کەرکوک لە نێوان حیکمەتی مام و وەفای خوێندکارەکانیدا
بیروڕا 01:39 PM - 2026-04-22
هەمیشە ئاسانە بۆ سەرکردەکان لە کاتی دەسەڵاتدارییاندا
بڕیاری تاکڕەوانە و شۆڤێنیانە بدەن، بەڵام گەورەیی لەوەدایە لەوپەڕی هێزدا بیت و
داوای ئاشتی و پێکەوەژیان بکەیت و لە لوتکەی دەسەڵاتیشدا بتوانیت بەرجەستەی ئەو ڕێبازە
بکەیت، کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال خاوەنی ئەو گەورەییە بوو کە بۆ هەمیشە جێگای شانازییە بۆ میللەتەکەمان.
سەرۆک مام جەلال ساڵانێکی زۆر بەر لە ئێستا،
کاتێک دەسەڵاتی ڕەها لە کەرکوک بەدەست کورد و یەکێتییەوە بوون، فەرمووی: پێویستە بە
کردەوە بیسەلمێنین کە کەرکوک شاری برایەتیی کورد و تورکمان و عەرەب و کلد و ئاشوورە.
هەر بۆیە بێ هیچ ڕێککەوتنێکی پێشوەختە، پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەخشییە
تورکمانەکان. ئەمڕۆ، خوێندکارانی هەمان ڕێباز، لە سەردەمێکی پڕ لە ئاڵۆزی و ململانێی
هەرێمایەتیدا، سەلماندیانەوە کە میراتگری ڕاستەقینەی ئەو حیکمەتەن.
لە پرۆسەیەکی دیموکراسیانەدا، پۆستێکی باڵای وەک
پارێزگاری کەرکوک بەخشرایەوە بە پێکهاتەی تورکمان، ئەم هەنگاوە تەنها ئاڵوگۆڕێکی ئیداریی
سادە نییە، بەڵکو لوتکەی متمانەبەخۆبوون و جێبەجێکردنی فەلسەفەی پێکەوەژیان و سیاسەتی
(چەپکە گوڵەکەی)؛ هەروەک وەڵامێکی گرنگیش بوو بۆ هەموو ئەو دەنگە شۆڤێنی و توندڕەوانەی
کە دەیانویست کەرکوک بکەنە گۆڕەپانی تۆڵەکردنەوە و پەراوێزخستنی پێکهاتەکان.
یەکێتی سەلماندی کە دەسەڵات لای خوێندکارانی
مام جەلال، ئامرازێکە بۆ ئاشتی، نەک چەکێک بۆ خۆسەپاندن.
ئەوانەی ئەمڕۆش لە دوورەوە موزایەدە دەکەن و بە
ناوی کوردایەتییەوە فرمێسکی تیمساحی بۆ کەرکوک دەڕێژن، هەمان ئەو لایەنانەن کە لە
کاتی تەنگانەدا پشتیان لەم شارە کرد و ئامادە بوون لەگەڵ هەموو نەیارێکی میلەتەکەمان
ڕێک بکەون، تەنها بۆ ئەوەی یەکێتی لە پرۆسەکەدا سەرنەکەوێت، بەڵام دواجار مەنتقی چەپکە
گوڵەکە، سەرکەوت، چونکە مێژوو دەیسەلمێنێت کە کەرکوک بە عینادیی سیاسی و بیری تەسک
بەڕێوە ناچێت، بەڵکو پێویستی بەو دڵە گەورەیە هەیە کە مام جەلال لە دوای خۆی بۆی جێهێشتووین.
لەم قۆناغەدا کە ئاڵوگۆڕی دیمۆگرافی و کۆمەڵایەتی
بەردەوامە، پێویستە ئەم بنەمایەی پێکەوەژیان و تەباییە کە یەکێتی خاوەندارێتی لێ دەکات،
نەک هەر بپارێزرێت، بەڵکو ببێتە نەریتێکی چەسپاو و کاری هاوبەشی نێوان کورد و
تورکمان و پێکهاتەکانی تری شارەکە بۆ پاراستنی ناسنامە و ئارامیی کەرکوک.
بەم هەنگاوە یەکێتی پەیامێکی نوێی ئاراستەی سەرجەم
یار و نەیاری ناوخۆی و هەرێمی کرد کە لێرە خوێندکارانی مام جەلال حوکمڕانی دەکەن.
لێرە هیچ پێکهاتەیەک هەست بە غەدر ناکات و هیچ نەتەوەیەک خۆی بە پەراوێزخراو نازانێت.
ئەمە ئەو کەرکوکەیە کە مام خەونی پێوە دەبینی، شارێک کە تێیدا کوردایەتی بە واتای
دادپەروەری و لێبوردەیی دێت، و ئایندەکەشی تەنها لە گرەوی ئەم تەباییە ڕاستەقینەیەدایە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03




دابەزێنە

