riklam

خوێندنی باڵای عیراق زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی بەرەسمی ناساند

کوردستان 10:45 PM - 2026-07-09
زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان ئاژانسەکان

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان

وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی بە رەسمی ناساند، ئەم دانپێدانانە سێ کۆلێج و دوو پەیمانگای تەکنیکی دەگرێتەوە.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان رایگەیاندووە: له‌ بڕیارێکی رەسمیدا له‌ ٢٠٢٦/٧/٩، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عیراق دانپێدانانی رەسمی به‌ زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و سه‌رجه‌م کۆلێج و په‌یمانگاکانیدا ڕاگه‌یاند. به‌پێی ئه‌م بڕیاره‌، زانکۆکه‌ ده‌خرێته‌ ناو ڕێبه‌ری وه‌رگرتنی ناوه‌ندی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧).

پێکهاتەکانی زانکۆکە کە دانپێدانانیان بۆ دەرچووە:

1. کۆلێجی تەکنیکی کەلار: (تەکنیکی پەرستاری، ئەندازیاری کارەبا و کۆمپیوتەر، تەکنیکی شیکاری نەخۆشییەکان).

2. کۆلێجی تەکنیکی کفری: (تەکنیکی کارگێڕی کار، تەکنیکی چارەسەری خۆراکی، تەکنیکی تەکنەلۆجیای زانیاری).

3. کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی-ڕزگاری: (تەکنیکی ژمێریاری، تەکنیکی میدیا).

4. پەیمانگای تەکنیکی کەلار: (تەکنیکی پەرستاری، تەکنیکی ڤێتێرنەری، تەکنیکی ڕووپێوی، تەکنیکی تەکنەلۆجیای زانیاری، تەکنیکی ژمێریاری، تەکنیکی کارەبا، تەکنیکی کارگێڕی کار، تەکنیکی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان، تەکنیکی دیزاینی ناوەوە).

5. پەیمانگای تەکنیکی کفری: (تەکنیکی تاقیگەی پزیشکی، تەکنیکی ژمێریاری).

PUKMEDIA

نوسراوی رەسمی دانپێدانانەکە:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket