پێكهاتەكان و هەڵوێستی سیاسی..!
بیروڕا 04:46 PM - 2026-04-19
بەهۆی ململانێی حزبییەوە، بەداخەوە، ساڵانێكە هەوڵێكی سیاسی
و میدیایی بەدیدەكرێت بۆ ئەوەی لە هەرێم و عیراقیشدا، حزبەكەی مام جەلال، وەك
ناحەزی نوێنەرانی پێكهاتەكانی هەرێم سەیر بكرێت..! زۆرجار وا جاڕدراوە كە پارتی دۆستی
پێكهاتەكان بێت و ركابەرەكەشی، دژ. ئەم هەوڵانەش ئامانج لێیان، بە ئاشكرا تێوەگلاندنی
زیاتری ئەو نوێنەرانە بووە لە ململانێیەكی حزبایەتیی دڵخواز و تەقلیدیدا.
لە بەرامبەردا، یەكێتی، جگەلەوەی لە سنووری دەسەڵاتی كردەنیی
خۆی و هەموو عیراقدا، پەیوەندیی باش و توندوتۆڵی لەگەڵ جەماوەری پێكهاتەكاندا هەیە
و رێزیان لێدەگرێت، پێی ئاسایی نەبووە كە نوێنەرانیان لە كوردستان ببنە بەشێك لە
ململانێ حزبییەكانی هەرێم. لە هەندێک لە دانوستانە دووقۆڵییەكانیشدا بە وەفدی پارتی
دیموكراتیان وتووە: با كورسیی پێكهاتەكان لە پەرلەمان و كۆتاكەیان لە ركابەرییەكانمان
بەدووربن، چونكە هەم پێكهاتەكان لەوە گەورەترن كە چەند نوێنەرێك لە پێگەی پەرلەمانیدا
نوێنەرایەتیی هەموویان بكەن، هەم دابەشبوونی دیموگرافیشیان لەناو خاكی هەرێم و
ناوچە جیاجیاكانیدا شایەنی ئەوەیە كە نوێنەرایەتییەكی دادپەروەرانەی لێ پێكبهێنرێت.
رێزگرتن لە پێكهاتەكان، جگە لەوەی، لە ئەزموونی كوردستان
و عیراقدا، بەشێكە لە دیسكۆرس و میراتی بیری مام جەلال، راسپاردەیەكی ئایدیۆلۆژیشە
بۆ پارتە چەپ و دیموكراتەكان. بەپێچەوانەوە، ئەوەی كە دەشێت لە گەوهەردا گرفتێك بۆ
پێگەی پێكهاتەكان دروستبكات، ئایدیۆلۆژیا ناسیۆنالیستییەكانن كە زۆرجار بەناوی هەموو
نەتەوەوە دەدوێن و دەشیانەوێت هەر ئەوان بن دەستنیشانی بكەن كە كەی دەبێت رێز لەو
پێكهاتانە بگیرێت و كەی-یش وەك نەیار و دەستی دەرەكی و دوژمن تەماشا بكرێن!.
بەمانایەكی راشكاو و گڵۆباڵتر، ئایدیۆلۆژیستە راستڕەو و
نەتەوەییەكان، ئەزموونێكی زێڕینیان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا نییە تا وانەی لێبوردەیی
و پێكەوەژیان بە هێزە چەپ و دیموكراتەكان بدەن. لە واقعی كوردستانیشدا، بەو هەموو
قەیرانانەشەوە كە یەكێتی، وەك حزبێك، پێیاندا تێپەڕیوە، بەهۆی پرەنسیپە هزری و سیاسییەكانەوە،
تائێستا هیچ هەلومەرجێك و تەماحێكی سیاسی پەشیمانی نەكردووەتەوە لەوەی وەك هاووڵاتییەكی
خاوەن مافی تەواو لە پێكهاتەكان بڕوانێت، بۆیە ئەو هەوڵانە لە رابردوودا زیاتر بۆ
دروستكردنی دووبەرییەك بوو و سەركەوتووش نەبوو.
