مام جەلال و مافەکانی کرێکاران
بیروڕا 09:33 AM - 2026-05-01
ساڵی 2009 لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ ڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوست ، سەرۆک مام جەلال باسی هەڵوێستێکی خۆی سەبارەت بە داکۆکیکردن لە مافەکانی کرێکاران دەکات و دەڵێت: ساڵی 1960 پارێزەری کۆمپانیای بزنسمانی ناوداری کورد ڕەشید عارف بووم . ئەو لە دەستەی یەکەمی دیموکراسیخوازە عێراقییەکان بوو. منی لە کۆمپانیاکەی دامەزراندبوو تا هاوکاریم بکات و مووچەیەکی باش وەربگرم.
لەو کاتەدا 17 کرێکاری کۆمپانیاکە داوایەکیان لە دژی کۆمپانیاکە لە دادگا تۆمار کردبوو، داوای قەرەبووی مادییان دەکرد، من وەک پارێزەری کۆمپانیاکە چووم بۆ دادگا، لە دوای ئەوەی گوێم لە وتەی کرێکارەکان گرت دانم بەوەدا نا کە کرێکارەکان مافی خۆیانە قەرەبوو بکرێنەوەو بە دادوەرەکەم وت: هەقی خۆیانە ،دادگا بڕیاری دا قەرەبوو بکرێنەوە، چاوەڕێم کرد تا بڕیارەکە لە دادگای پێداچوونەوە پەسەند کراو پلەی کۆتایی وەرگرت .
واتە ئیدی پێویست بوو بڕیاری دادگا جێبەجێ بکرێت. دادگا بڕیارەکەی بۆ خاوەنی کۆمپانیا نارد و داوای قەرەبووی کرێکارەکانی لێکرد. لە بەرئەوەی بڕیارەکە پلەی کۆتایی وەرگرتبوو، پارێزەری کۆمپانیاش دانی بە مافی کرێکارەکاندا نابوو بۆ وەرگرتنی قەرەبووەکە. ڕەشید عارف ناردی بە دوامدا، کە چوومە ئۆفیسەکەی، زۆرتوڕە بوو، وتی: ئەفەندی تۆ پارێزەری کۆمپانیای یان پارێزەری پڕۆلیتاریا؟! وتم من پارێزەری کۆمپانیام ، وتی ئەی بۆ ئەمەت کرد ئەفەندی؟
وتم ئەوەم وەک بەرگری لە ناوبانگی تۆ و کۆمپانیا کرد. چونکە من لە منداڵییەوە تۆ دەناسم و دەزانم ڕەشیدعارف پیاوێکی دیموکراتە و لە دەستەی یەکەمە ، هاوڕێی کامل چادرچی و جەعفەر ئەبو تمەنە ، پێم باش نەبوو چەند کرێکارێک شکاتت لێ بکەن، چونکە زیان بە ناوبانگت دەگەیەنێت وەک پیاوێکی پێشکەوتنخواز و دیموکراتی.بەهای ئەو قەرەبووە سادەیە چییە، لە ئاست ناوبانگی تۆ کە هەموو سامانی دنیا دێنێت. دواتر هێمن بۆوەو سەیری کردم وتی ئافەرین کارێکی باشت کرد!
بڵاوبوونەوەی ئەکاونتە ساختەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، بەڕێز عەلی زەیدی، یەکێک لە کێشەکانی فەزای دیجیتاڵیمان لە عێراقدا بیر دەخاتەوە، ئەویش کێشەی ئەکاونتە ساختەکانە؛ کە لەلایەن هەندێک ڕۆژنامەنووسەوە تداول دەکرێن و هەندێک کەناڵی ئاسمانی پشتیان پێ دەبەستن، لە هەمان کاتدا خەڵکی گشتی کارلێکیان لەگەڵ دەکەن لەرێگەی کۆمێنت و ناردنی داواکاری و نامەبۆناردنیان وەک ئەوەی ئەکاونتی ڕاستەقینە بن.
ئەکاونتە ساختەکان، بە شێوەیەکی گشتی، بە چەندین پاڵنەر دەجووڵێن، لەوانە: سیاسی، دارایی، یان هەندێکجار بە مەبەستی پشێوی دیجیتاڵی. بەڵام، لە هەموو حاڵەتەکاندا، ئەوانەی لە پشت ئەم ئەکاونتانەوەن سوود لە نەزانیی بەکارهێنەر و نەبوونی کولتووری وردبینی دیجیتاڵی وەردەگرن.
ئەم ئەکاونتانە سوود لە ئارەزووی خەڵک بۆ گەیشتنی خێرا بە زانیاری وەردەگرن، بۆ ئەوەی ببنە ئامرازی چەواشەکاری کە توانای فریودانی چینێکی فراوانی کۆمەڵگەیان هەبێت، لە نێویاندا ئەو توێژانەی کە وا چاوەڕوان دەکرێت هۆشیارتر بن لە مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییەکان وەک ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان.
هەروەها خوارزمییەکان ڕۆڵێکی نەرێنی دەگێڕن لەم فریودانەدا، ئەویش لەرێگەی گەورەکردنی ئەم ئەکاونتانە و بەهێزکردنی ناوەڕۆکەکانیان بێ ئەوەی وردبینی لە متمانەپێکراوی یان دڵنیابوونەوە لە ڕاستییەکانیان بکەن، هەر بۆیە دەرفەتی بڵاوبوونەوە بە ئەکاونتە ساختەکان دەدرێت پێش ئەوەی ئاشکرا بکرێن.
ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کێشەیە و چارەسەرکردنی سادەیە و پێویستی بە ڕێکاری ئاڵۆز نییە، ئەویش دەستپێدەکات بە گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی فەرمی، واتە (نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەسەندکراو)، لەگەڵ پێویستی وردبینیکردن لە ناوی بەکارهێنەر (Username)، وردەکارییەکانی ئەکاونتەکە، مێژووەکەی و شێوازی بڵاوکردنەوەی بابەتەکان
د. مهند حبيب السماوي
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03


.jpg)

دابەزێنە

