كچه رۆژنامه‌نووسێكی ئیسپانی چیرۆكی پێشمه‌رگه‌و ئاواره‌كان ده‌نوسێته‌وه
ریپۆرتاژ 08:56 PM - 2017-05-31.
كچه رۆژنامه‌نووسێكی كه‌ته‌لۆنی ئیسپانی به ناوی (ڤیكتۆریا رۆڤێرا كاسانۆڤاس) ماوه‌یه‌كه هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و ده‌یه‌وێت چیرۆكی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان و ئه‌و ئاوارانه بنووسێته‌وه كه به‌هۆی تیرۆرستانی داعشه‌وه روویان له هه‌رێم كردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كاریش له‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه ده‌كات كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچیان كردووه.
له چاوپێكه‌وتنێكی PUKmedia دا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه باسی له‌وه كرد كه بۆچی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ڵبژاردووه‌و چۆن كاروباره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات و مه‌به‌ستی چیه له ئه‌نجامدانی ئه‌م سه‌ردانه‌ی.
چه‌ند كارێك ده‌كات
له باره‌ی سه‌ره‌تای كاركردنیه‌وه ڤیكتۆریا وتی: ماوه‌ی 4 ساڵه كاری راگه‌یاندن ده‌كه‌م، به‌ڵام پێشتریش وه‌كو فۆتۆگرافه‌ر كارم كردووه‌و ئێستاش زۆربه‌ی كاره‌كانم فۆتۆ ستۆریه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كاری دیزاینیش ده‌كه‌م.
چه‌ندین وڵات گه‌ڕاوه بۆ كاری رۆژنامه‌وانی
وتیشی: به مه‌به‌ستی كاركردنم چه‌ندین وڵات گه‌ڕاوم، وه‌كو: نیپاڵ، كینیا، كوبا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، میسر، مه‌غریب و هه‌روه‌ها چه‌ند وڵاتێكیش تریش، له ئێستاشدا هاتوومه‌ته هه‌رێمی كوردستان، كه له‌هه‌ر سه‌ردانێكمدا كاری رۆژنامه‌وانیم له‌سه‌ر كاره‌سات و ژیانی ئه‌و كه‌سانه كردووه كه له‌و وڵاتانه ده‌ژین. هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ردانانه‌ش هه‌ندێكیان له‌سه‌ر خواستی ئه‌و كه‌ناڵانه چووم كه كارم بۆ كردوون، هه‌ندێكیشیان ئاره‌زووی خۆم بووه‌و ویستوومه كاری له‌سه‌ر بكه‌م.
چه‌ندین چیرۆكی نووسیوه‌ته‌وه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان؟ ڤیكتۆریا بۆ PUKmedia وتی: مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌یه چه‌ند كارێك ئه‌نجام بده‌م سه‌باره‌ت به شه‌ڕی پێشمه‌گه‌و داعش، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی داعش له‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی قوربانییه‌كان و گه‌یاندنیان به وڵاتانی جیهان.. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌تا چووم بۆ فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌م بۆ بارودۆخی په‌نابه‌ره‌كان له كه‌مپه‌كاندا، له‌وێ چه‌ند په‌نابه‌رێكی كوردستانی باشوورم بینی و قسه‌م له‌گه‌ڵ كردن و چه‌ندین هه‌واڵ و رێپۆرتاژم ئاماده‌كرد، له‌وێ پرسیارم له‌و كوردانه ده‌كرد بۆچی چوونه‌ته فه‌ره‌نسا؟ بۆم ده‌ركه‌وت كه ته‌نها هۆكاری هاتنیان بۆ فه‌ره‌نسا داعش نه‌بوو به ته‌نها، بۆیه ئاره‌زووم كرد خۆم بێمه ئێره‌و ژیانی ئێره ببینم تا بزانم بۆچی ئه‌و خه‌ڵكه زۆره كۆچ ده‌كه‌ن!. ئێستاش ئه‌وه ماوه‌ی دوو مانگه لێره‌م و ماوه‌یه‌كی تریش ده‌مێنمه‌وه، تا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی مه‌به‌ستمه بیزانم و چه‌ندین چیرۆكی جیاواز بنووسمه‌وه.
هاتووه‌ته هه‌رێم تا به‌چاوی خۆی شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌و داعش ببینێت
له‌باره‌ی رای ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، رایگه‌یاند: سه‌ره‌تا كه بڕیارمدا بێمه هه‌رێمی كوردستان به‌و ئاژانسانه‌ی خۆمم وت له ئیسپانیا كه كاریان بۆ ده‌كه‌م ده‌مه‌وێت بچمه هه‌رێمی كوردستان و به چاوی خۆم رووداو و چیرۆكه‌كان ببینم و وێنه‌یان بگرم، هه‌روه‌ها ئه‌وكات به‌ته‌واوی زانیاریم له‌سه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوو، ته‌نها زانیاری ته‌واوم له‌باره‌ی داعش هه‌بوو، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی له فه‌ره‌نسا پرسیارم لێده‌كردن زیاتر باسی داعشیان ده‌كرد نه‌ك پێشمه‌رگه، به‌ڵام له ئێستادا ده‌زانم پێشمه‌رگه‌كان به چ گوڕ‌و تینێكه‌وه روبه‌ڕووی تیرۆرستانی داعش ده‌بنه‌وه‌و خه‌ڵك و خاكی خۆیان ده‌پارێزن.
كۆچی هاووڵاتیانی هه‌رێم بۆ ئه‌وروپا ته‌نها به‌هۆی داعشه‌وه نیه
وتیشی: خه‌ڵكی ئه‌وروپا به‌گشتی و واده‌زانن هاووڵاتیانی كوردستان ته‌نها له‌به‌ر مه‌ترسی داعش كۆچ ده‌كه‌ن و ده‌بنه په‌نابه‌ر، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هۆكاری تریش زۆره، قه‌یرانی دارایی و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی هه‌ژار زۆره‌و كار كه‌مه... بۆیه من ده‌مه‌وێت به‌و كار‌و پرۆژانه‌ی ده‌یكه‌م خه‌ڵكی ئه‌وروپا تێبگه‌یه‌نم كۆچی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی داعشه‌وه نیه. تاوه‌كو رێگری نه‌كه‌ن له‌وه‌ی هاووڵاتیانی كوردستان وه‌كو په‌نابه‌ر وه‌ربگرن.
پرۆژه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه
ڤیكتۆریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرۆژه‌یه‌كم به‌ده‌سته‌وه‌یه، باس له راهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات كه به چ شێوه‌یه‌ك ده‌یكه‌ن، كاتێك ده‌چنه به‌ره‌كانی جه‌نگ چۆن روبه‌ڕووی دوژمنان ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها باس له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كان و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی لێیده‌كه‌وێته‌وه، هه‌روه‌كو به‌شێك له پێشمه‌رگه به‌هۆی ته‌قینه‌وه به‌شێك له جه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه. یان ئه‌و كچ و ژنانه‌ی له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش رزگاركراون و باری ده‌روونیان.
ڤیكتۆریا: خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزن و ترسیان له دوژمن نیه
سه‌باره‌ت به رای ڤیكتۆریا به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به PUKmedia ی وت: كاركردن له‌هه‌موو وڵاتێك جیاوازه‌و كه‌لتورو سیاسه‌ت و ئاین و هێزی وڵاتان جیاوازه، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان جیاوازییه‌كی تریان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به‌هێزن، ترسیان له دوژمن نیه، هه‌روه‌ها له‌نێوان خۆیان و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بێگانه‌شدا گیانی هاوكاریان زۆره، ئاستی رۆشنبیریشیان به‌رزه.
چه‌ندین سه‌نگه‌ری به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ردانی چه‌ند شوێنی كردووه بۆ كاركردن له هه‌رێمی كوردستان؟ رایگه‌یاند: چوومه‌ته زۆر شوێن و هه‌ندێك شوێنی تریش ماوه بچم، بۆ نموونه چوومه‌ته (نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له سلێمانی، كه‌مپی راهێنانی پێشمه‌رگه له سلێمانی، كه‌مپی كوبرا له سه‌یدسادق، كه‌مپی سه‌لام له‌نزیك سه‌یدسادق، مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌منه سووره‌كه، سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك، حه‌مدانیه، ناوچه‌ی مریه‌م به‌گ له‌نزیك كه‌ركوك، كه‌مپی ئاشتی بۆ ئاواره‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌م به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه له به‌كره‌جۆ كه له‌ناو چه‌ند ماڵێكدا ده‌ژین)، هه‌روه‌ها پێویسته بچمه هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی موسڵ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێویسته بچمه شاری هه‌ولێرو كه‌ركوك به مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كچ و ژنانه‌ی له ده‌ستی تیرۆرستانی داعش رزگاركراون. هه‌روه‌ها مه‌به‌ستیشمه بچمه چیای قه‌ندیل و سه‌ردانی په‌كه‌كه بكه‌م.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بووه كێ هاوكاری كردووه؟ ڤیكتۆریا وتی: راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكی یه‌كێتی زۆر هاوكاریان كردووم بۆ سه‌ردانه‌كانی پێشمه‌رگه‌و كارئاسانیان بۆ كردووم بۆ به‌ڕێكردنی كاره‌كانم.
PUKmedia ئا/ میر - كاشان
هەواڵی زیاتر
-
مووچەی مانگی نیسان دابەشدەکرێت
12:03 AM - 2024-05-15 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە د. مەزهەر خوراسانی دەکات
07:57 PM - 2024-05-14 -
مەکتەبی سیاسی: یەکێتی هەمیشە پشتیوانی لە داوا رەواكانی مامۆستایان دەكات
06:18 PM - 2024-05-14 -
وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی نیسانی بۆ هەرێم نارد
04:43 PM - 2024-05-14
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:50 PM - 2024-05-14 سەرۆک بافڵ: دڵنیام لە توانا و ئەزموون و لێهاتوویی خوێندکاران و گەنجانی وڵاتەکەم
یەکێتی مامۆستایان داوای 56 مووچەی پاشەکەوتکراو و نەدراو و لێبڕاو دەکات
06:37 PM - 2024-05-14
ئەندامێکی ئەنجومەن: بانکی تی بی ئای نەچووەتە ناو هەژماری من
03:15 PM - 2024-05-14
سه‌رۆك بافڵ: هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ گۆڕانكاری له‌حوكمڕانی
12:03 PM - 2024-05-14
تۆماری بایۆمەتری لەهەرێم دەستپێدەکاتەوە
10:59 AM - 2024-05-14
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی مامۆستایان داوای 56 مووچەی پاشەکەوتکراو و نەدراو و لێبڕاو دەکات
کوردستان 06:37 PM - 2024-05-14 -
مەکتەبی سیاسی: یەکێتی هەمیشە پشتیوانی لە داوا رەواكانی مامۆستایان دەكات
کوردستان 06:18 PM - 2024-05-14 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ لەتیف فاتیح فەرەج
پرسەنامە 06:10 PM - 2024-05-14 -
وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی نیسانی بۆ هەرێم نارد
کوردستان 04:43 PM - 2024-05-14 -
ئەندامێکی ئەنجومەن: بانکی تی بی ئای نەچووەتە ناو هەژماری من
کوردستان 03:15 PM - 2024-05-14 -
پێشمەرگەیەکی مەفرەزە سەرەتاییەکان بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-05-14 -
سه‌رۆك بافڵ: هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ گۆڕانكاری له‌حوكمڕانی
کوردستان 12:03 PM - 2024-05-14 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی دکتۆر مەتی
پرسەنامە 11:26 AM - 2024-05-14