رەنگە تاقیكردنەوەی راستەقینە بۆ ئەم پرسە، ئەو ناوچە
كوردستانییانە بن كە زیاتر لە پێكهاتەیەكی سۆسیۆلۆژییان تێدایە و تەنها كوردیان لێ
ناژی. لەم رووەوە، كەس پێش سەرۆك مام جەلال، خاوەن فەلسەفەیەكی سیاسی و تەنانەت ئیداریی
روون و شەفاف نەبووە بۆ ئەو ناوچانە و بەتایبەتی كەركوك.
راستە راگواستن و بەعەرەبكردن زیانی ستراتیژیی زۆریان لە
پێگەی دیموگرافیی كورد داوە لەو ناوچانە، بەڵام لە قۆناغی گەڕانەوەی ئاوارەكان و هەلی
باڵادەستیی كورددا لەوێ، ئەوەی رێگربووە لە دووبارەكردنەوەی تاقیكردنەوەی رەگەزپەرستانەی
بەعس بەرامبەر بەهەر پێكهاتەیەكی نەژادی و تائیفی و بەناوی تۆڵەكردنەوەوە، هەر یەكێتی
بووە.
ئەوانەش كە نوێنەرایەتیی پێكهاتەكانی تری عیراق لە ناوچە
كوردستانییەكاندا دەكەن، لەو كاتەوە و تا ئەمڕۆ، بە نوێترین گەواهیدانی پارێزگاری
نوێ-ی كەركوكیشەوە، رێزی تەواو لەو كەلەپورە سیاسییە دەگرن كە مام جەلال، چ وەك
سكرتێری گشتی و چ وەك سەرۆك كۆمار، دایهێنابوو و ببووە هۆی ئەوەش كە زۆربەی پێكهاتەكان
باڵادەستیی كوردیان لەو شارەدا قبوڵ بێت.
بۆیە لەم بارەیەوە، یەكێتی، ناچار نییە بچێتە هەڵوێستی پەرچەكردارەوە
لەبەرامبەر ئەوانیتر و ناكۆكیی فكری و سیاسییشەوە لەگەڵ خۆیدا، ئەو نەهاتووە كەی
گروپێكی سیاسیی پێكهاتەكان لەبەرژەوەندیی خۆی هەڵوێستی وەرگرت، وەك هاوپەیمان لێی
بڕوانێت و بشیكات بە ناحەزی هێزە ركابەرەكانی، كەی-یش بژاردەیەكی سیاسیی پێچەوانەی
هەبوو، وەك نەیارو داردەستی داگیركەر لێی بڕوانێت و هەر هێزێكی كوردییش لەگەڵیدا رێك
بوو، تەخوینی بكات!.
ئەم گەمەیە، بە راستی، هەم كۆنە و هەم دواكەوتووانەشە، جێگایەكی
دیاریكراویشی لەكایەی سیاسەت و هەنگاوە تەكتیكی و ستراتیژییەكانیدا نییە، بێگومان
سۆشیال میدیای ئاڕاستەكراو و ماسمیدیای زەبەلاحیش ناتوانێت رەواجی Promotionی پێبدات!، بۆیە باشترین هەڵوێست ئەوەیە كە كورد خۆی، بە هەموو هێزەكانییەوە،
هەم لەگەڵ خۆیدا ئاشتببێتەوە، هەم پەیوەندیشی لەگەڵ پێكهاتەكاندا بكاتە هۆكارێك بۆ
پتەوكردنی پێكەوەژیان و متمانە و دۆستایەتی، چونكە ئەمە یەكێكە لە رێگەكان بۆئەوەی
پێكهاتەكانی تر، لەبری نەیارێتی و پەنابردن بۆ دەرەوە، لە كورد نزیك ببنەوە و
متمانەی پێ بكەن و بەرپرسیارێتیی ناوچە كوردستانییەكانی لەگەڵدا هەڵبگرن و بەهۆی ئەمەوە
پاساو بۆ هیچ دەستتێوەردانێكی دەرەكییش لەو ناوچانەدا، نەمێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03




دابەزێنە

