riklam

سەرۆک بافڵ: هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن

کوردستان 05:39 PM - 2026-07-26
سەرۆک بافڵ و نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی

سەرۆک بافڵ و نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە

سەرۆک بافڵ هەڵەبجە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە کۆبووەوە.

سەرۆک بافڵ پێزانینی بۆ رۆڵ و خزمەتەکانی نوخشە ناسیح وەک یەکەم پارێزگاری ژن لە هەرێمی کوردستان و عیراق دەربڕی کە نموونەیەکی سەرکەوتووی پێشکەشکردووە لە بەڕێوەبردن و خزمەتکردنی هەڵەبجە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان.

لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەڵەبجە لە راپۆرتێکدا بەرنامە و ئەرک و پێویستییەکانی پارێزگاکەی خستەڕوو و داوایکرد، هەموو لایەک هاوکاربن بۆ زیاتر خزمەتکردنی هەڵەبجەییەکان.

لای خۆیەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری و پشتیوانیی یەکێتی بۆ سەرخستنی کارەکانیان دەربڕی و وتی، هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن، بۆیە لەم قۆناغەدا پێویستە کار لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی زیاتر و شایستەتر بۆ شارەکە بکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket