ڕۆژنامەگەریی کوردی
بیروڕا 09:53 AM - 2026-04-22
ڕۆژنامەگەریی کوردی؛ لە مەرەکەبی رۆژنامەی "کوردستان"ەوە بۆ (ستانسڵ - Stencil)ە یەکێتی
سەد و بیست
و هەشت ساڵ بەر لە ئەمڕۆ، لە قاهیرە و دوور لە نیشتمانی
دایک، میقداد میدحەت بەدرخان بە دەرکردنی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی
"کوردستان"، یەکەمین چاخی ڕووناکبیریی نەتەوەیی ئێمەی دەستپێکرد و یەکەمین
ئاسۆی ڕۆژنامەگەری کورد لە دایکبوو. ئەمڕۆ کە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی دەکەینەوە،
تەنها یادی دەرچوونی کاغەزێک نییە، بەڵکو یادی شکاندنی ئەو بێدەنگییە مێژووییەیە کە
دەیویست ناسنامەی کورد بسڕێتەوە.
ڕۆژنامەگەریی
شۆڕش و قوتابخانەی یەکێتی:
لە مێژووی هاوچەرخی
ئێمەدا، ناتوانرێت باس لە گەشەی وشە و میدیا بکرێت بێ ئەوەی ئاماژە بە ڕۆڵی کاریگەری
میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەکرێت. یەکێتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە،
تێگەیشتنی بۆ میدیا تەنها وەک ئامرازێکی سیاسی نەبوو، بەڵکو وەک "قوتابخانەیەکی
مەعریفی" سەیری دەکرد.
لە
سەردەمی شاخدا، لەو کاتەی هەندێ شان چەکێیان لە کۆڵنابوو، هەندێک پەنجە لەسەر پەلەپیتکەی
تفەنگەکان بوو، ئامێرێکی چاپکردنی دەستی (ستانسڵ - Stencil) وەک تفەنگ بەسەر شانی پێشمەرگەوە لەگەڵ
"ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان" و بڵاوکراوەکانی وەک "ڕێبازی نوێ"،
ببوونە تاکە پەنجەرەی ئومێد بۆ گەلێکی چەوساوە. میدیای یەکێتی لەو سەردەمەدا توانی
زمان و فیکر بباتە ناو قووڵایی کۆمەڵگەی کوردی یەوە و ڕۆژنامەگەریی لە کارێکی حزبییەوە
بگۆڕێت بۆ بزووتنەوەیەکی ڕۆشنبیری کە گەورەترین نووسەر و شاعیرانی کورد لێیەوە گۆشکران.
وەرچەرخان
لە دوای ڕاپەڕین......
قۆناغی زێڕینی ئەم
مێژووە، دەرچوونی ڕۆژنامەی "کوردستانی نوێ" بوو لە ١٢ی کانوونی دووەمی
١٩٩٢. وەک یەکەمین ڕۆژنامەی ڕۆژانە لە دوای ڕاپەڕین، ئەم دەزگایە کۆڵەکەی ڕۆژنامەگەریی
مۆدێرنی لە کوردستان چەقاند. میدیای یەکێتی ڕێچکەشکێن بوو لە هێنانە کایەی چەمکەکانی
ئازادیی بیروڕا، ڕەخنەی بنیاتنەر و گرنگیدان بە کایە جیاوازەکانی وەک هونەر، وەرزش
و فەلسەفە.
میدیای
یەکێتی و تەکنەلۆژیای سەردەم......
ئەمڕۆش، میدیای یەکێتی
لە ڕێگەی کەناڵە ئاسمانییەکان، وێبسایتەکان و سۆشیاڵ میدیاوە، بەردەوامە لە
پاراستنی ئەو هاوسەنگییەی کە لە نێوان "ڕەسەنایەتی زمان" و "خێرایی
گەیاندن"دا هەیە. ڕۆڵی ئەم میدیایە لە دۆکیۆمێنتکردنی کارەساتە نەتەوەییەکان
و گەیاندنی پەیامی مەزڵومییەتی کورد بە جیهان، بەشێکی گەورەی مێژووی سیاسی ئێمە پێکدەهێنێت.
ڕۆژنامەگەریی وەک پردێکی مەعریفی....
ئەگەر
سەیری مێژووی میدیای یەکێتی بکەین، دەبینین تەنها دەزگایەکی هەواڵنێری نەبووە، بەڵکو
ناوەندێکی گەورەی وەرگێڕان و ئاشناکردنی تاکی کورد بووە بە فەلسەفە و ئەدەبیاتی جیهانی.
لە ڕێگەی پاشکۆ ئەدەبی و فیکرییەکانی وەک (ئەدەب و هونەر) و گۆڤارە تیۆرییەکانەوە،
توانی گوتارێکی نوێ بەرهەم بهێنێت کە تێیدا چەمکە هاوچەرخەکانی وەک "مافی مرۆڤ"،
"سەروەریی یاسا" و "ئازادیی تاک" بوونە بەشێک لە فەرهەنگی سیاسیی
کوردستان. ئەمە ئەو ڕۆڵە بونیادنەرەیە کە ڕۆژنامەگەری لە ئامرازێکی گواستنەوەوە دەگۆڕێت
بۆ بزوێنەرێکی کۆمەڵایەتی.
ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگاری دیجیتاڵی.....
لە
سەردەمی ئێستادا کە جیهان بە قۆناغی "تەقینەوەی زانیاری"دا تێدەپەڕێت، میدیای
یەکێتی ئەرکێکی قورستری کەوتووەتە سەر شان؛ ئەویش پاراستنی هاوسەنگییە لە نێوان خێرایی
سۆشیاڵ میدیا و پاراستنی "ئیتیكی پیشەیی". لە کاتێکدا هەواڵی چەواشەکار (Fake News) هەڕەشە لە ئاسایشی دەروونی کۆمەڵگە دەکات،
میدیایەکی خاوەن ئەزموون دەبێت ببێتە پەناگەیەک بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاستی و دروستیی
زانیارییەکان. لێرەدا ڕۆژنامەنووسی کورد تەنها نووسەر نییە، بەڵکو پاسەوانی حەقیقەتە
لەناو گەردەلوولی زانیارییە بێبنەماکاندا.
لە یادی ٢٢ی نیساندا، سڵاو بۆ ڕوحی پێشەنگانی ڕۆژنامەگەریی کوردی دەنێرین.
ئەرکی میدیای ئازاد و بەرپرسیار، بەتایبەت ئەو میدیایانەی خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندن،
ئەوەیە کە بەردەوام بن لە بوون بە "ئاوێنەی ڕاستگۆیی" بۆ خەڵک و "سەنگەری
بەرگری" لە مافە دیموکراسییەکان. با ئەم یادە ببێتە هاندەرێک بۆ ئەوەی پێنووسەکان
هەمیشە لە خزمەت حەقیقەت و پێشکەوتنی کۆمەڵگەی کوردیدا بن.
ڕۆژی
ڕۆژنامەگەریی کوردی، پێمان دەڵێت کە "وشە" بەهێزترین چەکە بۆ مانەوە. یادکردنەوەی
٢٢ی نیسان تەنها گەڕانەوە نییە بۆ ڕابردوو، بەڵکو داڕشتنی نەخشەڕێگایەکە بۆ
داهاتوو. پێویستە میدیای کوردی بە گشتی و میدیای یەکێتی بەتایبەتی، بەردەوام بن لە
پەرەپێدانی زمانی کوردی و پاراستنی لە شێواندن، هەروەها پەرەپێدانی کادیری ڕۆژنامەوانی
وا کە بتوانن بە زمانی زیندووی جیهانی، دۆزی ڕەوای گەلەکەیان بە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان
بگەیەنن.
با ئەم ڕۆژە ببێتە
هەوێنی یەکخستنی گوتاری میدیایی نەتەوەیی، کە تێیدا بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان
و شکۆی مرۆڤی کورد پارێزراو بێت . سڵاو لەو پێنووسانەی تەنها بۆ ڕاستی دەنووسن و لەو
دەنگانەی نابنە دەنگدانەوەی بێدەنگی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03




دابەزێنە

