riklam

سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی قوباد تاڵه‌بانی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت دیاریكرد

کوردستان 06:48 PM - 2019-07-06
.

.

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ره‌سمی قوباد تاڵه‌بانی دیاریكرد وه‌ك راسپێردراو بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌میر هه‌ورامی راوێژكاری میدیایی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ره‌سمی قوباد تاڵه‌بانی دیاریكرد، وه‌ك راسپێردراو بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رێواز فایه‌ق-ی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژاردو له‌ ئێستاشدا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی تر به‌رده‌وامه‌.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی شێخ جەعفەر شێخ مستەفای بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كاندید كردووە.

هەروەها ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی شۆرش ئیسماعیل_ ی بۆ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە كاندید كرد.

هەر بەپێی زانیارییەكان سەركردایەتی یەكێتی د.دارا- ی بۆ پۆستی وەزیری خوێندنی باڵا كاندید كرد.

هەروەها سەركردایەتی یەكێتی حەمە حەمە سەعیدی بۆ پۆستی وەزارەتی رۆشنبیری كاندید كرد.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket