ئەمڕۆ 3-3-2018 لە مەراسیمێكدا كاوە قادر بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای سلێمانی ئاڵوگۆڕی پۆستەكەی لەگەڵ شوان عەتوف كرد.
لەمەراسیمەكەدا بابەكر دڕەیی بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ئامادەبوو پیرۆزبایی لە شوان عەتوف بەڕێوەبەری نوێی سینەمای سلێمانی كرد و هیوای خواست لەكارەكانی داهاتوویدا سەركەوتوو بێت.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتریش PUKmedia پەیوەندی بە هونەرمەند شوان عەتووفەوە كرد، بەڵام هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە نەدا و رایگەیاند: لەچەند رۆژی داهاتوودا لە ئاهەنگێكدا بە كئەنجامەدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی تەواوی وردەكارییەكان دەخەمە روو.
شوان عەتوف ساڵی 1972 لە سلێمانی لەدایكبووە، ساڵی 1988دەستی بە کاری هونەریی کردووە، لە چەندین دراما و فلم و شانۆییدا وەک ئەکتەر و دەرهێنەر کاریکردووە.
دیارترین ئەو خەڵاتانەی وەریگرتووە:
١٩٩٤ باشترین ئه‌كته‌ر له دووه‌م فێستڤاڵی شانۆ له سلێمانی
١٩٨٨ باشترین مۆنۆدراما
٢٠٠٧ خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٠٨ خه‌ڵاتی رێزلێنانی لە رۆژی شانۆی جیهانیی
٢٠٠٨ خه‌ڵاتی رێزلێنانی وه‌زیری رۆشنبیریی بۆ فلمی (بۆنی سێ‌و)
٢٠٠٩ خه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ فلمی (شوێنێك بۆ یاری)
٢٠٠٩ نازناوی سوپه‌ر ستاری عێراق له فێستیڤاڵی (گۆڵف) له دوبه‌ی
٢٠١٠ باشترین ئه‌كته‌ری دراما، به پێی راپرسی گۆڤاری شه‌قام
٢٠١١ باشترین ئه‌كته‌ری لاوی عێراق (یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی عێراق)
٢٠١٢ خەڵاتی باشترین ئەكتەری لاوی كوردستان
٢٠١٢ خه‌ڵاتی رێزلێنانی رۆشنبیری كه‌لار
٢٠١٣خه‌ڵاتی رێزلێنانی خوێندكارانی كورد له زانكۆی تاران
٢٠١٤ باشترین فلم له فێستیڤاڵی (جیرۆنا) ی نێوده‌وڵه‌تیی له وڵاتی ئیسپانیا بۆ فلمی ( ماڵ و كلیل )
PUKmedia تاژاو محەمەد