riklam

مەکتەبی سکرتارییەت: حیکمەتی حەمە پاشا رووبەڕووی دۆخی سەخت و دژواری بۆتەوە

کوردستان 04:10 PM - 2026-06-10
مەکتەبی سکرتارییەت حیکمەتی حەمە پاشا کەسایەتی و تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە مەکتەبی سکرتارییەت

مەکتەبی سکرتارییەت حیکمەتی حەمە پاشا کەسایەتی و تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە

رۆژی 10ی6ی2026، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی، هەڤاڵ حیکمەت عەبدوڵڵا غەفور ناسراو بە (حیکمەتی حەمە پاشا) کەسایەتی و تێکۆشەری دێرین ـیان بەسەرکردەوە .

لەو سەردانەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەت لە تەندروستی و هەواڵی هەڤاڵ حیکمەت یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بە شکۆوە مێژوو و تێکۆشانی هەڤاڵ حیکمەت و خانەوادەکەیان خستەوە روو ؛ وەک تێکۆشەرێکی قوربانیدەر کە لە پێناوی مافە رەواکانی گەلەکەیدا رووبەڕووی زۆر دۆخی سەخت و دژواری بۆتەوە ؛ لە بەرامبەر ئەو رابردووە پڕشانازییەشدا مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ییان ئاڕاستەکردوو رێزییان لە خەبات و تێکۆشانی نا .

لە بەرامبەردا ؛ هەڤاڵ حیکمەت عەبدوڵڵا پێزانینی دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوەکەی و جەختی لە باوەڕە نەگۆڕەکانی کردەوە وەک تێکۆشەر و قاڵبوویەکی رێگای بەرزی کوردایەتی کە لە ناو ریزەکانی یەکێتیدا توانیوویەتی رۆڵی سەرکەوتووانە بگێڕێت .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket