خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 04:45 PM - 2026-07-26
مەڵبەندی دیراساتی گشتی
مەراسیمی دەستپێکردنی خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی
ئەمڕۆ
26/7/2026 لە ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی سەر بە مەڵبەندی دیراساتی گشتی
مەراسیمی دەستپێکردنی خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەچوو.
بە ئامادەبوونی
د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی، تەحسین نامیق لێپرسراوی
ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی کادیران، زیاد جەبار لێپرسراوی بۆردی رێکخستن،
نەجمەدین فەقێ عەبدوڵلا لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری، لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی
راگەیاندن و کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەراسیمی
کردنەوەی خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی دەستیپێکرد.
لە وتەیەکدا،
تەحسین نامیق لێپرسراوی ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی کادیران، باسی لە قۆناغ
و پرۆسەی کردنەوەی خولەکە کرد و وتی: ئامانج کردنەوەی خولەکە بەزرکردنەوەی ئاست و
توانای کادیرانمانە لە بواری پەرەپێدانی کاری میدیایی بەتایبەت ئەوانەی کە
توانایەکی باشیان لە شیکردنەوە و قسەکردن لەسەر سیاسەت و ستراتیجی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان هەیە. هەروەها سوپاسی مامۆستایانی کرد کە لە پڕۆسەی ئامادەکاری
خولەکەدا رۆڵی بەرچاویان گێڕاوە.
هاوکات، د.یوسف
گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی لە وتەیەکەدا وتی: گرنگە کادیرانی
بەشداربووی ئەم خولە رۆڵی گرنگ لە گەیاندنی پەیامەکانی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستاندا بگێڕن و لە داهاتوودا بەشدار بن لە دروستکردنی رایگشتی کۆمەڵانی خەڵکی
کوردستان دروست بکەن.
باسی لەوەشکرد،
گرنگترین شت بۆ ئێمە ئەوەیە کە سیاسەت و ستراتیجی حزبەکەمان وەک خۆی بگەیەنین.
پاشان کاروان
گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باسی لە گرنگی خولەکە کرد و وتی:
پەرەپێدانی کادیرانمان لەڕێی ئەم خولانە بایەخی زۆریان لەسەر زیاتر گەیاندنی
نەخشەڕێ و سیاسەتی یەکێتی لەناو ئۆرگانەکانی حزب و پاشان لە پەرلەمان و حکومەت
دەبێت.
ئەمەش
لەکاتێکدایە،خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی ماوەی دوو مانگ لە ئەکادیمیای پەروەردە
و پەرەپێدانی کادیرانی سەر بە مەڵبەندی دیراساتی گشتی بەردەوام دەبێت و 24 کادیر
لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەشدارییان تێدا کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
12:04 PM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
11:19 AM - 2026-07-26
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی کارەبا بخرێتە بری لێبڕین و پاشەکەوت
03:25 PM - 2026-07-26
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
02:54 PM - 2026-07-26
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
01:30 PM - 2026-07-26
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
11:55 AM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26 -
کەشناسی: پێشبینی بەرزبونەوەیەکی نوێ لەپلەکانی گەرما دەکەین
عیراق 10:01 AM - 2026-07-26 -
وەزارەتی نەوت هەناردەکردن و دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان تاووتوێدەکات
عیراق 06:25 PM - 2026-07-25 -
د.بڕیار رەشید: زیاتر لە 50 ئیمزامان بۆ بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکان کۆکردووەتەوە
کوردستان 04:57 PM - 2026-07-25 -
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سوریا 65 کەس بوونە قوربانی
جیهان 03:25 PM - 2026-07-25 -
وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق هاوردەکردنی 33 بەروبومی کشتوکاڵی قەدەغە دەکات
عیراق 03:10 PM - 2026-07-25







دابەزێنە

