riklam

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سوریا 65 کەس بوونە قوربانی

جیهان 03:25 PM - 2026-07-25
رووداوەکەی سەر رێگای دیمەشق-دیرەزور سانا

رووداوەکەی سەر رێگای دیمەشق-دیرەزور

رووداوێکی هاتووچۆی سەخت لەسەر ڕێگای دیمەشق-دیرەزور لە سوریا روویدا و وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش ئاشکرای دەکات: 35 کەس گیانیان لەدەستداوە و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی سوریا، رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو پاسدا لەسەر ڕێگای دیمەشق-دیرەزور، لە نزیک شاری حەمس روویداوە و بەهۆیەوە 35 کەس گیانیان لەدەستداوە و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
د.ناجی نەعسان بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و فریاکەوتن لە وەزارەتی تەندروستتی، رایگەیاند: بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و برینێکی بەشێکیان سەختە.
 
هاوکات، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە، تاوەکو ئێستا هۆکاری ڕووداوەکەیان بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket