کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:20 AM - 2026-06-10
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
بەشداریی ژنان لە کایەی حزب دا
بەشی بیست و پێنجەم
کاراکردنی بەشداریی سیاسی ژنان، پەرۆشی و خەمێکی روو بە دەرەوەی دەستەبژێری سیاسی کوردستان و عیراقە، بەڵام راستییەکەی ئەم خەمە رووی لە شوێنی هەڵە و کوێرەرێی نائاوەدانە، بەشداریی ژنان لە ئەرکی گشتیدا، هەر دەبێ لە رێی کاراکردنی بەشداریی حزبییەوە بێت، سیاسەت لەناو حزب دەکرێ و حزبیش یەکەم کایەی رۆڵگێڕانی سیاسییە، جاران کزیی ئەم بەشدارییە بەهۆی پێنەگەیشتنی ئاستی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی کۆمەڵ و ژنان خۆشیانەوە بوو، بەڵام نزیکەی 20 ساڵێک دەبێ، کە مۆدێلی رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و بیری رووکەشی ناوەندە لیبڕاڵییەکان کارێکیان کردووە، بەشداریی ژنانیان کردۆتە پرسێکی مۆدێلسازی کە بەرهەمی گەشەی پرسی ژن و پرسی سیاسی وڵاتیش زۆر کەم و لە ئاستی رەنجی ژناندا نییە، سیاسەت گەمەی حزبە و ژنان دەبێت لە ناوەڕاستی ئەو یارییە حزبییە بن و بەشێکی رەنجی خەباتی خۆیان بەدەست بهێننەوە.
لە ناو فەزای نالەباری سیاسی و مۆدێلی خراپ نیشاندانی حزب و حزبایەتی وەک دێوەزمە و دوورخستنەوەی ژنان بە بیانووی پڕوپوچی رەفتاری پیاوان، بەشدارییەکی هەرزانە لە دواکەوتنی پرسی ژنان و چەقبەستنی گەشەی کۆمەڵایەتی خەباتەکەیان، لەبەر ئەم هۆکارانە لە غیابی رۆڵێکی کارای ژنان لە کایەی حزبایەتیدا، ژنانی بە توانا و لێوەشاوە و دەستپێشخەریش دەکەونە دۆخی دێوانەیی و تەنهایی ناو حزب و هەژموونی ناڕەوای پیاوانەوە. هیچ شتێک لایەنی نێگەتیڤی بەشداریی سنوورداری ژنان لە حزبایەتی چارەسەر ناکات، بەقەدەر فروانکردن و پەرەپێدانی ئەو بەشدارییە نەبێت، مەسەلەکە وەک هەڵمەتی پێشمەرگانە وایە: چەند پیشمەرگەی کەم دەکەونە کەمین و تێکدەشکێن، چارەسەر ئەوەیە هێزی زیاتر بە هانایانەوە بچن و ببنە زۆرینەی دەرەقەت هاتوو، واتا تا حزب پڕ بێت لە ژنان و دایک و خوشکان و کچان بچنە ریزەوە، دەرفەتی لەناوبردنی لایەنی خراپی دەگمەنی و سنوورداری بەشداری هەڤاڵانی ژن زیاتر دەبێت.
هەڤاڵانی پیاوی بێ کەڵک و تێنەگەیشتوو لە حزبایەتی مۆدێرن و رۆڵی پایەداری ژنان لەو بزووتنەوەیەدا، لە دۆخی وەحشەتناکی چۆڵ و هۆڵی ئۆرگاندا قسەیان سەردەخەن و رەفتاریان هەژمووندار دەبێت، بە پێچەوانەوە ژنان زۆر و قەرەباڵەغ بن گەلەکۆمەکی حزبایەتییان زیاتر دەبێت.
ئۆرگانی قەرەباڵغ و پڕ ژنان خەسڵەتی نێرینەیی ناڕەوا لە حزب دادەماڵن و هۆرمۆنی ژنان لە خەبات و جوولەی سیاسی حزب پەرەپێدەدەن، بۆ کاراکردنی ئەم بەشدارییە جگە لە بانگەوازی مۆڕاڵی، جگە لە جێبەجێکردنی یاسای (٪25) رێژەی بەشداری ژنان، وەک ئیستیحقاقێکی دەستووری، هەنگاوی تریش پێویست و جێی دیالۆگن:
یەکەم: کاراکردنی پرەنسیبی پێشکەوتنخوازی و پێشکەوتووی بەشداریی سیاسی ژنان کە بریتییە لە قەرەبووکردنی رابردوو، جیاکاریی ئیجابی و هاندانی توانای یەکسانی ژن و پیاو بە قازانجی ژنان.
دووەم: پرسی رووکەشی بەشداری هەندێک لە ژنان، یان پێشخستنی هەڤاڵی بێ توانای ژنان لەسەر حسابی هەڤاڵانی بەتوانای ژنان، بەوە چارەسەر دەکرێ کە ئامادەیی و بەشداریی ژنان وا فراوان بکرێت ئیمتیازی مێینەیی پەیوەست نەکرێت بە روانگە دواکەوتووەکانی نێرینە بۆ مێینە (وەک شمەک و جەستە)، هەتا بەشداری و رۆڵی ژنان خۆیان زیاتر بێت پرسەکەیان و بەشدارییەکەیان لە بازنەی رووکەشی و روانگەی دواکەوتوویی (نێرینە) دەربازی دەبێت و دەبێتە پرسێکی جەوهەری کە تەنها ژنە بە بەهرە و بەتواناکان دەتوانن نوێنەرایەتی بکەن.
سێیەم: هەڵسەنگاندنێکی واقعیش پێویستە لە دۆسێی، گوایە، پێشخستنی ژنانی بێ توانا بۆتە دیاردە یان گوایە ژنان تواناکانیان سنووردارە و خۆشیان ململانێی یەکتری دەکەن و ملی یەکتری دەشکێنن، ئیتر بۆ خەمیان بخۆین؟ چونکە ئەم پرسیارەش رەوایە کە ئایا کێ ئەو هەڵسەنگاندنە دەکات، کە بەهرە و توانای هەموو پیاوان لە کایەی حزبدا باش و چاک و لێوەشاوەیە؟ هەروەها جێی خۆشێتی بپرسین داخۆ ئەوە هەر ژنانن کە ملی یەکتری دەشکێنن و ململانێ دەکەن؟ یان بەداخەوە پیاوانیش کەمتر نین لەم کەموکوڕییەدا؟ گەرەکە هەردوولا سوارچاکی گۆڕەپانەکە بن، بە یەکسانی و رەخنەی شایستە بۆ رەفتاری سەلبی هەردووکیان پێویستە وەک یەک بێت.
دوا پرسی شەرمهێنەر کە شایانی پەنجەلەسەردانانە، ئەوەیە بەشداری چەندایەتی ژنان بکرێتە بابەتێک کە گوایە ئەمە لەسەر حسابی پیاوانە، واتا کە ژمارەی ئەندام و هەڤاڵ و سەرکردەی ژن زیاد دەبن، ئەوە لە هەقی هەڤاڵی پیاو دەخۆن و رێژە و بەشی ئەوان دێتە خوارەوە. چارەسەری ئەم قیل و قالەش هەر لە گەشەی حزبایەتی و فراوانبوونی بەشداری هەموو ئەندامانی کۆمەڵەوەیە، بە ژن و پیاوەوە، حزبی گەورە و گەشەکردوو پێویستی بە هەڤاڵانی زۆری ژن و پیاو هەیە، لە سەرکردایەتی تا پلە و ناونیشانەکانی خوارەوە، هەتا گەشەی زیاتر بکات بەشی پیاو زیاتر و بەشی ژنیش هەر زیاتر دەبێت، ئەمە لەسەر حیسابی گەشەپێدانی سیاسی یەکلایی دەبێتەوە نەک لەسەر حیسابی یەکتری.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
19گێگابایت زانیاری هەستیاری وەزارەتی دەرەوەی سووریا دزەی پێکرا
09:10 PM - 2026-06-10 -
خولی بیری میانڕەوی و رووبەڕوبوونەوەی توندڕەوی کۆتایی هات
04:44 PM - 2026-06-10 -
مەکتەبی سکرتارییەت: حیکمەتی حەمە پاشا رووبەڕووی دۆخی سەخت و دژواری بۆتەوە
04:10 PM - 2026-06-10 -
12 ساڵ بهسهر داگیركردنی موسڵدا تێدهپهڕێت
09:33 AM - 2026-06-10
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن
05:39 PM - 2026-06-10
بۆچی ترهمپ 37 جار تهئكید له رێككهوتن لهگهڵ ئێران كردوهتهوە؟
03:30 PM - 2026-06-10
لەسنووری هەولێر ئاگركەوتەوەو زەوی جوتیاران دەسوتێت
01:07 PM - 2026-06-10
ئەنجومەنی وەزیران دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی لەگەڵ بەغداد تاووتوێ دەکات
09:18 AM - 2026-06-10
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت: حیکمەتی حەمە پاشا رووبەڕووی دۆخی سەخت و دژواری بۆتەوە
کوردستان 04:10 PM - 2026-06-10 -
بۆچی ترهمپ 37 جار تهئكید له رێككهوتن لهگهڵ ئێران كردوهتهوە؟
جیهان 03:30 PM - 2026-06-10 -
لەسنووری هەولێر ئاگركەوتەوەو زەوی جوتیاران دەسوتێت
کوردستان 01:07 PM - 2026-06-10 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:20 AM - 2026-06-10 -
12 ساڵ بهسهر داگیركردنی موسڵدا تێدهپهڕێت
عیراق 09:33 AM - 2026-06-10 -
ئەنجومەنی وەزیران دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی لەگەڵ بەغداد تاووتوێ دەکات
کوردستان 09:18 AM - 2026-06-10 -
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
کوردستان 08:55 PM - 2026-06-09 -
ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09



.png)
.png)

.jpg)
دابەزێنە

