رێکاری یاسایی بۆ کەیسی نور زوهێر و عەدنان جومەیلی دەگیرێتەبەر
عیراق 04:37 PM - 2026-07-10
ئاژانسەکان
پارە دەستبەسەرداگیراوەکان
ئەنجومەنی
باڵای دادوەریی عیراق روونکردنەوە لەسەر کەیسی "نوور زوهێر" و
"عەدنان جومەیلی" دەدات.
ئەمڕۆ هەینی 10-7-2026 ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق راگەیەندراوێکی
رەسمی لەسەر رێکارەکانی تایبەت بە کەیسی گەورە گەندەڵیی "دزینی سەدە"
بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی دادگا تەنها سزادانی گەندەڵکاران
نییە، بەڵکو گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی دەوڵەتیشە.
وەک لە رونکردنەوەکەی
ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا هاتووە کەیسی نوور زوهێر دوای ئەوەی بە کەفالەت ئازادکرا بۆ گەڕاندنەوەی
پارەکان، تەنها365 ملیار دیناری گەڕاندەوە (لە کۆی زیاتر لە 1.6 ترلیۆن دینار کە لەسەر کۆمپانیاکانی بوو) و دواتر بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵات، بەهۆی
ئەمەوە دادگا بە غیابی سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند و دۆسیەی نێودەوڵەتی
بۆ دەستگیرکردنی کراوەتەوە.
پارێزەری نوور
زوهێر داوای کردووە موەکیلەکەی بە مەرجی گەڕاندنەوەی تەواوی پارەکانی دیکە، یاسای
لێبووردنی گشتی بیگرێتەوە، بەڵام دادگا دەڵێت: ئەم بابەتە هەڵواسراوە و
بەستراوەتەوە بە ڕەزامەندی و وەڵامی وەزارەتی داراییەوە.
تا ئێستا سزای
زیندانیی ئامادەبوو بەسەر 12 فەرمانبەری تێوەگلاو لە فەرمانگەی باجدا سەپێنراوە،
هاوکات سزای غیابی بۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو (مستەفا کازمی) و
چەند ڕاوێژکارێک دەرچووە و دەست بەسەر موڵک و ماڵیاندا گیراوە لە عیراق و کوێت.
سەبارەت بە
خودی سەرۆک وەزیرانی پێشووش، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و بەهۆی نەبوونی بەڵگەی
پێویست کەیسەکەی داخراوە.
دادگا
ڕایگەیاند کە ئەگەر تاوانەکەی عەدنان جومەیلی پێش هەموارکردنەوەی یاسای لێبووردنی
گشتی بێت، هەمان ڕێکاری گەڕاندنەوەی پارە و سووککردنی سزای بەسەردا جێبەجێ دەکرێت،
بەڵام ئەگەر دوای یاساکە بێت، بە ڕێککەوتنی دادگا و سەرۆک وەزیران نەخشەڕێگایەکی
دیکەی یاسایی بۆ دەگیرێتەبەر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بڕینی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان ژیانی ملیۆنێک ژن دەخاتە مەترسییەوە
06:47 PM - 2026-07-10 -
هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئێران چڕ دەکرێنەوە
01:45 PM - 2026-07-10 -
پەرلەمانى عیراق سەرۆکی دەستەی نیشتمانى وەبەرهێنانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە
05:53 PM - 2026-07-09 -
دیالە.. دزینی کەرەستەی کارەبا بە بەهای زیاتر لە 2 ملیار دینار ئاشکرا کرا
04:09 PM - 2026-07-09
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
08:39 AM - 2026-07-10
خوێندنی باڵای عیراق زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی بەرەسمی ناساند
10:45 PM - 2026-07-09
قوباد تاڵەبانی: هاوکاری فەرەنسا و ئەڵمانیا لەبیرناکەین
08:02 PM - 2026-07-09
شەش پەرلەمانتارى نوێى عیراق سوێندى دەستووریان خوارد
06:25 PM - 2026-07-09
زۆرترین خوێنراو
-
هێشتا خالیدی ئێمە خالید و نەمرە
بیروڕا 09:18 PM - 2026-07-10 -
بڕینی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان ژیانی ملیۆنێک ژن دەخاتە مەترسییەوە
جیهان 06:47 PM - 2026-07-10 -
رێکاری یاسایی بۆ کەیسی نور زوهێر و عەدنان جومەیلی دەگیرێتەبەر
عیراق 04:37 PM - 2026-07-10 -
هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئێران چڕ دەکرێنەوە
جیهان 01:45 PM - 2026-07-10 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 08:39 AM - 2026-07-10 -
گۆڕانکاریە ناوخۆییەکانی یەکێتی
بیروڕا 11:05 PM - 2026-07-09 -
خوێندنی باڵای عیراق زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی بەرەسمی ناساند
کوردستان 10:45 PM - 2026-07-09




.jpg)


دابەزێنە

