وه‌فدێكی بناری قه‌ندیل ده‌چێته په‌رله‌مان
kurdistani 03:16 PM - 2013-06-19
وه‌فده‌كه داخوازی دانیشتوانی بناری قه‌ندیل ده‌گه‌یه‌نێته په‌رله‌مان
بڕیاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌فدێك له‌بناری قه‌ندیله‌وه، به‌نوێنه‌رایه‌تی دانیشتوانی ناوچه‌كه، سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بكات و له‌نزیكه‌وه په‌یام و داخوازیی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بگه‌یه‌نێته په‌رله‌مان.
خدر مام وسێن، یه‌كێك له ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه، به PUKmedia ی راگه‌یاند: له سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ په‌رله‌مان، له‌چوارچێوه‌ی په‌یامێكدا داواكاریی دانیشتوانی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل ده‌گه‌یه‌نینه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه بگه‌یه‌ندرێته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: داواكارییه‌كانمان خۆی له جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریدا ده‌بینێته‌وه له‌بواری كاره‌باو رێگه‌وبان و گه‌یاندنی تۆڕی مۆبایل و ئینته‌رنێت و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تر كه تائێستا لێیان بێبه‌شین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یاندا، كه تائێستا واده‌كه‌ی دیارینه‌كراوه، چه‌ندین به‌ڵگه‌ی وێنه‌یی و ڤیدیۆیی ده‌گه‌یه‌ننه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كه نیشانی ده‌ده‌ن له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا‌و تۆپخانه‌كانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، چ زیانێكی گیانی و ماڵی به‌ر دانیشتوانی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل كه‌وتووه.
خدر مام وسێن روونیشیكرده‌وه، ماوه‌یه‌كه به‌هۆی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و توركیا، ره‌وشی ناوچه‌كه‌یان ئارامه، ده‌یانه‌وێت سوود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن و هانی كۆمپانیاكان بده‌ن پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌كه‌یاندا جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی بناری قه‌ندیل وتی: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه بایه‌خ به ناوچه‌كه‌مان بدات، له‌داهاتوودا هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی كه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا له‌ترسی بۆردومان و هێرشی فڕۆكه‌كانه‌وه گونده‌كانیان جێهێشتووه‌و روویان له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی سنوری قه‌زای پشده‌ر كردووه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، به‌مه‌ش بناری قه‌ندیل ئاوه‌دانی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، كه دواجار به قازانج بۆ گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئابوری هه‌رێمی كوردستان ده‌شكێته‌وه.
به وته‌ی خدر مام وسێن، ئاوه‌دانیی بناری قه‌ندیل بۆ ئابوریی هه‌رێم زۆر گرنگه، چونكه له‌و ناوچه‌یه‌دا زه‌ویی به‌رفراوان هه‌یه بۆ داچاندنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی، هه‌روه‌ها ناوچه‌یه‌كی له‌باره بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و باشترین جۆری هه‌نگوین-یشی لێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت، هه‌روه‌ك به‌شێك له دانیشتوانه‌كه‌شی، به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم، خاوه‌نی پرۆژه‌ی به‌خێوكردنی ماسی-ن.
PUKmedia كامه‌ران عه‌بده ساڵح - پشده‌ر
هەواڵی زیاتر
-
19گێگابایت زانیاری هەستیاری وەزارەتی دەرەوەی سووریا دزەی پێکرا
09:10 PM - 2026-06-10 -
خولی بیری میانڕەوی و رووبەڕوبوونەوەی توندڕەوی کۆتایی هات
04:44 PM - 2026-06-10 -
مەکتەبی سکرتارییەت: حیکمەتی حەمە پاشا رووبەڕووی دۆخی سەخت و دژواری بۆتەوە
04:10 PM - 2026-06-10 -
12 ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنی موسڵدا تێده‌په‌ڕێت
09:33 AM - 2026-06-10
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن
05:39 PM - 2026-06-10
بۆچی تره‌مپ 37 جار ته‌ئكید له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران كردوهتهوە؟
03:30 PM - 2026-06-10
لەسنووری هەولێر ئاگركەوتەوەو زەوی جوتیاران دەسوتێت
01:07 PM - 2026-06-10
ئەنجومەنی وەزیران دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی لەگەڵ بەغداد تاووتوێ دەکات
09:18 AM - 2026-06-10
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت: حیکمەتی حەمە پاشا رووبەڕووی دۆخی سەخت و دژواری بۆتەوە
کوردستان 04:10 PM - 2026-06-10 -
بۆچی تره‌مپ 37 جار ته‌ئكید له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران كردوهتهوە؟
جیهان 03:30 PM - 2026-06-10 -
لەسنووری هەولێر ئاگركەوتەوەو زەوی جوتیاران دەسوتێت
کوردستان 01:07 PM - 2026-06-10 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:20 AM - 2026-06-10 -
12 ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنی موسڵدا تێده‌په‌ڕێت
عیراق 09:33 AM - 2026-06-10 -
ئەنجومەنی وەزیران دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی لەگەڵ بەغداد تاووتوێ دەکات
کوردستان 09:18 AM - 2026-06-10 -
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
کوردستان 08:55 PM - 2026-06-09 -
ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09



.png)
.png)

.jpg)
دابەزێنە

