riklam

ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە

جیهان 10:09 AM - 2026-07-26
گەرووی هورمز PUKMEDIA

گەرووی هورمز

ئێران رایگەیاند: هیچ گۆڕانکارییەک لە هاتووچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز ڕووی نەداوە و لەگەڵ عەمانیش پێشکەوتن لە گفتوگۆکاندا بەدیهاتووە.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکدا چەند تەوەرێکی گرنگی پەیوەست بە دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی خستەڕوو، رایگەیاند: تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی هاتووچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز ڕووی نەداوە و دۆخەکە بە شێوەی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

لە لایەکی ترەوە، ناوبراو باسی لە پەیوەندییە دپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی کرد و ئاشکرای کرد کە لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا، چەند خولێکی گفتوگۆ لەنێوان ئێران و شانشینی عەماندا لە ئاستی جێگری وەزیری دەرەوە ئەنجام دراون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە که پێشکەوتنێکی باش لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ وەفدی عەماندا بەدیهاتووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket