riklam

قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن

کوردستان 05:39 PM - 2026-06-10
قوباد تاڵەبانی و فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیران

قوباد تاڵەبانی و فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و لەبارەی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا ئاڵوگۆڕی بێروڕایان کرد.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە(10/6/2026) بەڕێوەچوو، باس لە دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکوەزیران هیوای خواست دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە دەرەنجامێکی دڵخواز بۆ هەموو لایەک بگات و ئاشتی و سەقامگیری هەمیشەیی لێ بکەوێتەوە.

سەبارەت بە دۆخی عیراق و پێکهاتنی حکومەتی نوێی عیراق، قوباد تاڵەبانی گەشبینی خۆی دەربڕی بەوەی دەرفەتێکی باش هاتووەتە ئاراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و جەختیکردەوە لەوەی پێویستە لەم قۆناغەدا هەرێم و بەغدا پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن و کاربکەن بۆ گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان.

لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کرا. لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆکوەزیران جەختیکردەوە لەسەر زیاترکردنی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو چەقبەستووییەی ئێستا هەیە و بە پێویستی زانی دانووستانەکانی نێوان لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێک لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە دەست پێ بکاتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket