riklam

گۆڕانکاریەکانی کەرکوك... نەخشە ڕێگەیەك بۆ هەموو عیراق

بیروڕا 08:55 PM - 2026-04-28
هەژار سدیق

هەژار سدیق

نەخشەڕێگەی ڕاستکردنەوەی ڕەوشی کەرکوك، دەمێك بوو کاری بۆ دەکرا، تا لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا، بەدەنگی خەڵکی کەرکوك و لەڕێگەی نەخشە ڕێگەکەی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی جارێکی تر کەرکوك ئازادکرایەوه، هەمان نەخشەڕێگە وەك هەڵمەتێکی گشتگیری نیشتمانیی، لەهەڵبژاردنی سەرۆك کۆمار و ڕاسپاردنی سەرۆك وەزیردا، لەعیراقیشدا ڕەنگی دایەوەو بەرەو ڕێگە ڕاستەکەی هەنگاوی نا.

وەك باوەڕێکی نەگۆڕو چەسپاو، کە چۆن هەولێر و سلێمانی دوو شاری کوردستانین، کەرکوكیش بەهەمان شێوە شارێکی کوردستانیە، کە هیچ قسەیەکی دیکە هەڵناگرێت، کەرکوك بەتێگەیشتنە مێژوویی و نەتەوەیی و نیشتمانییە قوڵەکەی و بەگوێ گرتن، لە هونەرو تێڕامان لەکلتورەکەی، شارێکی کوردستانیە.

سیاسەتی ڕاست و دروستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەم کەرکوکی پاراست و بەدەنگی دلێرانەی خەڵکەشی، کەرکوكی کردە هەوێنی هەستانەوەی عیراقیش وەك نیشتمانیی هاوبەشی هەمووان، وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگار لەلایەن کورد، تەنیا بۆ پۆستی پاریزگارو پۆستەکانی دیکە نەبوو، بەڵکو لەپێناو خۆشگوزەرانی کەرکوکیەکان بوو، دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، کەرکوك بووە دەستپێکی ئەو نەخشەڕێگەیەی کەجارێکی تر خەڵکی عیراق دەگەڕێنەوە لوتکەی خۆشگوزەرانی و لەکڵاوڕۆژنەی نەخشە ڕێگەی کەرکوکدا، عیراق و کوردستان هەنگاو بەرەو سەقامگیری سیاسی و ئابوری دەنێن.

پێدانی پۆستی پارێزگار بەتورکمانێکی کەرکوکی، ڕەنگدانەوەو دەرکەوتنەوەی سیاسەتی چەپکەگوڵەکەی سەرۆك مام جەلال و  جارێکی تر ئیسپاتکردنەوەی نەمان و لەگۆڕنانی سیاسەتی شۆڤێنی و ڕەگەزپەرستیە، کەپێشتر کەرکوکیەکان بەدەستیەوە بێزار ببوون.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket