قوباد تاڵەبانی، لە ٤٠ ڕۆژی جەنگدا
بیروڕا 09:20 PM - 2026-04-09
ئەو بڵێسەی ئاگری جەنگەی ناوچەكەی گرتەوە كە ٤٠ ڕۆژی خایەند، لەو نێوەندەشدا هەرێمی كوردستان لە نێوان بەردئاشی شەڕی وڵاتانی زلهێزی جیهان پریشكی بەركەوت، چی لەڕووی ئابوری و چی لەڕووی زیانی گیانی و زیان گەیاندن بەژێرخانی ئابووری هەڕێم.
ئێستا هەقی خۆیەتی بپرسین، لەو ماوەیەدا قوباد تاڵەبانی” جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چی كرد ؟ ئەی لە كوێ بوو؟
سەبارەت بەوەی قوباد تاڵەبانی” چی كرد؟ وەك كاری هەمیشەیی بەسیاسەتێكی حەكیمانەوە مامەڵەی لەگەڵ ڕووداوە ئابوری و ئیداری و ناوخۆی و نێودەوڵەتییەكان كرد، توانی مەعنەویەن لە ناو كوچەو كۆڵان و شەقامەكان دەركەوێت و بە زمانی حاڵ بەخەڵك بڵێت لێرەین و چارەنوسمان یەك چارەنوسەو جیانین لە ئێوە، ئەو كاتەی درۆن و ساروغ و فڕۆكەی جەنگی ئاسمانی عێراق و هەرێمی كوردستان و سلێمانی تەنی بوو، قوباد تاڵەبانی” لە سەهۆڵەكە بێ پاسەوان وەك ڕابردووی لەگەڵ گەنجان و لاوان و كاسبكاران دەركەوت، ئەوكارەشی ئاهێكی گێڕایەوە بۆ دەرونی ماندووی خەڵك، بە دیوێكی تریشدا توانی لەڕێگەی میدیاوە وێنەی بەردەوامی ژیان لەسلێمانی و هەرێمی كوردستان نیشانی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ڕابكێشێ و چاوەكان جارێكی تر بكەونەوە سەر هەرێم و سلێمانی، هەر چەند ڕۆژێك دووای دەركەوتنی لەناو خەڵك جارێكی دی قەرەباڵغی گەشتیاران گەڕایەوە بارێكی تری ژیان كردن، بەمەش تووانی بازاڕی بێ بازاڕی كاسبكاران زیندوو بكاتەوە.
ئەی لەڕووە ئیدارییەكەوە چی كرد؟
قوباد تاڵەبانی” هەر ڕۆژەو لەشارێك و ئیدارەیەكی سەربەخۆ دەركەوت، ئەمەش لە پێناوی تەئكید كردنەوەبوو لە چاودێری ڕاستەوخۆی خۆی بۆ یەكە ئیدارییەكان و لە نزیكەوە پرسینەوە لە بارودۆخی خەڵك، هەر ئەوەندەش نا، هەمیشە دەركەوتن و چاودێری كەسی یەكەمی ئیداری لە بارودۆخە نا ئاساییەكاندا دڵنیایی زیاتر بە لێپرسراوانی حكومی ئاستە جیاوازەكان دەدات و هانیان دەدات كە زیاتر تێبكۆشن بۆ خزمەتی خەڵك، چونكە كاتی شەڕ ئیدارە بەشێوەیەكی تەدریجی لاواز دەبێت بەڵام قوباد تاڵەبانی” ئەو دۆخەی لەبری لاوازبوون گۆڕی بۆ هێزی زیاتر!، یاسا لەكاتی جەنگ وەك پێویست نا پارێزرێ و پابەندییەكان پێوەی كەم دەبێت، بەڵام قوباد تاڵەبانی” بووە پارێزەری یاسا و ئەو ڕێچكەیەشی شكاند!
لە جەنگی جیهانی دوومدا، چارچڵ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەڕێوەبوو بەرەو كۆشكی سەرۆكایەتی، لەو كاتەدا ناوەندی لەندەن بۆمب باران دەكرا، بینی ترافیكی هاتووچۆ كاردەكات، وە شۆفێران پێوەی پابەندن و كەس لە ترافیكی سور نادات، چارچڵ یش وەك هەر كەسێكی تری لەندەن لە ترافیك ڕاوەستا، لەو كاتەدا دەنگی تەقینەوەكان نزیكتر دەبووە وە لە سەیارەكەی چارچڵ، شۆفێرەكەی دەڵێت پڕ بەگەروی پێكەنی و ووتی بەریتانیا سەر دەكەوێ، دەڵێت پێم وابوو سەرۆك وەزیران چارچڵ ترساوە بۆیە وادەڵێت ئەگەرنا سەركەوتن لەكوێ و بۆمب بارانی لەندەن لەكوێ، دەڵێت گەیشتینە كۆشكی سەرۆكایەتی، دەرفەتێكم بۆ ڕێكەوت و پێم ووت قوربان بارودۆخت باشە؟ وتی بەڵێ، دەڵێ وتم مەبەستت چی بوو لەوەی لەترافیكەكە وتت بەریتانیا سەر دەكەوێ؟ لەوەڵامدا چارچڵ دەڵێت مادام یاسا جێ بەجێدەكرێت ئێمە سەردەكەوین، كە واش بوو.
قوباد تاڵەبانی” لە ماوەی ٤٠ڕۆژی جەنگی وڵاتانی زلهێزی جیهان چارچڵ ئاسا هەر ڕۆژەو لەشوێنێكی هەرێمی كوردستان دەركەوت و لەگەڵ پارێزەرانی خەڵك و یاسا كۆ دەبۆوە ڕێنمایی دەكردن، هەر ئەوەش نا خۆی دیوار بەندی شەهیدانی هەڵەبجەی شەهیدی پاككردەوە، ئەوەش لە وتەكەی چارچڵ گرنگتر و پڕ بەهاتربوو، چونكە بە زمانی جەستە و بەكردار ووتی پێكەوە دەژین و دەمرین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03




دابەزێنە

