یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەناو چەقی روداوەکاندا!
بیروڕا 10:26 AM - 2026-04-18
چەند رۆژێکە چەند هەواڵێک سۆشیال میدیای تەنیوە و یار و نەیار
قسەی لەسەر دەکەن و هەرکەسە و هەواڵەکان بە گوێرەی بەرژەوەندی و دیدگای خۆی دەهۆنێتەوە
بێ ئەوەی راستی بابەتەکان بخەنەڕوو وەک خۆی بۆ خوێنەر و بیسەر بیگوازنەوە جا گەر
باش بن یان خراپ. هەر لە بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پارێزگاری کەرکوک و پێدانی
چەک لەلایەن ئەمەریکا بە لایەنێکی کوردی و شەهیدبونی ژنە پێشمەرگەکەی رۆژهەڵات و
... هتد.
ئەوەی لای من و زۆرێکی تر پرسیارە ئەوەیە:
یەکێتی و سەرۆکەکەی چ بکات لەو هەمو روداوە خێرا و لەناکاوەکان؟
حزبێکی وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەوەتەی هەیە و لە زۆربەی
قۆناغەکان لەسەر هێڵێکی نیشتمانی رون رۆیشتوە و گەلێک جاریش باجی قورسی داوە و هاتوەتە
سەر لێواری رووبەروبونەوەی سەخت لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان بە گشتی. رەنگە زۆر کەس
پێی وابێ ئەمانە قسەی سواوەن، بەڵام ئەوە حەقیقەتێکی حاشاهەڵنەگرە و پێویستە رێز لەو
هەڵوێست و قۆناغانە بگیرێت و نابێت بە لاچاوێکی کوێرەوە هەموی وەک سەیر بکرێت و تەڕ و وشکیش پێکەوە
بسوتێندرێت. چونکە مێژوو واقیع بڕیار دەدات نەک هەڵگێڕانەوەی راستیەکان..
ناوچەکە بە گشتی
بۆتە هێڵێکی گەرمی روداوەکان و یەکلاکردنەوەی ململانێکان. بمانەوێت یان نا هەموو
لایەن و حزبێک بەتایبەت ئەوانەی خاوەن جەماوەر و هێز و سەنگن لە کوردستان رووبەرووی
جۆرەها فشارو پەستان دەبنەوە، ئێمە دەور دراوین بەو وڵاتانەی هەمیشە لە ململانێى دەسەڵات
و هەژمونن لەناوچەکە، لە هەر یەکێک لەو وڵاتەنە سیاسەت و ستراتیژ و ئەجێندای سیاسی
و ئابوری و جوگرافیایی هەیە و دەیەوێت پانتایەکی زۆری لە دەسەڵات بەسەر ناوچەکە هەبێت،
بۆیە بەردەوام فشارەکانیان زیاتر دەکەن، هەرێمی کوردستانیش بوەتە چەقی ئەو گۆڕەپانە
بۆیان، تەنانەت وایکردوە حزبەکان زۆرجار بە لای یەکێکیان دابشکێنەوە لەپێناو مانەوەی
قەوارەکە و دورخستنەوەی مەترسییەکان..
زۆرجاریش پەیڕەوکردنی
ئەو سیاسەتە خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت، بەڵام من دەپرسم تەسلیم بونی تەواوی قەوارەکە
بە دەوربەر باشترە یان مانەوە وەک یاریکەر، بەو مەرجەی یاریکەرێکی ژیر و لێزان بیت
و نەکەویە بۆسەو هەڵەی ستراتیژی نەکرێت. پێم وایە یەکێتی تا ئەو چرکەساتە گەر یاریکەری
سەرەکیش نەبوبێت لە هاوکێشەکان، بەڵام خۆی باش راگرتوە و لە مەیدانی یاریکە توانیویەتی
یاریەکان لە بەرژەوەندی کورد و یەکێتی
بکات و جۆرێک لە هاوسەنگی دروست بکات. وەک گرەنتیەک بۆ لەبارنەچونی ئەزمونەکە.
سیاسەت بریتیە لە تەکتیک و داهێنان و جوڵەی دروست لەکاتی دروست. بۆیە ئەوەی ئێستای
یەکێتی دەیکات حەق نییە جگە لەوەی کە یاریکەرێکی خۆراگر بوە هیچ ناوی تری بۆ
داتاشرێت و ستەم لە مێژوو خەباتی بکرێت، چونکە زۆرجار بۆتە قەڵغانی ئەوانی تر و هەندێک
جار بۆ مانەوەی لەبەردەم رەشەبا بەهێزەکان ستراتیژی گۆڕیوە، بەڵام لەناواخندا هەمیشە
هەڵگری ئایدیا و روحیەتی شۆرشگێرانەی کوردانە بوە..
بیریشمان نەچێت
مانەوە، ئامادەگی، درێژەدان، خۆراگری، هەندێک جار باجی هەیە و هەندێک جار پاداشتی
هەیە..
بۆیە ئەو سیاسەتەی
ئێستا پەیڕەو دەکرێت لەناو یەکێتی. سیاسەتی بونێکی بەهێزە لە گۆرەپانەکە. حەقە بە
رێزەوە سەیری بکرێت نەک بخرێتە ناو چوارچێوەیەکی ناشیرین و بێ بەهاکردنی ئەو هەوڵانەی
دەیدات بۆ مانەوەو هاوسەنگی و بەرژەوەندی گەل و نیشتمان و خاک.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03




دابەزێنە

