له‌نێوان قه‌یران و هیوادا، كوردستان به‌ره‌و كوێ؟
بیروڕا 04:42 PM - 2026-04-15
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، سه‌میری برام پێیوتم: «كاكه، له‌م ماوه‌یه‌دا وتاری زۆرت نووسیوه؛ بۆچی جارێك راسته‌وخۆ و بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان نانووسیت؟» منیش وتم: «به‌سه‌ر چاوان». شایه‌د ئه‌م وتاره وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نه‌بێت به‌ته‌واوی، به‌ڵام هه‌وڵێكه بۆئه‌وه‌ی به‌بێ جوانكارییه‌كانی زمان، راسته‌وخۆ له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان قسه‌بكه‌ین؛ كوردستانێك كه له‌نێوان قه‌یران و هیوادا ده‌ژی.
كوردستانی ئه‌مڕۆ وه‌ك كه‌شتییه‌ك وایه له‌ناو ده‌ریایه‌كی پڕ له ته‌م و نائارامیدا؛ شه‌پۆله‌كان به‌توندی لێی ده‌ده‌ن و ئاسمان كه‌متر تیشكی دڵنیایی ده‌به‌خشێت. له‌سه‌ر ئه‌م كه‌شتییه، خه‌ڵكانێك دانیشتوون كه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی خه‌ونێكن، به‌ڵام زۆرجار ئه‌م خه‌ونانه له‌ناو تاریكیی داهاتوودا ونده‌بن.
قه‌یران لێره‌دا ته‌نیا چاره‌نووسێكی ناچاریی نییه، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵسوكه‌وت و سیاسه‌تێكه كه له‌ماوه‌ی ساڵانێكدا كۆكراوه‌ته‌وه. كاتێك مووچه دواده‌كه‌وێت، كاتێك گه‌نجێك هیچ ده‌رگایه‌كی ئومێد كه بڕوانێت به‌سه‌ر داهاتوویدا نادۆزێته‌وه و كاتێك باوكێك ناتوانێت وه‌ڵامی خه‌ونه بچووكه‌كانی منداڵه‌كه‌ی بداته‌وه، ئه‌وا قه‌یران ته‌نیا ژماره نییه، به‌ڵكو ده‌بێته ئازارێكی رۆژانه. راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه كه‌موكوڕی، ململانێی لایه‌نه‌كان، دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵات و لاوازیی ئۆپۆزسیۆن، بنه‌مای زۆربه‌ی ئه‌م كێشانه‌ن. وشه گه‌وره‌كان وه‌ك «دادپه‌روه‌ریی» و «یه‌كگرتوویی» زۆرجار له‌سه‌ر زار ده‌وترێن، به‌ڵام له واقیعدا بۆ خه‌ڵك وه‌ك ده‌نگێكی دوور و ژاوه‌ژاو ده‌بیسترێن. هیچ سیستمێك به‌بێ متمانه ناتوانێت به‌رده‌وام بێت و ئه‌م متمانه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار كه‌مبووه‌ته‌وه. گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتدا، بنه‌مای هه‌ر داهاتوویه‌كی ئارام و سه‌قامگیره.
بێگومان كوردستان ته‌نیا چیرۆكی قه‌یران نییه. له‌ناو ئه‌م تاریكییه‌شدا هیوایه‌ك هێشتا چرۆ ده‌كات. خه‌ڵكی ئه‌م خاكه هه‌روه‌ك داربه‌ڕووه‌كانی چیا، به‌رامبه‌ر ره‌شه‌بای زه‌مانه، خۆڕاگرانه راوه‌ستاون. مێژووی ئه‌م نیشتمانه پێمانده‌ڵێت كه هه‌رچه‌نده قوربانیی زۆر داوه، به‌ڵام هێشتا نه‌شكاوه.
پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا ئێمه ئاماده‌ین له هه‌ڵه‌كانمان فێرببین، یان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین له دووباره‌كردنه‌وه‌یان؟ چاره‌سه‌ر له ده‌ره‌وه نییه؛ له ناخی خۆماندایه. له‌و كاته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی خه‌ڵك، نه‌ك له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان و له‌و كاته‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش بێده‌نگی تێكده‌شكێنێت و داوای مافی خۆی ده‌كات، ئه‌وا ده‌ستپێكی گۆڕانكارییه‌كی راسته‌قینه ده‌بێت.
ئه‌مانه‌تی خوێنی شه‌هیدان قورسه و نابێت ببێته ته‌نیا یاده‌وه‌ریی، ئه‌م ئه‌مانه‌ته داوای كردار ده‌كات، نه‌ك ته‌نیا هه‌ر گوفتار. له رووی ده‌ره‌وه‌ش، ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه ئاگادارییه‌كی روونن بۆئه‌وه‌ی كه ئارامی به‌ئاسانی نایه‌تەدی، بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ و ئه‌قڵانی له‌گه‌ڵ به‌غدا پێویستییه‌كی گرنگ و چاره‌نووسسازه، له ناوخۆشدا یه‌كگرتوویی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان كلیلی هه‌ر به‌هێزبوونێكی نیشتمانییه.
له جیهاندا نموونه‌كان زۆرن، سه‌نگافوره وڵاتێك بوو بێ سه‌رچاوه‌ی سروشتی، به‌ڵام به بڕیار، سیستم و دیسپلین توانی له قه‌یرانه‌وه بگاته سه‌ركه‌وتن، وه‌ك «لی كوان ی‌و» ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بگه‌یته خه‌ونه‌كانت، پێویسته رێكخستن و دیسپلینت هه‌بێت. ئه‌مه وانه‌یه‌كی ساده‌یه، به‌ڵام قووڵ، نه‌ته‌وه‌كان ته‌نیا به هیوا ناژین، به‌ڵكو به كردار و سیستم هه‌ڵده‌ستنه‌وه.
كوردستان؛ ئه‌مڕۆ له ساته‌وه‌ختێكی دیاریكراودایه، له‌نێوان شه‌و و رۆژدا؛ تاریكی هێشتا هه‌یه، به‌ڵام تیشكی سپێده‌ش ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مه ساتی هه‌ڵبژاردنه، كه یان به‌شێك ده‌بین له قه‌یران، یان ده‌بینه به‌شێك له چاره‌سه‌ر.
له كۆتاییدا، ئه‌م خاكه پێویستی به به‌ڵێنی گه‌وره نییه، پێویستی به راستگۆییه. كوردستان نه پێویستی به وشه‌ی گه‌وره هه‌یه و نه به به‌ڵێنی به‌تاڵ، پێویستی به دڵێكی راست و ده‌ستێكی پاك هه‌یه، كه له تاریكی‌دا مۆمێك دابگیرسێنێت، نه‌ك ته‌نیا بۆ خۆی، به‌ڵكو بۆ هه‌مووان.
وه‌ك سه‌رۆك مام جه‌لال، ده‌ڵێت: هیوا هه‌میشه ده‌بێت هه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر هیوا نه‌بێت، ژیانیش مانای نامێنێت، ئه‌م هیوایه كاتێك مانا ده‌به‌خشێت، كه ببێته كردار، له‌نێوان هیوای مام جه‌لال و وانه‌كه‌ی سه‌نگافوره، نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك روونده‌بێته‌وه، كه رێگای هیوا و بڕیار، كار و راستگۆییه.
ئه‌گه‌ر ئێمه ببینه مۆم و له تاریكی‌دا بسووتێین، ئه‌وا داهاتوو به ناچاری رووناك ده‌بێته‌وه، چونكه كوردستان دوای هه‌ر شه‌وێكی درێژ، خۆری خۆی هه‌یه.
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م وتاره بنێرم بۆ بڵاوكردنه‌وه، ناردم بۆ سه‌میر، برای نازدارم. وه‌ڵامه‌كه‌ی كورت بوو، به‌ڵام قووڵ، كه وتی:«كاكه گیان، ئه‌گه‌ر لێم قه‌بووڵ بكه‌ی، تۆ هه‌موو شتێكت نه‌وتووه؛ پاژێكیت له‌ناو دڵی مامه خه‌مه ئاساكه‌تدا شاردۆته‌وه».
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03




دابەزێنە

