riklam

دانیشتوانی ئێران 77 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

kurdistani 07:23 PM - 2013-02-23
مەیدانی ئازادی لە تاران

مەیدانی ئازادی لە تاران

به‌پێی تازه‌ترین راپۆرتی ناوه‌ندی ئێراندا، رێژه‌ی دانیشتوانی ئێران له‌ یه‌ك ساڵدا زیاتر له‌ 2 ملیۆن كه‌س زیادی كردووه‌.

ئاژانسی فارس نیوز بڵاویكرده‌وه‌: له‌تازه‌ترین راپۆرتی ناوه‌ندی ئێراندا هاتووه‌ كه‌ رێژه‌ی دانیشتوان گه‌یشتووه‌ته‌ 77 ملیۆن و 176 هه‌زارو 930 كه‌س.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئاماری دانیشتوانی ئێران له‌ساڵی رابردوودا 75 ملیۆن و 149 هه‌زارو 699 كه‌س بووه‌.

پێشتر ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندبوو: ئێران توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئاماری دانیشتوانه‌كه‌ی بگات به‌ 150 ملیۆن كه‌س و پێشتریش هه‌ندێك له‌به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردبووه‌وه‌ كه‌ رێژه‌ی دانیشتوانی ئێران روو له‌ زیادبوون ده‌كات.

PUKmedia    وه‌گێڕان: جه‌واد حه‌یده‌ری         سه‌رچاوه‌: رادیۆ فه‌ردا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket