riklam

گەلی تورکمان هیچی ئێمە نین...؟!

بیروڕا 06:34 PM - 2026-04-16
مەحمود خۆشناو

مەحمود خۆشناو

لە پەراوێزی گۆڕانکاریەکانی کەرکوک، ئەوەی سەرنجی راکێشام گەڕانەوەی یەکێتی بوو لە پەیڕەوکردنی پڕەنسیپی نەگۆڕی بە چەسپاندنی کاری هاوبەش و پێکەوە ژیان، سەرۆک مام جەلال رەحمەتی خودای لێبێ چەند ئامۆژگاریەکی هەیە لەسەر شێوازی کارکردن لە کەرکوک .

ئەوەی بەلامەوە گرنگە و بایەخی هەیە، ئەو گۆڕانکاریانە ببێتە بنەمایەک بۆگێڕانەوە و جێگیرکردنی متمانە لەنێوان پێکهاتە رەسەنەکانی کەرکوک و چیتر دانیشتوانی ئەو شارە خۆشەویستە نەبنە سوتەمەنی بەرژەوەندخوازان، ئەوانەی تەنها لە پشێوی توانای کارکردنیان هەیە و لە ئاشتی و پێکەوە ژیان و کاری هاوبەش توانای مانەوەیان نیە.

تورکمان هاوشێوەی کورد رووبەڕوی ستەمێکی زۆر بونەتەوە، لەبەشیر و ناوەندی کەرکوک، گەلێکی رەسەنی ئەو شارەن، حەزێکی زۆریان هەیە دەرفەتیان پێ بدرێت و تاقیبکرێنەوە لە حوکمڕانی ئەو شارە، کارێکی ئاسایە ئەگەر لەسەر بنەمای کاری هاوبەش و گێڕانەوە و دروستکردنی متمانە بێت بۆ داهاتوو.

ئەو نیگەرانیانەی باسی لێوە دەکرێت، رێزلێگراون بەڵام هەندێکیان بەرپرسانە نیە، بەڵکو دانپێدانێکی زمنیە بە شکستیان لە ئامادەکاری و گەیشتن بەو قۆناغەی یەکێتی کردویەتی.

تورکمان و عەرەبی رەسەن و کلد و ئاشورییەکان برای ئێمەن، کاتی ئەوە هاتووە کێشەکان بەلاوە نێین و بناغەی فەلسەفەی جەلالیزم داڕێژین و مافە دەستوریەکانمان بە هێمنی مسۆگەر بکەین دوور هاژو و هوژی بی بنەما و سود.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket