}

خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی ماڵی یار

کتێب 01:40 PM - 2015-12-24

.

كتێبی "ماڵی یار" نوێترین به‌رهه‌می وه‌رگێڕ "توانا ئه‌مین"ـه‌ كه‌ له‌كۆتایی ساڵی 2015 توانی كاری وه‌رگێڕانی بۆ بكات، كه‌ كتێبێكی شیعری "سوهراب سیهری"یه‌.

وه‌رگێڕ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌دا باسی ژیاننامه‌ی سوهراب سیهری ده‌كات و وه‌رگێڕ به‌لێهاتووانه‌ باسی شاعیر ده‌كات، هه‌ر له‌ساته‌وه‌ختی له‌دایكبوونیه‌وه‌ تا چۆنێتی ده‌ستكردن و ده‌ستبردنی بۆ قه‌ڵه‌م و نووسینی شیعر، كه‌واته‌ لێره‌وه‌ خوێنه‌ر په‌لكێش ده‌كات بۆ ژیانی شاعیرو شاعیر ده‌ناسێنێت، بۆیه‌ هه‌ستێكی گرنگ و پێویست لای خوێنه‌ر دروستده‌كات كه‌ بزانیت شاعیر چۆن ژیاوه‌و له‌سه‌ره‌تای بوون به‌نووسه‌ری چۆن بووه‌، كه‌واته‌ له‌م كتێبه‌دا دووجار خوێنه‌ر سودمه‌ند ده‌بێت، یه‌كه‌مجار ناسینی شاعیرێك و ناوداری سه‌ده‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین كۆپله‌ شیعری شاعیرێك وه‌ك له‌م دێڕی شیعره‌ی شاعیردا
له‌ره‌ی واژه‌ی ژیان
له‌ودیو كاژستانه‌وه‌
به‌فر... به‌فرو
پۆڵی قه‌له‌ڕه‌ش...
شه‌قام یانی
غوربه‌ت...
با
ئاواز
كه‌شتیارێك و
كه‌مێك مه‌یلی خه‌ون..
لقی لاولاو و
كه‌یشتنو هه‌یوان...
من و دڵته‌نگیی و
ئه‌م شووشه‌ ته‌ڕه‌
ده‌نوسم و دوو دیوارو
چه‌ند چۆله‌كه‌یه‌ك
كه‌سێ دلته‌نگه‌
كه‌سێ ده‌چنێ
كه‌سێ ده‌ژمێرێ
كه‌سێ ده‌خوێنێ
ژیان یانی
رێشۆڵه‌یه‌كی فڕیوه‌...
له‌چی ده‌ڵته‌نگی..؟
دڵخۆشیه‌كان كه‌م نین
بۆنموونه‌، ئه‌م خۆره‌تاوه‌...
بۆنمونه‌ منداڵی دوو سبه‌ی...
نمونه‌ كۆتری ئه‌و هه‌فته‌یه‌...

ناوی كتێب: ماڵی یار
بابه‌ت: شیعر
نووسینی: سوهراب سپهری
وه‌رگێڕانی له‌فارسییه‌وه‌: توانا ئه‌مین
رێنوس و هه‌ڵه‌چن: ئاری عوسمان خه‌یات
تابلۆی به‌رگ: كاری هونه‌رمه‌ندی ئێرانی بیهزاد شیشه‌ گران
تیراژ: 1000دانه‌
چاپ: یه‌كه‌م فێربوون بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ 2015
له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌ گشتییه‌كان ژماره‌ی 773ی ساڵی پێدراوه‌ 2015

PUKmedia ئا/ تریفه‌ حه‌سه‌ن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket