەیی وەک دامەزراوەی هاوچەرخی نێتۆرکی پێکەوە گرێدراو، بە پێکەوەیی و تەواوکاری کادیری نموونەیی ڕایی دەبێت.
کە دەشێ لێرەدا خەسڵەتەکانی هەڤاڵ، یان کادیری نموونەیی بکەین بە دوو بەشەوە:
-خەسڵەتە داواکراوەکان (بە گوێرەی پەیڕەو و سیستمی ناوخۆیی حزبەکە)
-خەسڵەتە سەربار و خۆڕسکەکان
خەسڵەتە داواکراوەکان: ئەوانەن کە یاسای حزبایەتی، پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەکان، یان هەندێک جاریش نەریتی باو و چەسپاوی کەلتوری حزبی دیاریکراو، بەتایبەتی ئەمە بۆ حزبە خاوەن مێژووی دوور و درێژەکان کە لە رەوتی خۆیاندا دەبنە خاوەنی کەلتوری حزبی و نموونەی ئەزموونی باسکراو و مایەی کەڵک لێوەرگرتن.
(4)
یەکەم: ئەندامی ئابوونەبەخش کە ئابوونەدان بابەتێکی گرنگە لە ئاستی رەمزییەوە تا ئاستی هاوکاری فیعلی و پارەدارکردنی کار و پرۆژەکانی ئۆرگان. ئابوونەی ئەندامێتی بابەتێکی مۆراڵی پابەندێتی حزبییە کە بەداخەوە هەندێک حزب لە قۆناغی بەشداری لە حوکمڕانی، یان پەیداکردنی توانا لە پرۆژەی هەمەجۆر، ئەم باسە بە گرنگ وەرناگرێ کە ئەم باسە لەسەر نووسینی تایبەتی دەوێ و لێرە لە باسەکە دوورمان دەخاتەوە...
دەشێ لێرە هەر ئەوەندە بڵێین هیچ حزبێک تا سەر لە حوکم نابێ و بۆ هاتنەوە سەرکار و تێهەڵچوونەوە و بردنەوەی جارێکی تری حوکمڕانی پێویستی بە پرەنسیبی ئابوونە وەرگرتنەوە، دەبێتەوە.
دووەم: نهێنی پارێز بێت و هیچ لە حزبەکەش نەشارێتەوە.
زۆرجار ئەم نهێنی پارێزییە تەنها وەک پرسێکی ئەمنی و تەناهی سەیر دەکرێت. وەک بڵێی حزب شتی خراپی هەبێت و دەبێت ئەندام بیپارێزێت و بۆ کەسی نەدرکێنێت.
لە راستیدا نهێنی پارێزی زیاتر مەبەست لێی ئاشکرا نەکردنی کۆدی کارکردنی حزبی و بڵاونەکردنەوەی خاڵی بەهێز و لاوازی ئەدای حزبی یان نەریتە بەهێزەکانی ئەو حزبەیە، بۆ نموونە لە کاتی هەڵبژاردن و ململانێی حزبیدا نابێ ئەندامی حزب و هەڤاڵە دەربەستەکانی پلان و بەرنامەی هەڵبژاردن، یاخود کات و شوێنی، یان دروشم و لۆگۆ و بەرنامە لە ناکاوەکانی ئاشکرا بکەن. هەندێکجار کەسانێک خۆیان بە میعلانو زیرەک دەزانن کەچی پێش وەخت پێشبینی ئامار و ژمارەی کورسی حزبەکەیان بڵاودەکەنەوە. بەمەش بەناوی راستی و وردەکاری و هەڵسەنگاندنەوە ئاراستەی مۆڕاڵی کاری حزبەکە لە هەستیارترین کاتدا ئاشکرا دەکەن و خزمەتێکی بەلاش و حەلاش پێشکەشی رکابەرەکانی دەکەن.
یان دەبینی هەڤاڵ هەن بۆ نیشاندانی ژیری و توانای خۆیان لە هەڵسەنگاندن و گوایە راستگۆیی لە گوزارشتدا راپۆرت و هەڵسەنگاندنی ناوخۆیی حزب ئاشکرا دەکەن و بە بیانووی شەفافیەت و راستگۆیی و چی و چییەوە کێشە دەنێنەوە. وەک پاڵەوانی خۆپەرست بە خۆیان نازانن یان هەندێک جاریش بە ئەنقەست زیان بە حزب دەگەیەنن بۆ چەپڵەی کاتی جەماوەری دەرەوەی حزب و نەیارانی حزب و رکابەرەکانی دۆ و دۆشاو تێکەڵ دەکەن. لە کاتێکدا ململانێی هەڵبژاردن وەک هەر شەڕێک گەرەکە فێڵ و هێرشی لە ناکاو و تاکتیکی نوێباوی تیا بێت. بەو ئیعتیبارەی (شەڕ واتا فرت و فێڵ) .
سەبارەت بە شاردنەوەی زانیاری و نهێنی لە حزبیش، دیسانەوە گەرەکە ئەندامی حزب بەو پێدراوانەی لایەتی یان دەستی دەکەوێت یارمەتی حزب بدات باشترین بڕیار و هەڵسەنگاندن بکات و دەربەستی هوشیارانەی خۆی لەم بارەیەوە بنوێنێ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03




دابەزێنە

