riklam

19گێگابایت زانیاری هەستیاری وەزارەتی دەرەوەی سووریا دزەی پێکرا

کوردستان 09:10 PM - 2026-06-10
بەڵگەنامەکان سەرچاوەی بڵاوکەرەوەی بەڵگەنامەکان

بەڵگەنامەکان

وەزارەتی دەرەوەی سووریا رووبەڕوی گەورەترین پڕۆسەی دزەپێکردنی زانیاری بووەوە، کە تێیدا دەست بەسەر١٩ گێگابایت زانیاری و هەزاران بەڵگەنامەی سکانکراوی هەستیاردا گیراوە، بەگوێرەی زانیارییەکان ئەرشیفە دزەپێکراوەکە نامە و بروسکە دیپلۆماسییەکان، لیستی مووچە، خەرجییەکانی وەفد و باڵیۆزخانەکان، بەڵگەنامەکانی کۆچ و ڤیزا و بڕوانامە دیجیتاڵییە ئەمنییەکانی دەوڵەتی سووریای تێدایە.

سەرچاوەی بڵاوکەرەوەی بەڵگەنامەکان رایگەیاند: دەستگەیشتن بەم زانیارییانە لەڕێگەی هاککردنی ئەلیکترۆنییەوە (Cyber) نەبووە، بەڵکو بەشێوەی فیزیایی و لە ڕێگەی دەستگەیشتنی راستەوخۆ بە ئامێرەکان بووە، ئەمەش ئەگەری دزینی کۆمپیوتەری کەسیی یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی وەزارەتەکەی بەتایبەت یاریدەدەرانی وەزیر شەیبانی، هێناوەتە ئاراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە،  ئەرشیفەکە بە فۆرماتەکانی PDF و XLSX بۆ فرۆشتن یان بڵاوکردنەوە ئامادەکراوە، جگە لە زانیارییە دارایی و سیاسییەکان، فایلە پرۆگرامسازییەکان، پاکێجی سیستمەکان و تۆماری وردی هاووڵاتیانی سووری لە ناوخۆ و تاراوگە لەخۆگرتووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket