riklam

پابەندین بەو ئەدەبیاتەی کە بەئازادی ڕۆژنامەنووسی دەست پێدەکات

بیروڕا 09:42 AM - 2026-05-03
زیاد جەبار

زیاد جەبار

لەڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەنووسیدا، بەپێزانینی بەرزەوە ئەم یادە دەکەینەوە، ڕێز لەخاوەن قەڵەمەکان دەگرین، درێژە پێدەری ئەو ئەدەبیاتە دێرینەی یەکێتیی دەبین، کە سەرۆک (مام جەلال) بوونیادینا و باوەڕی وابوو پیشەی ڕۆژنامەنووسی ئازاد بنەمای سەرەکی هەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراسیە. 

ئەم باوەڕبوونە وایکردبوو کە سەرۆک (مام جەلال) لەشۆڕشی شاخ دروشمی "نان و ئازادی" بۆ خاوەن قەڵەمەکان چەسپاند  و بەرگرییەکی ڕەهاشی لە نووسەری "ڕۆمانی سەگوەڕ" کرد و لە شۆڕشی شاریشدا "سەکۆی ئازادی" لەپارکی ئازادی شاری سلێمانی بۆ دەربڕینی بیروڕای ئازاد دروستکرد. 

لەڕۆژگاری ئەمڕۆشدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باوەڕی نەگۆڕی بەوە هەیە ڕۆژنامەنووسی پیشەیەکی پیرۆزە، ئەم پیشەیە لەویژدانی خاوەن قەڵەمە ئازاکاندا پەیمانێکیشە بۆ کۆمەڵگەکەمان، کەبەوپەڕی ئازادی- بەرپرسیارێتیەوە ڕاستیەکان بخەنەڕوو، هاوکار و ئاسانکاربن بۆ بەدی هێنانی هێمنایەتی کۆمەڵایەتی و دروستکەری ئەو زەمینەسازییەبن کە بەستوونی سەرەکی نێوان دەسەڵات و هاووڵاتیان دادەنرێت، چاوەڕێی ئەوەش دەکەین کە نووسینی ڕۆژنامەنووسان هۆکاری سەرەکی بێت بۆ یەکڕیزی و دوورکەوتنەوەبێت لەدابڕانی سیاسی، دڵنیاشتان دەکەینەوە بێ سنوور پاڵپشتی لەئازادی ڕۆژنامەنووسی دەکەین.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket